پارتى دیموكراتى كوردستان بە سێ هەزارى برێمەر پیاو ماقووڵانى ناوچەى كەڵەك بەسەر دەكاتەوە

Friday, 26/06/2009, 12:00

1970 بینراوە


نازانم ناوەڕۆكى ئەو مانشێتەى سەرەوە بە نوكتە یان هەواڵ یان عاجباتییەكانى پارتى و سەرۆكى نەتەوەیى كورد ناوبنێم ،كورتەى بەسەرهاتەكە ئەمەى خوارەوەیە:
لەم یەك دوو رۆژەدا ئۆرگانەكانى سەر بە پارتى دیموكراتى كوردستان لە شارۆچكەى كەڵەك چەندان پیاو ماقووڵ و موختارى ئەو ناوچەیە كۆدەكەنەوە بە مەبەستى پڕوپاگەندەى هەڵبژاردن قسە بۆ خەڵكەكە دەكەن و، لەمیانى وتارو كۆبوونەوەكەشدا ئۆرگانەكەى پارتى سەرو زەرفێكى داخراو بەسەر كۆى ئامادەبووندا دابەش دەكەن و پێیان دەڵێن ئەوە دیاریى پارتى دیموكراتى كوردستانە بۆ ئێوە. یەكێك لە ئامادەبووان هەر لەگەڵ وەرگرتنى زەرفەكە بە داخراوى دەستى لێدەدات هەست دەكات پارەیەكى زۆر كەمە دواتر لە دڵى خۆیدا دەڵیت رەنگە دۆلار بێت بۆیە وا باریك ونەرمە ، ئیدى بۆ هەڵێنانى ئەو مەتەڵە زەرفەكە دەكاتەوە ، دەبینێ 3 هەزارى برێمەرى تێدایە و لەو كاتەى كە كادیرەكەى پارتى خەریكى لێدوان دەبێت قسەكەى پێ دەبڕێت ، كادیرەكەى پارتیش وەڵامى دەداتەوەو پێى دەڵێ : راوەستە هێشتا قسەم ماوە ، ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت: نەخێر هیچ قسەت نەماوە باى سێ هەزارەكەى خۆت قسەتكرد.
سەیرە پارتى بۆ وەهاى لێهاتووە ؟ ئایا ئەمە سووكایەتیكردنە بە خەڵكى شارۆچكەى كەڵەك و پیاو ماقووڵانى ، و هەمان سیناریۆى دزینى پارەكەى حەسەن رەسووڵ سیساوەیە كەمه‌سعود بە دیارى بۆ مام حەسەنى ناردبوو ودواتر حەپەلووشكرا؟ یانیش یەكێكە لەو گەندەڵییانەى كەوا ئێستا جەستەى پارتى داڕزاندووەو ئێستا سەرى دەخوات؟ یانیش هەوڵێكى دیكەیە بۆ زیاتر لەكەداركردنى پارتى . ئاخر ئەگەر مەبەستیان كڕینى دەنگ بێ خەڵكى بە ویژدان و ستەمدیدەى دەستى پارتى نەك بەسێ هەزارى برێمەر دەنگى خۆى نافرۆشێ ، بەڵكوو نەفرەت لە هەموو ئەو كەسانەش دەكات كە شەرەفى خۆیان(دەنگى خۆیان) دەفرۆشن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە