كادرەكانى كۆمەڵەى كاسبكاران بۆ وازیان هێنا ؟

Sunday, 24/05/2009, 12:00

30784 بینراوە


كۆمەڵەى كاسبكارانى كوردستان لقى سلێمانى كۆمەڵەیەك بوو بۆ كۆكردنەوەى سەرجەم كاسبكاران و پیشەوەرانى شارى سلێمانى , بەڵام خراپ بەكار هێنانى ئەم كۆمەڵەیە و بە لاڕێدا بردنى كارێكى واى كرد كۆمەڵەكە توشى گەندەڵى گەورە بێت و سەرۆك و هەندێك لە ئەندلام لقەكانى لە سەر دزى و گەندەڵى و داوێن پیسى دەركران , حەمە عومەر كە سەرۆكى ئەو كۆمەڵەیە بوو لە سەر دزى و بە كار هێنانى بیناى كۆمەڵەكە بۆ ڕابواردن و داوێن پیسى دەركرا , لەبەر ئەوەى ئەندام كۆمیتەى مەجید بەگ سزایان نەدا بەڵام داوایان لێ كرد ئیستقالە بكات , بەمە ڕزگارى بوو كۆمەڵێكیش پارەى زۆرى خوارد و كەسیش نەبوو لێى بپرسێ , ژنێكى فەراشى لابوو بەیانیان زوو دەچوو لەگەڵى ڕایدەبوارد خۆى و جێگرەكەى ئەم كارۆە قێزەونە بۆ سەرجەم ئەندامانى ئەو كۆمەڵە یە ئاشكرا بوو بۆیە بە پەلە داوایان لە مەڵبەندو ڕێكخراوەكان كردو حەمە عومەر یان دەركرد , ستافێكى باش و هەڵبژێر دراوى ناو كاسبكارانیان دانا و كە هەمووى خەڵكە ناسراوەكەى ناو بازاڕەكانى سلێمانى بوون , كە بونە جێگاى ڕەزامەندى هەموو كاسبكاران وپاش ماوەیەكیش كۆمەڵەكەیان خۆشەویست كردوە لاى خەڵك, بەڵام دیارە بەرزانى ئەحە سمێڵ و مەلا بەختیار پێیان خۆش نیە پیاوى پیاوانە ئەو جۆرە ئیشانە بكات بۆیە لە لایەن مەڵبەندو مەكتەبەكەى میستەرەوە ئەو ستافە لابران بەو بیانوەى داوایان لەمانە كردوە كاسبكاران كۆبكەنەوە و بیان بەن بۆ كۆبونەوەى مام جەلال بەڵام ئەمان نەیان كردوە و ووتویانە ئێمە حیزبى نین و عیلاقەى حیزبایەتیمان چیە و ئەم كۆمەڵەیەش تەنها بۆ یەكێتى نیە و هەموو لایەنمەكانى تیایە , بۆیە مەنجەڵ گەڕا و سەر قاپى خۆى دۆزیەوە و جارێكى تر گەڕانەوە بۆ لاى ئەو ستافەى كە مەڵبەند و مەكتەبەكەى مەلا بەختیار دەریان كردن كەچى وا جارێكى تر بە زۆر حەمە عومەر و قالەى جگەر و كۆمەڵێك چڵكاو خۆرى مەڵبەندیان فەرز كردۆتەوە بە سەر كاسبكاراندا و هەر ماوەیەك لەمەو پێش وەكو زەحمەت كێشانیان لێ كردبون نەسریە و كرێ خانویان نەدەدا بەو دەسیتەیەى خەڵك دەنگیان بۆ دابون , ئەیان دا بە دزەكان , بۆیە ئەم دەستەیە وازیان هێنا , هۆى واز هێناتنى ئەو كادرانە ئەوە بوو

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە