گێلە پیاوانی كورد

Wednesday, 21/04/2010, 12:00

1793 بینراوە


گەر هۆكارێك هەبووبێت عەزیز نەسین لە جیاتی گێلە پیاو، كەرە پیاو بەكار نەهێنێت، ئەوە ڕێزگرتنی عەزیز و زگ پێسوتان ئەو بووە بەم مەخلوقە، تەنانەت ئەو زوڵمەشی لێكراوە كە گێلە پیاوی پێ بشوبهێندرێت. بێ ئەوەی كەس داوای لێكردبن، هەر بۆ گێلیەتی، هەندێك سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیری بەناو كورد، چەندین جار بەناوی كوردەوە داوای لێبوردنیان لە ئەرمەنەكان كردووە، گوایە كورد دەستی هەبووە لە بەناو جێنۆسایدی ئەرمەنەكان لە سەردەمی عوسمانی!جارێ توركیا، بە هەموو شێوەیەك ڕەتی دەكاتەوە، هیچ لێپرسراویەتێك بگرێتە ئەستۆ سەبارەت بەم كەیسە. چونكە گەر شتێكی وا بكات ئەوا بەڵایەكی بێ كۆتا بەسەر خۆی دێنێ و لە سەروەری و سەرخۆبووندا تەنها ڕوو زەردی و زەبوونی بۆ دەمینێتەوە. كەس بە ڕەسمی كوردی تاوانبار نەكردووە، كەچی كۆمەڵێك سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیری كورد (كامەران قەرەداغی، بۆ نمونە)، وەك چاوەشێكی گەڕۆك، كۆمیدیانە، ڕاست و چەپ، داوای لێبوردن دەبەخشنەوە لەمەڕ قەسابخانەكانی ئەرمەن بەو پێیەی كە كورد دەستی تێدا هەبووە. مەسەلەی بەناو جێنۆسایدی ئەرمەن تەنها ئەو هەسكوەیە لە دەست وڵاتانی ڕۆژئاوا، كە ملی توركیای پێ بشكێنن. لە بیرەوەریەكانی عەبدولڕەزاق بەدرخان، ئەم پیاوە ڕۆشنبیرە زۆر بەوردی باس لەو قەسابخانانە دەكات، كە ئەرمەنیەكان دژ بە گوند نشینەكانی كورد بە یارمەتی ڕوس جێبەجێیان دەكرد. بەدرخان، سەعیدی نوڕسی و چەندین گەورە پیاوی كورد، بەوە ناویان دەركرد كە لەجەنگی یەكەمی جیهان ، هەوڵی ڕزگاركردنی ئەرمەنیەكانیان داوە. ئەرمەنیەكان تەنانەت دەستیان لەكوشتنی مناڵی كورد و دەست درێژكردنە سەر كچە كوردەكانیش نە دەپاراست. بەڵكو كەسێكی وەك پوتڕس ئاغای ئاشوری دەستی نەپاراستووە لەكوشتنی گوند نشینەكانی كوردی بێ چەك، ئێستا، لە سەردەمی بەناو ڕۆشنبیرییەتی كوردی، چەند گێلە پیاوێك بە زوبانی ناو دەمیان چەندین تاوانیان هەڵبەستووە و درۆی زلیان داوەتە پاڵ كورد و هەر بەناوی كوردیشەوە داوای لێبوردن دەكەن!بە بەراورد لەگەڵ ڕێژەی دانیشتوان، هەرێمی كوردستان لە ڕووی پارە و سامان لە وڵاتانی دەوروبەر دەوڵەمەندترە. لێرەدا بەهۆی ئەو بودجە گەورەیەو سەرچاوەكانی تری ووزەو كانزا بەنرخەكان، هەرێمی كوردستان، دەتوانێ ڕۆڵێكی سەروەریانە بگێڕێت و هەوڵی ڕیزەكانی پێشەوە بدات. بەڵام ئەمە خەونی پیاوی گەورەیە لە مێژوودا وەك هانیبەعل، كۆڕوش، ئەسكەندەری مەكەدۆنی، عەبدولڕەحمانی داخیل، لە مێژووی نوێشدا هێڵمت كۆڵ، سنگمان ڕی و, بارك شنگ هی و دەسەڵاتدارانی ئیماراتی عەرەبی و دەسەڵاتدارانی ئێران...هتد. گێلە پیاوانی دەسەڵاتداری كورد خەونی لەم چەشنەیان نیە، تا پێگەی كورد لە دونیا بەرز بكەنەوە، چونكە ئەم گێلە پیاوانە نەك تەنها گیرۆدەی گەوجی و گێلیەتین، بەڵكو (مێ كێش)یش لە ناخیاندا هەیمەنەی بە سەر ڕۆحیاندا كردووە. مەگەر سەركردە و مەسولی كورد كچیان بۆ ئەفسەرە ئەمریكیەكان نەبردە شیڕاتۆن؟!لە ئێوارە خوانێكی گشتیدا لە ناوچەی سۆران، چەند ئەفسەرێكی ئەمریكی بەشدار بوون. لێپرسراوێكی پارتی كەوتبووە ستاییشی ئەمریكیەكان و گوتبووی: ئێوە مەردن، دیموكراتن، پێشكەوتوون، ژیانی ڕاستەقینە هەر لای ئێوەیە، ئێمە بە بەراورد لەگەڵ ئێوە هیچ نین! ئەفسەرە ئەمریكیەكەش، چونكە سەرسام بووە بە هەمئاهەنگی دانیشتوانی ناوچەكە و بەتەنگ یەكەوە هاتن، بەپارتیەكەی گوتبوو: ئێمە لە ئەمریكا گەر بتوانین، دانیشتنێكی كۆمەڵایەتی لەم جۆرە ساز بكەین، تەنانەت ساڵی جارێك، بە خۆشحاڵیەوە باسی دەكەین. بەڵام حەیفە ئەم میللەتە باشە كەسێكی وەك تۆی لێپرسراو و سەركردە بێت!ئەو هەموو داوای لێبوردن و خۆ شین و مۆركردنەش، بۆ بەناو جێنۆسایدی ئەرمەنیەكان، هەوڵێكی مێ كێشانەیە بۆ ئەمریكا. بەڵێ ئەو ئەمریكایەی دەسەڵاتی كورد بێ یەك و دوو كوردستانی كردووەتە ڕەهنی ئاماژەی، ئنجا نەك هەر دەسەڵاتی بەرزی ئەمریكا، بەڵكو تەنانەت ئەفسەرە سەربازیەكانیشی، كە بۆ خواردنی بە لەزەت و كچی جوان، سەردانی شیڕاتۆن و قەڵاچۆلان و سەری ڕەش دەكەن. ئەمریكا وڵاتێكە، هەرچی پیسی و تاوانە دەیكا، بۆ بەرژەوەندی خۆی، بە تایبەت لە وڵاتانی گەندەڵی ئەفریقا. وڵاتێكی وەك كۆنگۆی بەناو دیموكراتی، لە پێناو بەدەستهێنانی ماددەیەكی گران بەها (بۆ دروستكردنی كۆمپیوتەر و مۆبایل بەكار دێت) بۆ ئەمریكیەكان، لە پای چەند ملیۆن دۆلارێكی كەم بۆ سەرۆك و چەند وەزیرێك، كەوتوونەتە گیانی بامبوتیەكان (دانیشتوانی ئەسڵی كۆنگۆن لە باكوری ڕۆژهەڵات) و بێ بەزەییانە قەتلوعامیان دەكەن، بێ ئەوەی ئەمریكا یەك لێدوان بدات لەبەر خاتری مافی مرۆڤ! بەڵكو لە ژێرەوە هەڕەشە لە كۆنگۆ دەكا، گەر ئەو ماددەیە ڕادەستی ئەمریكیەكان نەكەن، یارمەتی پێشكەش بە ئۆگەندا دەكا، كە لەمێژە داوای چەند ناوچەیەكی كۆنگۆ دەكا!ئەمریكا ئاوایە و گێلە پیاوانی كوردیش، وێرای مێ كێشی كردن بۆ ئەمریكیەكان، دەستیشیان بەرداون لە نێو دوندو دۆڵ و چیاو چۆڵی كوردستان بۆ دۆزینەوەی كانزا و ماددەی گران بەها، بێ هیچ موقابیلێك! گێلە پیاوی بە ناو ڕۆشنبیریش، دێت باسی ستەمی دەوڵەتی ئیسلامی دەكا لە سەردەمی ئەبوبەكر و عومەر، چون "جزیەیان ستاندووە لە گەلانی فارس و ڕۆم". سواری هەوەسی خۆی بووە و، پێی لە سەر بەنزین داگرتووە و باسی بابەتگەلێك دەكات كەپەیوەندی بە ئێستای كوردەوە نیە. بەڵام ئەم بەناو ڕۆشنبیرە باسی ئەو جزیەیە ناكات، كە ملیاران دۆلارە و پارتی و یەكێتی بەناڕەوا ڕەوانی بانكەكانی ئەمریكا و ئوروپای دەكەن!كەواتە، گەر دەتەوێت بزانیت بۆ كورد لە ڕابردوو هیچی بەهیچ نەكردووە، تەماشای ئێستای بكە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە