ئاو و هەوا و خاکی کوردستان ئالودەی یۆرانێۆمی پیتێندراوە

Sunday, 29/07/2012, 12:00

2602 بینراوە


پاش ئەوەی کە هێزەکانی ئەمەریکا یۆرانێۆنی پیتێندراویان لەجەنگی کەنداوی دوەمدا بەکار هێنا، دەشتاییەکەی پان و بەرینی خاکی باشوور و ناوەڕاستی عێراقی، هەروەها چەکە تێکشکاوەکانی وەک دەبابەی و ناقلەکانی شێخ جەعفەر، بە بەرکەوتنی یۆرانێۆمی پیتێندراوە، ئالودەی ئەو توخمە ترسانەکە بوون. ئەوەش وادەکات، کە مرۆڤ تووشی شیرپەنجەی خوێن و لیمفەکان (تێکشکاندنی خانەکان) دەبێت.
دکتۆر (میشێل کروشێر) لەنامەیەکیدا کە بۆ پڕۆفیسۆر گونتەر ناردوە، ئەو کاتەی کە داواکرا لە دکتۆر میشێل کە چاودێریەیەکی نەخۆشی شیرپەنجە (سەرتان) لەباشووری عێراق بکات، ئەو کاتەش کە دوکتۆر میشێل دەستی دایە تاقیکردنەوەی بۆی دەرکەوت کە تووخمەکانی دەبنە هۆی تووشبوون بە سەرەتان ٤٠ بەران بەر زیاترە، هەروەها ڕێژەی تووشبوان لەنێوان منداڵانیشدا بە ڕێژەیەکی ترسناک زیادی کردوە.
دکتۆر میشێل کاتێک هەمان تاقی کردنەوەی لەئاوی دووکان و گۆشی گاو مانگاو پەلەوەرەکان دەکات، هەمان ئەنجامی دەست دەکەوێت، بۆیە سەری سووڕدەمێنێت و هۆکاری نازانێت. ئەو دەرئەنجامانەش لە تاقیگەکانی زانکۆی فرانکفۆرت، بەدەست هاتوە.
ئەو کاتەی ئاوی کوردستان و گۆشتی مەڕ و ماڵات پەلەوەرەکانیان گەیاندۆتە ئەڵمانیا، بۆیە ئەوان باوەڕیان کردوە کە هۆکار، کارەساتی تەقینەوەی تشڕبۆبڵی ئۆکرانی ساڵی ١٩٨٦ بێت. بەڵام پاشتر دەردەکەوێت، کە نەخێر ئەوە کە لە خودی عێراقەوە بەهۆی باهۆزی بیابانەوە، دەگاتە کوردستان، چونکە دوای تاقیکردنەوە دەرکەوت کە هەمان ڕێژەی یۆرانێۆمی پیتێندراو، هەمان یۆرانیۆمی پیتێندراوە کە لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق بەکار هێندراوە.

بەکورتی دەرکەوتوە کە سەرچاوە ئاوییەکان ڕوبارەکان تەنانه‌ت گۆشتی مەڕو ماڵات و گا و مانگا و پەلەوەریش ئالودە کردوە تەنانه‌ت گەدەی مانگاشی تووشی سەرەتانی خوێن و هەروەها سەرەتانی لیمفی کردوە. لەگەڵ ئەوەشدا دەتواندرا بەرگریبکرێت، بۆ نمونە شاردنەوە ماشێن تانک دەباب چەکە تێک شکێنراوەکان، بە بەر ڕەشەبا نەکەوەن، هەروەها چاندنی دار و درەختی زۆریش کارگەری ڕەشه‌با کەم دەکاتەوە. ئەوی سەلمێنداروە، ئاو و هەوا و خاک و سەرچاوە ئاوییەکان ئالودەی یۆرانێۆم بوون، مەترسی بیگوومانی تووشبوونی بە سەرتان هەیە.
ئەوەی تۆی بەڕیز خوێندتەوە وەک باسمان لێوەی کرد سەلمێدراوە، تەنانەت خانمە دکتۆرێکی عێراقیش ئەو گەواهیە دەدات، کە منداڵێکی ئێجگار زۆر تووشی شێواندنی ناوکی (دی، ئەی، ئێن) بوون و مێردەکانیان لە ژنەکانیان جیا دەبنەوە و هۆکار نازانن. ئەو دکتۆرە خانمە ئاماژە بەوەش دەدات کە منداڵی دیوە، بۆ نموونە بێ دەست قاچ یان بێچاو ، یا دەچوونی دەست لە شوێنی نەگونجاو.

هەر پاش جەنگی کەنداوی یەکەم، دکتۆرێک کە تووشی سەرەتانی خوێنبوو، پاش ئەوەش کە حکومەتی ئەمریکا وەڵامی نەدایەوە، وێنەکانی بڵاو کردەوە، کە چاو لەجیاتی ئەوەی لە دەم و چاوەوە سەردەربهێنێت، بەهۆی توشبونیانەوە بە یۆرانێۆمی پیتێندراوەوە، چاو لە سمتەوە سەری دەرهێنابوو، یان قاچ لە سەر تەوقی سەرەوە ڕوابوو، لەگەڵ کۆمەڵێک وێنەی ترسانکتریش.
بەڕیزان من تەواوی بابتەکەم وەرنەگێڕاوە، ئەو پێویست بوو وەرگێراوە، چونکە سەلمێندراوە، لەتاقیگەکاندا.

بڕوانە دەقی ڤیدێۆ کە کەناڵی ئەلجەزیرە بڵاوکردۆتەوە، کەلە سەرەتادا بەزمانی ئەڵمانیە و بۆزمانی عەرەبی وەرگێڕ دراوە
https://www.facebook.com/video

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە