بۆ خوێنەرانی كوردستانپۆستی بەرێز..فاروق جه‌میلیش دزی له‌ حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌کات.

Thursday, 06/08/2009, 12:00

1788 بینراوە


من خۆم دانیشتوی ئەڵمانیام هەروەك كچەكەی فاروق جەمیلی دز وە بە ناو وەزیری داد. فاروق جەمیل دوو ژنی هەیە. لە ژنی یەكەمی لاڤەی هەیە كە ئێستا ژنی دەربازی كوری كۆسرەتە وە ئەمە بووە خێر بۆی و كرا بە وەزیری داد. كە لە ئەڵمانیا بوو خۆیی بە نەخۆش نوسیبوو لەبەر ئەوە داوایان لێنەئەكرد كار بكات. هەروەەك هەموو ئەو كەسانەی كە نایانەوێ كار بكەن خۆی تووشی كەئابە و ئازاری پشت كردبوو. كە كرا بە وەزیر هاتەوە بۆ كوردستان ئەویش لەبەر پارەو مەنێەب هاتەووە وە نەك لەبەر خزمەتكردنی ئەم میلەتە هەژاروو داماووە. ئێشتاش ژنی دووەمی وە منداڵەكانی كە لەم ژنەن لە ئەڵمانیا دەژین وە پارەی سوسیال بۆ خۆیان وە بۆ فاروق جەمیل وەر دەگرن. فارووق جار جار بەناوی سەردانی خێزانەكەیەوە دێت بۆ ئەڵمانیا بەڵام لە ڕاستیدا دێت بۆ تازە كردنەوەی پارەی سوسیالی. ئەم خێزانە بەسەر كەسانی ئیشكەری ئەڵمانیاوە تەفریح ئەكەن وە جرت و فرتیانە لە بەینی كوردستان و ئەڵمانیا. ئەمانە نەتەنها دزی لە دانیشتوانی كوردستان دەكەن بەڵكۆ دزی لە ئەڵمانیەكان وە كوردەكانی دانیشتووی ئەڵمانیاش دەكەن.
من زۆر جار ویستم ئەم زانیاریەتان بۆ بنێرم بەڵام لەبەر ئەوەی ئەمانەی وەك فاروقن بە هیچ تەر نابن بە پێویستم نەزانی. ئێمە تووشی یەئس بووین ئەم هەموو نوسین و بەڵگەیە لەسەر ئەم هەموو مەسئولە هەیە بۆ رۆژێك یەكێك لانەبرا؟؟ بۆ ڕۆژێك یەكێك مەحاسەبە نەكرا؟؟ باشە كە میلەت هەموو ئەزانی ئەمانە بایی چەندن بۆ لێیان قبۆڵ ئەكەن؟؟ بۆ هەموو وا مات و مەلول دانیشتوون؟؟
وابزانم هەموو كوردستان وك من توشی یەئس بوونە بۆیە كەس هیچ ناكات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە