چه‌ند هه‌والیک له‌ سایتی یه‌کگرتووه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت

Thursday, 07.23.2009, 12:00

691 بینراوە


سلێمانى: هێزه‌كانى ده‌نگده‌ر له‌شارى سلێمانى به‌ چكه‌وه‌چوونه‌ته‌ ناو بنكه‌ى ده‌نگدانى پیره‌مێردو به‌رله‌ده‌نگدانیش ئاردیان بۆ لێچوونى مۆره‌كه‌و ئه‌نجامدانى ته‌زویر به‌كارهێناوه‌

ئه‌مڕۆ له‌شارى سلێمانى ده‌نگدانى تایبه‌ت بۆ چینه‌تایبه‌تییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو، وه‌تێیدا 47 هه‌زار نه‌خۆش و كارمه‌ندو هێزه‌كانى حكومه‌ت به‌شداریان له‌و پڕۆسه‌یه‌دا كرد.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌سه‌رچاوه‌یه‌ك تایبه‌ت به‌سایتى یه‌كگرتووى ڕاگه‌یاندووه‌: ئه‌مڕۆ له‌شارى سلێمانى 47 هه‌زار ده‌نگده‌رى تایبه‌تى به‌شداریان له‌پڕۆسه‌ى تایبه‌تى ده‌نگدان كردووه‌.

(تاهیر موحه‌مه‌د ئه‌مین) به‌رپرسى كۆمسیۆنى با‌ڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى شارى سلێمانى له‌لێدوانێكى تایبه‌ت به‌سایتى یه‌كگرتوو ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌شارى سلێمانى 40 ناوه‌ند كراوه‌ته‌وه‌و له‌هه‌مان كاتیشدا بۆ ئه‌وه‌ى 47 هه‌زار كارمه‌ندى ته‌ندروستى و نه‌خۆش و پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانى پۆلیس و هێزه‌كانى زێره‌ڤانى به‌شدارى تێداده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها ناوبراو ووتیشى: هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌فدێكى با‌ڵاى كۆمه‌ڵه‌ى وو‌ڵاتانى عه‌ره‌بى و وه‌فدێكى با‌ڵاى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا بۆ چاودێرى كردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌شارى سلێمانى و 382 كه‌سایه‌تى جیهانیش گه‌یشتوونه‌ته ‌هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى چاودێرى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن و له‌هه‌مان كاتیشدا 27228 كارمه‌ندى كیانه ‌سیاسییه‌كان به‌شدارى له‌پڕۆسه‌ى چاودێرى كردنه‌كه‌دا ده‌كه‌ن و 48 كه‌ناڵى جیاجیاى جیهانیش ئێستا له‌هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ن بۆ ڕووپێوكردنى ئه‌و پڕۆسه‌یه‌.

ئه‌مه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌كۆمسیۆنى با‌ڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان باسى له‌نه‌بوونى خروقات نه‌كردووه‌، به‌‌ڵام چه‌كداره‌كان به‌چه‌كه‌وه‌ چوونه‌ته‌ ناو بنكه‌ى ده‌نگدانى پیره‌مێرد و به‌رله‌ده‌ست خستنه‌ناو مۆرى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ئاردیان به‌كارهێناوه‌بۆ ئه‌وه‌ى مۆره‌كه‌لێبچێت و دووباره‌ده‌نگ بده‌نه‌وه‌.


سایتى یه‌كگرتوو/ كه‌لار: رێگه‌ نه‌دراوه‌ به‌و 200 پۆلیسه‌ی له‌ هه‌ولێره‌وه‌ ڕه‌وانه‌ى كه‌لار كراون بۆ ئه‌وه‌ى به‌نایاسایى ده‌نگبده‌ن

له‌كاتێكدا پڕۆسه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌و شوێنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ تایبه‌ت ده‌ستى پێكردووه‌، به‌ڵام پارتى ده‌سه‌ڵاتدار 200 پۆلیس ڕه‌وانه‌ى كه‌لار ده‌كات بۆ ده‌نگدان.

