مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


کاتی ئەوە هاتووە هەموومان بەناو وێنەی خۆمانەوە ڕەخنە بگرین!

Wednesday, 18/08/2010, 12:00

1640 بینراوە




تاڵەبانی دەڵێت بارزانی ڕەمزی کوردە، هەموو دونیا بە خودی تالەبانیشەوە دەزانێت کە تاڵەبانی ڕاست ناکات و تەنیاو تەنیا ئەم لێدوانەی سازش و مەرایی کردنە بۆ بارزانی کوڕ..
تاڵەبانی دەڵێت کۆمەڵێک کەس هەن دەیانەوێت مێژوو بشێوێنن، منیش دەڵێم کە خودی جەنابت و بارزانی شەریکتە مێژوتان گڵاو کردوە نەک شیواندن؟
مەلا بەختیار دەڵی لەسەر نەوت دزین گۆڕان دەدەمە دادگا، جا مەلا گیان بۆ دزیەکە هەر نەوتە خۆزگە هەر تەنیا ئەو چەند سەد ملێۆن دۆلارەی نەوت بوویا، ئێوەو شەریکەکانتان لە سەری ڕەش هەموو سەروەتوو سامانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەدزن..
ژمارەی ئەو کەسانەی بەناو وێنەی خۆیانەوە بە ناوەوەو دەرەوەی کوردستان ناگاتە ژمارەی هەردو پەنجەکانی دەست، کەچی سەدان نوسەری بێ ناو نێشانمان هەیە وەک کۆنە حسکەکەی جاران عەرز دەدڕن و ڕۆژێک کلکیان لە سلێمانی و ڕۆژێکی تر لە هەولێر تۆز دەکات..
لە رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق دا لەبنکەکی دەنگدان گۆڕانگۆزێک دەستخۆشی نوسینەکانی لێ کردم و ووتی منیش بابەت لە کوردستانپۆست بڵاو دەکەمەوە بەڵام بەناوی خۆمەوە نا، چونکە هاتوو چۆی سلێمانی دەکەم. ووتم منیش حەزم لێیە هاتوو چۆی هەولێریش بکەم نەک هەر سلێمانی..
هاوڕیەکی خۆشەویستم دوای چەند ساڵ پێشمەرگایەتی و نوسینی بە پێز بەناوی خۆیەوە تازە بە تازە بە ناوێکی خوازراوە بابەت دەنوسێت، لە کاتێکدا من داوای ئەوە دەکەم کە کوردستانپۆست وەک دەزگایەکی ڕاگەیاندن و سەربەخۆ واز هێنان لە هەندێک بابەتی نەشیاو کە زیانی بۆ خودی کوردستانپۆستیش هەیە ، بێێن بە ئاشکرا تەحەدای دەسەڵات بکەین، نوسەرو ئەندامەکانمان عەلەنی بکەینەوە
کەچی ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی نوسەرە نەناسراوەکانمان زیاد دەکەن!!
کەسێک هەموو کەسوکارەکەی ئەنفال کراوە کەچی زاتی ئەوەی نیە بەناوی خۆیەو بێت ڕەخنەیەکی جدی لەم دەسەڵاتە بگرێت و لانی کەم داوای یاسایی لەسەر ئەو کۆنە جاشانە تۆمار بکت کە کەسوکارەکەیان ئەنفال کردوە، دێت بەناوێکی خوازراوەوە ، بابەتێک کە تا سەر ئێسقان حەق ، دڵنیام کە توشی هیچ لێپێچینەوەیەکی دادگاکانی سەری ڕەش و قەڵاچوالان نابێت کەچی بەناوێکی نەناسراوە ئەم داوا حەقەی بە ناحەق دەکات!!
هەواڵێک کەئەمڕۆ دادوەرێکی سلێمانی کەسوکاری ئەنفالی بە ٤ مانگ زیندانی حوکم دراوە ئەوە پێویستە نەک هەر بەناوی خۆمانەوە بەڵکو هەر خودی کەسوکاری ئەنفالەکان . بچن دادگاکەی سلێمانی بەردە باران و زیندانەکەی مەعەسکەر سەلام بڕوخێنن و داوای دەست لەکار کێشانەوەی وەزیری شەهیدان بکەن..
ئەگەر ئێوە ئەوە ناکەن من لێرەوە دەڵێم وەزیری شەهیدان ، بۆ ئەوەی تۆش نەکەویتە ژێر ڕەحمەتی چەکی ڕەخنەکانمان بڕۆ لێپێچینەوە بکەو ئەو کەسە ئازاد بکە، دەنا دەست لەکار کێشانەوەت گەڵیک شەرافەتمەندانە ترە..
لینکی هەواڵی دادگای سلێمانی..
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=8ea75f10

زۆر جار بەخۆم نیە ئیرەیی بە ناسح عەبول ڕەحیم و سەباح عەلی قارەمان دەبەم
کە نموونەی ئازایەتیو قارەمانی ئەم سەردەمەن، لەبەرامبەریشدا بەختیارەکانی دەزگا گەندەڵەکەی سەردەم بچوک بچوک دەبینم کەسەرەوە بە نوسینە کانیان سەدان لاو لەخشتە دەبەن لە ژێرەوەش شەریکە دزی گەندەڵەکانن..
یەکێک ڕابەرانی ڕەگ کە دواتر خۆیان لە ناو گردەکەی گۆڕاندا تواندەوە، هەر لەسەرەتای ڕەگەوە هەر بابەتێکی نوسیبا خیرا لینکەکەکشی بۆ من دەنارد، یاخود لە کاتی دواکەوتنی بابەتەکەی بۆ بڵاو کردنەوە پەنای بۆ من دەبرد بۆ بڵاو کردنەوەی ڕۆژ هاتوو چوو لەوماوەیەدا دیسان لینکی بابەتێکی خۆی بۆ نارد بووم کە لە کوردستانپۆست بڵاوی کردبۆوە، منیش دوای هەواڵ پرسین ووتم هاوڕێ گیان پێم وایە کاتی ئەوە هاتوە یەکتر بناسین ؟ کە چی لەوڵامدا دەڵێت جارێ کاتی ئەوە نەهاتوە ئێمە یەکتر بناسین گەرچی خۆشی لە ئەوروپا دەژی هێندە بوێری تێدا نیە نوسەرێکی کوردسستانپۆست بناسێت، منیش ووتم ئەمە بە ترسنۆکی ناو دەبەم پێوستیشم بەوە نیە خەڵکانی وەک ئێوە بناسم، کە تۆ لە ئەوروپا بانگەشەی گٶران بکەیتو ئامادە نەبیت کەس بتناسێت دەبێ خەڵک ئومێدی چیان بە کەسانی وەک ئیوە بێت..کەچی لەوەڵامێکی توڕەدا دەڵێت دیارە تۆ خۆت زۆر بەقارەمان دەزانی
ئاوا بەناوی خۆتەوە بابەت دەنوسی، منیش دەڵیم نە قارەمانم و نە ئازا تەنیا ئەوەندە دەڵێم دەبێ دزو خیانەتکارو وڵات فرۆشەکان لە ئێمە بترسین نەک ئێمە کە ڕاستیەکان نیشانی خەڵک دەدین چاوی کۆمەڵانی دەکەینە کە ڕووبە ڕووی ئەم بارو دۆخ ببنەوە کە خودی ئەم دەسەڵاتە بۆی وە بەرهەم هێناووین..
بەڕای من کۆردستانپۆست بۆ قۆناغی داهاتووی دەبێت میتۆدی کار کردنی بگۆڕێت و کۆمەڵێک نوسەر کە لە ناو کوردستانەوە داوای بە دەزگاکردنی کوردستانپۆست دەکەن دەبێ پشتیوانیان لێ بکرێت، نابیت سڵ لە گەورە بوونی ئەم دەزگایە بکرێتەوە.. پێشینان ووتویانە گۆم تا قوڵتر بێت مەلەوانی تێدا خۆشترە..



 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە