بێبەش کردنى لیستی هیوا لەپڕۆسەى هەلبزاردنى بەرلەمانى کوردستان وداخستنی باره‌گای لیستی پێشکه‌وتن له‌دهۆک رسوا ده‌که‌ین

Tuesday, 06.02.2009, 12:00

8081 بینراوە


رۆژی 31/05/2009 کۆمسیۆنی بالای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌کان لەکوردستان ، دواى ئاشکراکردنى ناوى قەوارەو لیستە بەشداربوەکان و بیدانى زمارەى بەشدارى کردن بۆململانێیەکانى هەڵبژاردن ، لیستی هیوای ، له‌هه‌لبژاردنی خولێکی تری په‌رله‌مانی کوردستان بێ به‌ش کرد ، به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی رۆژی 21/05/2009 (وه‌زاره‌تی ده‌وله‌ت بۆ کاروباری نیشتمانی عێراق) نامه‌یه‌کیان ئاڕاسته‌ی کۆمسیۆن کردوه‌ که‌ ئه‌م لیسته‌ هه‌وادارانی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردسستانی تیایه‌ و نابێت به‌ شداری بکه‌ن .
ره‌زامه‌ند بونی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌کان بۆ به‌ شداری نه‌کردنی لیستی هیوا یان هه‌ر لیستێکی تربه‌ بڕیاری سیاسی و‌ تێکه‌ڵبونی به‌پلانه‌ ‌سیاسی و موخابه‌راتیه‌کانی ولاتانی داگیرکه‌ر و ناوه‌خۆ ، به‌ بڕیارێکی یه‌کجار مه‌ترسیدار و له‌ده‌ستدانی سه‌ربه‌خۆیی کۆمسیۆن و پاشه‌کشه‌یه‌کی گه‌وره‌ بۆسه‌ر دیموکراسییەت دەزانین . هاوکات به‌پێی راگه‌یانراوێکی پارتی پێشکه‌وتن ئاسایشی دهۆک ، باره‌گای ئه‌و لیسته‌یان له‌شاری دهۆک داخستوه‌ بەبێ ئه‌وه‌ی ئاسایش هیچ رونکردنه‌وه‌یه‌ک لەوەبارەیەوە ڕابکەیەنێت . ئێمه‌ ئه‌م دووره‌فتاره‌ به‌ سه‌ره‌تایه‌کی ترسناک ده‌زانین و گومانمان له‌ پاکی ودور له‌ده‌ستێوه‌ردانی ده‌سته‌ ده‌ره‌کی و ناوخۆیه‌کان له‌ هه‌لبژاردنی ئه‌م جاره‌ زیاتر ده‌بێت .
داواش له‌سه‌رجه‌م پارته‌سیاسی و رێکخراوه‌ کۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نیه‌کانی کوردستان ده‌که‌ین ،که‌ ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن و بوارنه‌ده‌ن ئه‌م دیاردانه‌ ته‌شه‌نه‌ بکات ،‌به‌وردی چاودێری ئه‌و پێشێلکاریانه‌ بکه ن و ناوه‌نده‌ سیاسی و ڕێکخراوه‌ مرۆڤ دۆست و میدیاکانی ئه‌وروپی لێ ئاگاداربکه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌لبژاردنه‌ وه‌ک هه‌لبژاردنه‌کانی پێشوو ، له‌دستێوه‌ردان و پێشێلکاری بپارێزریت .
چاودێری کوردۆساید /چاک
‏02‏/06‏/2009
www.chaknews.com
[email protected]