له‌مباره‌یه‌وه ‌سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌سایتى یه‌كگرتووى ڕاگه‌یاندووه‌: ئه‌مڕۆ به‌یانى 200 پۆلیس له‌شارى هه‌ولێره‌وه ‌گه‌یشتوونه‌ته ‌شارى كه‌لار به‌مه‌به‌ستى ده‌نگدانى تایبه‌ت به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایى، به‌ڵام ئه‌م كاره‌له‌لایه‌ن به‌رپرسانى بنكه‌كه‌ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌و ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه‌كه‌ده‌نگ بده‌ن.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌بنكه‌ى پێشكه‌وتنى شارى كه‌لار تایبه‌ت به‌سایتى یه‌كگرتووى ڕاگه‌یاندووه‌: له‌هه‌مان بنكه‌پۆلێك پۆلیسى یه‌كێتیش هه‌وڵیان داوه‌به‌یه‌كه‌وه‌بچنه‌ژووره‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگبده‌ن، به‌ڵام ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه‌.

جێگه‌ى باس كردنه‌له‌به‌ر قه‌ره‌باڵغییه‌وه‌ له‌كاتژمێر (9:10) ى به‌یانییه‌وه‌تاوه‌كو كاتژمێر (9:53) پڕۆسه‌ى ده‌نگدان له‌و ناوه‌نده‌وه‌وه‌ستاوه‌..

سایتی یه‌كگرتوو / ڕێكخراوێكى پارتى له‌ئاكرێ هه‌ڕه‌شه‌له‌و خانه‌وادانه‌ده‌كات كه‌ده‌نگ به‌لیستى كوردستانى نادات

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ڕۆژى شه‌ممه‌وه‌ده‌ست پێده‌كات، ڕێكخراوێكى پارتى له‌ناوچه‌یه‌كى شارى ئاكرێ هه‌ڕه‌شه‌له‌خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ده‌كات ئه‌گه‌ر بێت و له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌نگ به‌لیستى كوردستانى و ژماره‌12 ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم نه‌ده‌ن.

له‌مباره‌یه‌وه‌سه‌رچاوه‌یه‌ك تایبه‌ت به‌سایتى یه‌كگرتووى ڕاگه‌یاندووه‌: ئه‌مڕۆ ڕێكخراوى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌گوندى (دڤرى) سه‌ربه‌ناحیه‌ى دیناسه‌ى ئاكرێ له‌دوو خه‌ڵك و ئه‌و خانه‌وادانه‌ده‌نێرێت كه‌گومانیان هه‌یه‌ده‌نگ به‌لیستى كوردستانى نه‌ده‌ن و هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كه‌ن كه‌ده‌بێت ته‌نها به‌لیستى 54 بده‌ن.

جێگه‌ى باس كردنه‌سه‌پاندنى هه‌ڵبژاردنى به‌زۆره‌ملێ پێشێلكاییه‌كى زه‌قى لیستى ده‌سه‌‌ڵاتداره‌وه‌كو هه‌موو ئه‌و پێشێلكاریانه‌ى كه‌له‌ماوه‌ى هه‌ڵمه‌تى پڕوپاگه‌نده‌كانى هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامیداوه‌.

سایتی یه‌كگرتوو / نه‌قیبێك له‌ سه‌ید ێادق له‌ بنكه‌یه‌كی ده‌نگداندا هه‌ره‌شه‌ له‌ دوو په‌یامنێر ده‌كات

ریبین حمه‌ كریم - سایتی یه‌كگرتوو

ئه‌مرۆ له‌كاتی ده‌نگدانی تایبه‌ته‌كان له‌ شارۆچكه‌ی سه‌ید ێادق و له‌كاتی روماڵ كردنی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی بنكه‌یه‌ك له‌لایه‌ن دوو په‌یامنێره‌وه‌ ، له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێك به‌ پله‌ی نه‌قیب هه‌ره‌شه‌ی كوشتنیان لێ ده‌كرێت .

هێمن عه‌لی و هیوا سیامیوه‌یی ئه‌و دوو په‌یامنێره‌ بوون و هێمن عه‌لی تایبه‌ت به‌ سایتی یه‌كگرتووی راگه‌یاند كه‌ ئه‌مرۆ له‌كاتی روماڵی پرۆسه‌كه‌دا له‌لایه‌ن نه‌قیبێكه‌وه‌ هه‌ره‌شه‌مان لێ كراوه‌ .. له‌ كاتێكدا كه‌ كاره‌كه‌ی ئێمه‌ یاسایی بووه‌ ، و هه‌ره‌شه‌ی كوشتنی له‌ هه‌ردووكمان كردووه‌

 




(دەنگدراوە: 0)