كورده‌كانی سودان و كێشه‌ی كورد له‌ سودان

Wednesday, 03/12/2014, 12:00

3871 بینراوە


ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م وتاره‌ ئه‌خوێنێته‌وه‌ پێی وایه‌ من گاڵته‌ئه‌كه‌م ، یان وائه‌زانێ من وه‌ك و ئه‌وان كوردم ،نه‌خێر ئه‌مه‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌ من ده‌ێڵێم بۆكورده‌كانی وڵاتی سودان.
ناونیشانێكی غه‌ریبه‌ ئه‌گه‌ر بێت سه‌یری دوری جوگرافیای نێوان كوردستان و وڵاتی سودان بكه‌ی ناوچه‌یه‌كی دوره‌، به‌ڵام ئه‌و كوردانه‌ی لێره‌ ئه‌ژین به‌شێوه‌و ڕه‌نگ و ڕویان ده‌ناسرێنه‌وه‌، عاده‌ت و عورفی خۆیان هێشتا ماوه‌ له‌گه‌ڵیان، ئه‌وانه‌ هه‌موو كات چاودێری هه‌موو گۆڕانكارییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڕاستی ناتوانم ته‌نها به‌ڕوكه‌شی پێناسەیان بكه‌م ئه‌وانه‌ كاتی خۆی زۆربون كه‌ كۆچیان كرد بۆ لای ئێمه‌.

كورده‌كانی وڵاتی سودان به‌زۆری ئه‌كه‌ونه‌ شاره‌كانی (أم درمان، سكالا، كوردفان .. هتد). ژماره‌ی هه‌موو كورده‌كانی سودان نزیكه‌ی 80 هه‌زار كه‌سن ،.نزیكه‌ی 2/3 یان به‌زمانی كوردی به‌له‌هجه‌ی كرمانجی قسه‌ ئه‌كه‌ن، ئێستاش شێوه‌و ڕه‌نگیان جودایه‌ و به‌ئاریه‌كان ئه‌چن.

كۆچكردن و هاتنی ئه‌م كودانه‌ بۆسودان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆری عوسمانی كاتێ دەستی گرت به‌سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بێگومان ئه‌مانه‌ له‌وكاته‌وه‌ هاتونه‌ته‌ سودان.

تاكو ئێستا ئێمه‌ سودمان زۆر له‌م كوردانه‌ وه‌رگرتوه‌ به‌ڕاستی توانا و وزه‌یان به‌خشیوه‌ به‌پیشه‌سازی و بازاڕی سودان به‌تایبه‌تی له‌بواری ئاسنگه‌ری و ئێستاش داهێنانیان زۆره‌و به‌رده‌وامن له‌پیشه‌وه‌ری پیشه‌سازیدان.

كورده‌كانی سودان هه‌مووساڵێك كاتێك 21 مارس جه‌ژنی نه‌ورۆز دێت پابه‌ندن به‌عورف و كه‌لتوری خۆیان ئاهه‌نگ سازئه‌كه‌ن و به‌كۆمه‌ڵ دائه‌نیشن و گۆرانی ئه‌ڵێن.

ئێره‌ وڵاتی سودانه‌ كوردی زۆر لێیه‌ به‌هۆی زۆرییه‌كه‌یانه‌وه‌ هه‌ندێك خه‌ڵك پێیان وایه‌ كورده‌كانی وڵاتانی جیهان هه‌مویان به‌ رەگەز سودانین،به‌ڵام بۆئه‌م قسه‌یه‌ هیچ به‌ڵگه‌و نووسراوێكمان نیه‌،

له‌كۆتایدا کە كۆتایی نایه‌، به‌ڵكو من ده‌بمه‌ سه‌رچاوه‌ی شانازیكردن بۆ ئه‌كه‌سانه‌ی گوێبیستی ئه‌م هه‌واڵه‌ ده‌بن و من له‌پێشا ئاشكرام كردوه‌، كورد ناوێكه‌ بڵاوبۆته‌وه‌ له‌ هه‌موو جیهاندا یارمه‌تیم بده‌ن شیكاری كێشه‌ی كورد بكه‌م و به‌ ته‌واویی بە جیهانی بناسێنم.

لینكی وتاره‌كه‌به‌زمانی عربی
http://sawtalkurd1.blogspot.com/2012/06/blog-post_1144.html

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە