له‌ رۆژی پیش 31 ئابدا مه‌سعود چی پێ گووتین؟

Tuesday, 31/08/2010, 12:00

1980 بینراوە


ڕۆژێک پێش 31 ئاب پاش نیوه‌ڕۆکه‌ی له‌ مه‌سیف سه‌للاحه‌دین، مه‌سعود بارزانی ئێمه‌ی کۆکرده‌وه‌ و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سوپای رزگارییدا کرد، له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ مه‌سئوول وچ ه‌کداره‌کانی گووت وتیی: ئه‌م جاره‌ به‌یانی هجوم دکه‌ین بۆ جێگایه‌ک که‌ زۆر گه‌وره‌ و چه‌وره‌، به‌ پێکه‌نینه‌وه‌ گووتی زۆر چه‌ورتر له‌ ماڵی حوسێن ئاغای سورچی.
ئه‌و که‌ ئه‌م قسانه‌ی بۆ کردین، ئێمه‌ زۆربه‌مان ئه‌و که‌سانه بووینکه‌ ماڵ و گونده‌که‌ی حسێن ئاغامان وێران و تاڵان کرد، ئه‌ویش به‌ ئه‌مری کاک مه‌سعود بارزانی خۆی. هه‌روه‌ها گوتی ئه‌وه‌ی حسێن ئاغای سورچی وه‌کو گوندی سیساوا وایه‌.
‌ (گونی سیساوا له‌ پارێزگای هه‌ولێر گوندێکی زۆر وێرانه‌و خه‌ڵکه‌که‌یشی زۆر هه‌ژارو نه‌دارن)
له‌ کۆتایی قسه‌کانییدا وتی سبه‌ینێ به‌ ئاره‌زووی خۆتان چی ده‌که‌ن بیکه‌ن، هه‌روه‌ک چۆن ماڵی حوسێن ئاغاتان برد.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و باسه‌ له‌سه‌ر ماڵی حسێن ئاغا کلیکی ئه‌و لینکه‌ بکه‌ن.

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=e1f169bc
تێبینی: وه‌ک بیستمه‌وه‌ پاش بلاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م نووسینه‌ له‌سه‌ر ماڵی حسێن ئاغا، ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌م نووسینه‌ی له‌ کوردستانپۆستدا بڵاوکرایه‌وه‌، داوای یاساییان له‌سه‌ر مه‌سعود بارزانی تۆمارکرد.


چه‌کدارێکی سوپای ڕزگاری له‌ 31 ئابدا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە