مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


دوا نامه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان: نەک کوردستان بەڵکو هەولێریشیان بۆ جێ ناهێڵم

Wednesday, 02/06/2010, 12:00

2384 بینراوە


مێژووی پارتی و بارزانی پڕە لەنەهامەتی بۆ گەلی کورد، لەکاتی ئاشبەتاڵەکەی بارزانی باوک لە ئۆردوگای سەرابی گەرم بووین
کاتێک هەواڵی ئاشبەتاڵمان بیست من وەک لاوێکی ١٣ ساڵە لەداخی ئەو کارەساتە ، بیرم لەخۆکوشتن دەکرده‌وە، لەهەرکوێەیەک وێنەی موحەمد ڕەزا شام دیبا تفم لێ دەکرد، کەچی بارزانی لەکاتی ئاشبەتاڵدا سەررەڕای کوشتنی دەیان زیندانی سیاسیی لەناو زیندانی ڕایەت. چەندین ملیۆن دۆلاریشی ئاودیوی ئێران کرد.
کاتێک بۆ یەکەمجار کۆنە ساواک و ڕیکخەری پەیوەندیەکانی شای ئێران و بارزانی عیسای پەژمانم لەپاریس بینی، چاو پێکەوتنێکم لەگەڵی ئەنجامدا ئەوسا بۆم دەرکەوت کەب ارزانی باوک چ جۆرە سەرکردەیەک بووە، داخم خواست بۆ ئەو هەموو لاوانەی بوونە قوربانی شەڕی بەعس و بارزانی.

سه‌رده‌شت گیان..
کوڕ و کوڕەزاکانی بارزانی بەحسابی خۆیان ویستیان بتکوژن بەڵام
تۆ نەک هەر مەسعودت کوشت، بەڵکو هەموو بنەماڵەکەشیانت، هه‌وڵوه‌شاند و له‌به‌ر ده‌م مێژوودا راتگرتن و خستته‌ ناو زەلکاوی لاپه‌ڕه‌کانی مێژووەوه‌.

سەردەشت گیان له‌ بیرت دێت کاتێ یەکەم نامەی دەستخۆشیم بۆ ناردی، کات ١٢ و١٨ دەقیقەی نیوەڕۆ بوو بەکاتی دانیمارک، من و کاک کەمال لەسەر بابەتەکانی کوردستانپۆست،گفتۆگۆمان دەکرد.. بابەتی دووەمت بەناوی نەسەرۆک خوایەو نە کچەکەی. ئیتر زەنگی مردنت لێدرا.
من یەکەم نامەی دەستخۆشیم ڕاستەوخۆ بۆ ناردی، کە ئەمە وێنەی نامەکەی ئەوسام بوو


dast xosy‏
Fra: mustafa ahmad ([email protected])

Sendt: 3. januar 2010 12:18:14
Til: [email protected]
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ و بوێرییه‌ت
بابه‌ته‌كه‌ت له‌ خواره‌وه‌ی كوردستانپۆست بوو، به‌ڵام له‌و كاته‌دا له‌گه‌ڵ نووسه‌ر ێکی تری کوردستانپۆست و كاك كه‌مالدا قسه‌مان ده‌كرد. ئه‌و براده‌ره‌ نووسه‌ره‌ وتی ئه‌م بابه‌ته‌ بابچێته‌ سه‌روه‌ شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ گرنگی پێ بدریت.
به‌هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنت
ده‌بێت بته‌كانی سه‌ری ڕه‌ش تێك بشكێننرێن
مسته‌فای حه‌سه‌نه‌ گه‌وره‌

سەردەشت گیان، نازانم تۆ چەند ئاگاداریی هەواڵ و ڕووداوەکان بوویت، سەرەتا ئەوان واتە ماڵە خەزورانت وڕڕ و کاس بوون .
تا هەفتەیەکیش هیچیان نە ووت، یان زاتیان نەکرد هیچ بڵێن، کاتی بینیان سەدان بابەت و وتار و هەزاران پێڵاو بۆ ناو پەرلەمان نێردرا و خۆپێشاندانە گەورەکەی سلێمانییان بینی
کە چۆن ده‌نگه‌ تووڕه‌ و نارەزاییەکان نەک هەر کوردستان، بەڵکو هەوموو جیهانی گرتەوە، سەدان نووسەر و ڕۆژنامە نووسی بیانیش هاتنە پاڵ ناڕەزایەتیکانمان، ئەوسا شێتگیرتر بوون،١٨٠ پلە بایاندایەوە و کەوتنە هەڕەشە کردن لێمان.
سەرۆ گیان ئیستاش نایانەوێ بە تۆ بڵێن ڕۆژنامە نووس، دەڵێن قوتابیەکی جوانەمەرگ،
ئاخر سەرۆ گیان تۆ لەسەر قوتابی بوونت، تیرۆر نه‌کرای، لەسەر ئەو بابەتە تۆیان له‌ناوبرد، که‌ بەخەیاڵ ئاشقی کچە کەی بارزانی بوویت، ئیستاش هەندێک نەفام هەن لە نامەکەت تێناگەن، یان نایانەوێت تێبگەن، بەتایبەت شیوعیە پارتییەکان.
دەزانی سەرۆ گیان ئەو کەونە شوعیانە کاتێک دەبنە پارتی دەیانەوێت تۆڵەی چەند ساڵی ڕابوردشیان بکەنەوە یەکسەر دەبنە پاراستن؟
ئیستا ئه‌وانه‌ دەستخۆشی لەشەهید کردنی قەڵەمێک دەکەن، زیندوو ترین نموونەشمان ئەندام پەرلەمانەکەی سەر لیستی شیوعی / پارتی هاژه‌ سلێمانه‌ کە دەست خۆشی لە هەڕەشەکانی ئەم دوایەی مەسعود کرد لەناو پەرلەمانە کارتۆنیەکەی کەمال کەرکوکی.
سەردەشت گیان
ئێوارە درەنگانێک کە گەیشتمە لای کۆمپیتەرەکەم وەک هەمیشە بەڕێزەوە سڵاوت لێکردم و پرسیت ئاخۆ کاتم هەیە، ووتم لە سەفەرم سەرۆ گیان بەڵام فەرموو باقسە بکەین ووتت نا کە گەڕایتەوە قسە دەکەین.
ووتم هیچی تاز هەیە ووتت کە گەڕایتەوە بۆت باس دەکەم
ماڵئاوایت خواست لەسەر هێڵ نەمای
دوای چەند ڕۆژێک دیسان بەسڵاوێک دەستت پێکرد و پرسیت کە گەڕاومەوە..
لەترسی ئەوەی وەک دواجار نەڕۆیت ووتم بەڵی ئەمڕۆ گەڕامەوە، ڕاستیەکەی من لە ڕۆژ تیڤی بووم..لە برۆکسل

ووتم فەرموو سەرۆگیان چی هەیە
ووتت هەر مەسەلە کۆنەکەیە، ئەو برادەرانەی سەری ڕەش وازم لێ ناهێنن
ووتم چی تازە هەیە ، ووتت ئەوان بەردەوامن لەسەر موراقەبە کردنم هەست دەکەم لە ئان و ساتدا پەلامارم دەدەن، بەتایبەت سەر لە ئێواران کە دەگەڕیمەوە بۆ ماڵەوە
ووتم سەرۆ گیان چیت بۆ بکەم، دەوه‌رە بۆ دەرەوەی وڵات، من بەهەموو شتێک لە خزمەتدام.
ووتت دەزانم زۆر سوپاس بەڵام من نەک کوردستان بەڵکو هەولێریشیان بۆ جێ ناهێڵم.. ئەوشەڕەم درێژەی دەبێت.
دەباشە گیانەکەم ئاگات لەخۆت بێت..
قسە دەکەینەوە...

ڕۆژی یەکی ئایار واتە سێ ڕۆژ پێش فڕاندکەی.
هاتیتەوە سەر هێڵی مەسنجەر دوای سڵاو
ووتت هەواڵێکم ناردووە لەسەر پاراسنتێکی عەینکاوە، بەڵام لە کوردستانپۆست دانەبەزیوە
وتم هەر ئێستا سەیری دەکەم.
ئیمەیلەکەم کردەوە، ناردم بۆ کوردستانپۆست، تێبینی ئەوەم نووسی کە تکایەم ئەم بابەتە به‌ زووترین کات دابەزێنن.
ئەوکەسە ی ئەو بابەتەی ناردوە من دەیناسم..
دوای کەمێک بابەتەکە دابەزی و ئەمە دوا نووسین و دوا په‌یوه‌ندیی من و تۆ بوو، بەڵام لێره‌وه‌ منیش په‌یمان ده‌ده‌م، که‌ ئەوە دوا نووسینم نابێت بۆ تۆ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە