بەشداریمان لەگەڵ بكەن لە هەڵبژاردنەكانی فیدراڵی 23.ئۆكتۆبەری 2011

Saturday, 17/09/2011, 12:00

1290 بینراوە


گیری مویللەر

وه‌ڕگێڕانی : کاروان خانه‌قینی

مرۆڤە چالاكە خۆشەویستەكان
ئێوە یان خانەوادەكەتان لەكاتێك لەكاتەكاندا لەبەر هەر هۆیەك بێت بڕیارتان داوە لە سویسرا بژین, ئەمەش واتای بونی بەرژەوەندیتانە لە ووڵاتێكدا كە ڕوبەرێكی بەرفراوانی هەیە بۆ نەخشەكانتان, مرۆڤ لێرە بڕیار دەدات كە پێویستە چۆن شارەوانیەكەی,هەرێمەكەی,ووڵاتەكەی, سویسرا دەركەوێت!. ئێمە ئەو فرسەتەمان هەیە كە دەنگ بدەین یان خۆمان هەڵبژێرین, ئەمەش لەزۆربەی ووڵاتاندا هەیە. بەڵام ئێمە فرسەتێكی تریشمان هەیە ئەویش دەنگدانە لەسەر یاساو پرۆژەی دیاری كراو, ئەمە واتای ئەوەیە: حكومەت وپەرلەمان دەتوانن پرۆژەو یاسا پێشنیار بكەن, بەڵام لە كۆتاییدا هەر دەبێت گەل بڕیار بدات و متمانە بەو یاساو پرۆژانە ببەخشێت.بۆیە هەموو لایەك هاندەدرێت بۆ ئەوەی لەچوارچێوەی ئەم بیركردنەوەیە بمێننەوەو بەم شێوە درێژە بە سیاسەت بدەن.لەگەڵ ئەمەشدا ئەم مافە تەنها بۆ ئەو كەسانەیە كە خاوەنی ناسنامەی سویسرین.
لەگەڵ ئەمانەشدا ئێمە فرسەتی ترمان زۆرە بۆ بەشداری كردن لە چالاكی سیاسیدا لە سویسرا, ژمارەیەكی بێ شومار گروپ و ڕێكخراوو یانەو پێشنیاری جەماوەری هەیە, كە چالاكانە گفتوگۆ لەسەر كێشەو باسە جیددیەكان دەكەن وپاشان كاری سیاسی بۆ دەكەن بۆ نمونە: ئەنجومەنی باوكانی خوێندنگەكان, ئەنجومەنی پەیوەندی گەڕەكەكان, رێكخراوەكانی ژینگەپارێزی ومافی مرۆڤ,,,هتد.لێرەدا هەمومان دەتوانن چالاك بن بێ ڕەچاوكردنی جۆری ڕەگەزنامەكانیان.
زۆر جار بینیومە كە لەگەڕەكەكاندا, كەسانێك كە تازە هاتونەتە سویسراوە لەگۆشەنیگایەكی ترەوە ڕوانیویانەتە كارەكانمان و داهێنانی نوێتر وسەرنجڕاكێشتریان كردوە, لەبیرمە پێش چەند ساڵێك ئافرەتێكی ئیتاڵی بۆ ئارام ڕاگرتنی كۆڵانەكەی پێشنیاری دروستكردنی بەرزاییەكی لەسەری كۆڵانەكاندا كرد بۆ ئەوەی شۆفێرەكان بەخێرایی نەچنە كۆڵانەكانەوە, ئەم پێشنیارەش بوە مۆدێلێكی سەركەوتوو لە سویسرادا!
ئێوە لێرەن لە سویسرا, لێرە كار دەكەن, لێرە باج و پارەی دڵنیایی دەدەن, داهێنانی نوێ دەكەن, ئاهەنگ دەگێڕن,كێشەشتان دەبێت ویەكیشتان خۆش دەوێت, ئێوە بەشێكی گرنگی ئەم كۆمەڵگەیەن.
لەووڵاتەكەشماندا كەسانێك هەن كە دەیانەوێت لەسەر شانی بیانیەكان سیاسەت بكەن, ئەمەش هەتا بڵێی ئازار بەخشە, بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەمەش تەنها یەك چارەسەر هەیە: بەشداری بكەن, بۆ ئەوەی هەمومان بەهێز بین.
سویسرا هەمیشە ووڵاتی چالاكەكان بوە, پێشتر سویسریەكان ئەم ووڵاتەیان بەجێ دەهێشت بۆ ئەوەی لە شوێنێكی تر خۆشبەختی بدۆزنەوە, بەڵام دواتر خەڵكانێك دەهاتن بۆ ووڵاتەكەمان, ئەمەش بۆ ئێمە ئاماژەی باشتر بونی بارودۆخمانە, پێشتر بارودۆخی سویسرا خراپ بوو, ئەمڕۆ باشتربوەو بەو شێوەیە كە دەخوازین.
كەواتە: بەشدارمان بن, لەگەڵماندا هەڵبژێرن, هاوڕێكانیشتان هان بدەن بە هەمان شێوە بن, بۆ سویسرایەكی فرە فەرهەنگ.
گیری مویللەر/ئەندامی پەرلەمانی سویسرا لەسەر پارتی سەوز

پرۆفایل
گیری مویللەر, لەدایك بوی 1960 شارەوانی بروگ لەكانتۆنی ئارگاو, سەركردەیەكی دیاری پارتی سەوزی سویسریە, ئەندامی پەرلەمانی سویسراو وسەرۆكی كۆمیسیۆنی سیاسەتی دەرەوەیە لە پەرلەمان. كاندیدی پارتی سەوزە لە كانتۆنی ئارگاو بۆ هەڵبژاردنەكانی ئۆكتۆبەری 2011 بۆ پەرلەمان و ئەنجومەنی پیران.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە