هێرۆ له سه ر کورسیه که ی تاڵه بانی دانیشت!

Monday, 07/01/2013, 12:00

1834 بینراوە








‌"هێڕۆ" ئه ندامی مه کته بی سیاسی یه کێتی نیشتمانی ، لێپرسراوی مه ڵبه ندی سلێمانی،هه مو دارایی یه کێتی به نافه رمی له به ر ده ستدایه، به هێزترین
جه مسه ری ته که توله کانی ناو یه کێتی له شاری سلێمانی،       خانمی یه که می عیراقی  عه ره بی،لێپرسراوی که ناڵی ئاسمانی کوردستان،یه که ده سترۆیشتوی
 ناو ده زگا ئه منیه کانو ئۆرگانه کانی ژێر ده سه ڵاتی یه کێتی، ئه م راستیانه شتێکی شاراوه نین و زۆربه ی خه ڵک ده رکی پێکردوه و ده یزانن .
ئه گه ر سه ره نجێ بده ینه مێژوی عیراق، بۆمان ده رده که وێ، یه که له دوای یه ک ده سه ڵاتی دیکتاتۆری و حوکمی تاکره وه ی ده ست به کار بوه له و وڵاته، که به هه وه سی خۆیان که وتۆنه ته چه وساندنه وه ی میلله تی عیراق به گشتی و میلله تی کورد به تایبه تی، به ڵام پرسیاری گرنگ ئه وه یه که مرۆڤ ناتوانێ خۆی لێلابدا ،کامیان خێزانه کانیان به و ئه ندازه یه ده سه ڵاتی پێدراوه ؟ کامیان حزبه که یان کردۆته دار ده ستی خێزانه کانیان؟ ئایا ساجیده ی خێزانی سه دام ئه وه نده ده سه ڵاتی هه بوه له ناو حزبی به عس؟ئایا خێزانه کانیان یه کێ بونه له هۆیه سه ره کیه کانی که رت بونی حزبه کانیان. ‌
سه ره رای ئه وه ش دوای گه ڕانه وه ی هێرۆ له ئه ڵمانیا، یه که م کار که پێی هه ستا، پێشوازی کردن بو له میوانه کانی له میوانخانه ی فه رمی تاڵه بانی،ئه وه ی شایه نی ئاماژه پێکردن بێت ئه وه یه ،که له سه ر هه مان کورسی تاڵه بانی دانیشت. ئه مه په یامێکه بۆ ئه وه ی به هه مو مه کته بی سیاسی و سه رکردایه تیو قاعیده ی خواره وه ی یه کێتی ، لایه نه سیاسیه کانی سه ر گۆره پانی هه رێم و به غدا، بڵێ، ئه و میراتگری یه که می هه ردو ده سه ڵاته کانی تاڵه بانیه، سکرتێری گشتی یه کێتی نیشتامانی و سه رۆک کۆماری عیراقی عه ره بی.
له ناوه راستی هه فتاکانی سه ده ی رابردو کاتێ یه کێتی نیشتمانی سه ری هه ڵدا، له ئه ده بیات و راگه یاندنه کانی یه کێتی چه ند دژایه تی رژێمی به عس ده کرا، به هه مان قه واره هێرش ده کرایه سه ر پارتی دیموکراتی کوردستان و بنه ماڵه ی بارزانی، بێگومان ئه ویش بۆ زیاتر جۆشدانی گه نجانی ئه و زه مانه و لێدانی قه واره ی جه ماوه ری پارتی دیموکراتی کوردستان بو له باشوری وڵات، هه روها وه کو جیا کردنه وه یه کی بزوتنه وه که له" شۆرشی ئه یلول "ناوی جوڵانه وه که یان لێنا "شۆرشی نوێ" ، یه کێ له ماناکانی که بۆ میلله ت پێناسه ده کرا، ئه وه بو که شۆرشی نوێ هه ڵگری بیرو باوه ری تازه ی نوێخوازه و، دیموکراتیه تو یه کسانی و مافی چاره ی خۆ نوسین دروشمه کانیتی ، وه سه رکردایه تیه که ی پێکهاتوه له کۆمه ڵی خه ڵکی خوێنده وارو رۆشه نبیر، که بروایان به میراتگه ری سیاسی نیه، ئه مه هه ره چه کی کارێگه ر بو، که به کاریان ده هێنا دژ به ڕکابه ره که یان،" پارتی دیموکراتی کوردستان".ده یان گوت ئه وان سه رکردایه تیه کی عه شایرن،بارزانی دوای خۆی کوره کانی حوکمرانی بزوتنه وه که ده که ن، رێگه ناده ن که سێکی که دروست بێت، ئه مه له هه مو راگه یاندنه کانو ئه ده بیاتی یه کێتی بڵاوده کراوه به دزیو به ئاشکرا،
که چی دوای تێپه ربونی ٤٠ ساڵ به سه ر ئه و مێژوه. تازه هێرۆ به په له ئه ڵمانیا گه ڕاوه ته وه کوردستان، ده یه وێ خۆی میراتگری سیاسی یه که م بێت!! بێگومان دوای خۆشی ده بێ یان کوره کانی میراتگری سیاسی بن! یان شانازی خوشکی!.له هه موشی سه یرتر، له یه که م لێدوانی زمانی هه ره شه به کارده هێنی! ده ڵی له که س قه بوڵناکه ین رێزه کانی یه کێتی بشێوێنێ!
به راستی جێگه ی سه ر سوڕمانه حزبێکی وه کو (یه کێتی نیشتیمانی) که خاوه ن ئه و هه مو ئه ندامو لایه نگرو دۆسته رۆشه نبیرانه یه ، که چی به رامبه ر ئه و دیارده دواکه وتوه بێ ده نگنو قه بوڵیانه!!؟، هه روها لایه نه سیاسیه کانی تر، که سایه تیه سیاسیه ناسراوه کانی سه ر گۆره پانی سیاسی هه رێم ،به تایبه تیش سه رکردایه تی لایه نی ئۆپۆزسیۆن، ئیلتیزام به و دیارده یه ده که نو ئه و پێگه یه به شیاو ده بینن بۆ ئه و خانمه و له سه ر ئه و بنجینه یه مامه ڵه ی له گه ڵ ده که ن. ئه وه ی جێگه ی سه رسورمانتره ئه وه یه که به هێزترین جه مسه ره له شاری سلێمانی له ته که توله ته کانی ناو حزبه که، شارێکی وه کو سلێمانی که به شاری رۆشه نبیری ناسراوه، چۆن ئه و دیارده یه ی قه بوڵه!! ؟ ئه م جۆره مامه ڵه کردنه له گه ڵ ئه و جۆره دیاردانه، هانده رێک ده بێ بۆ گه شه کردنو بردنی کۆمه ڵگا به ره و کوێیله تی سیاسی، ئه مه لێپرسراوه تیه کی ئیجگار مه زنه که له سه ر شانی هه ر تاکێکی کۆمه ڵه و ئه رکی راسته وخۆی ئه وانه که به ره نگاری ئه و جۆره دیارده دواکه وتوانه ببنه وه. قه بوڵکردنی ئه و جۆره دیاردانه رویه کی ناشرین ده به خشێته کۆمه ڵگای کوردی له نیو کۆمه ڵگای عیراق و رای گشتی جیهانو دوینیا مۆدرن.
ئه وه ی جێگه ی تێروانینه ئه ویه که میدیای کوردیش، ده بێ تۆزی زیاتر به دیقه تر هه وڵبدا راستیه کان به خه ڵک بگه یه نێ له سه ر ئه و مه سه له هه ستیارانه، بۆ ئه وه ی بتوانێ جێگه ی متمانه ی خه ڵک بێتو ببته سه رچاوه ی راستی زانیاریه کان و روداوه کان.
ئاوێنه نیوز ٥ کانونی دوه م راپۆرت م. ع سلێمانی راپۆرتێکی بڵاوکردۆته وه له ژێر ناونیشانی "هێرۆ ئیبراهیم ئه حمه د له جێگاکه ی تاڵه بانی پێشوازی له بارزانی ده کات"، ئه وه ی پێویسته بوترێ ئه وه یه که، ئه و راپۆرته هه ندێ راستی له سه ر ئه و مه سه لانه بۆ خۆێنه ران خستۆته رو به ڵام له گه ڵ ئه وش هه ندێ زانیاری ناته واوی هه ڵه شی بڵاو کردۆته وه و ده ڵی.
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كه‌ له‌سه‌ره‌تای‌ دروستبونی‌ یه‌كێتییه‌وه‌ تاقه‌ ژنه‌ به‌بێ‌ دابڕان له‌ڕیزی‌ پێشمه‌رگه‌دا بوه‌،" له‌شاخ زیاتر سه‌رقاڵی‌ كاری‌ میدیایی‌ بوه‌، له‌سه‌ره‌تای‌ راپه‌رینیشه‌وه‌ وه‌ك چالاكوانێكی‌ كۆمه‌ڵگای‌ مه‌ده‌نی‌ ده‌ركه‌وت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی"‌..
هێرۆ تاقه ژن نه بوه له رێزی پێشمه رگه، دوا به دوای ئه وه هێرۆ پێشمه رگه ی ژن نه بوه به ڵکو ژنه پێشمه رگه بوه، نازانم ئاوێنه نیوز مه به ستی له دابڕان چیه؟ هێرۆ کۆتای هه فتاکانو سه ره تای هه شتاکان له شاخه وه سه فه ری بریتانیای کردوه له رێگای ئێرانه وه، له هجومه کانی سه رکردایه تی و کیمیا بارانی ١٩٨٨ له ده ره وه ی وڵات بو له گه ڵ تاڵه بانی دوباره به رێگای تارانه وه چو بۆ ئه وروپا، دوای ئینتیفازه گه راوه ته کوردستان. هه روها بۆ رۆژێکیش له بواری میدیا کاری نه کردوه له شاخ، به ڵام ئه و به حوکمی ئه وه ی ژنه لێپرسراو بو له شاخ ئیمکاناتی مادی له به ر ده ست بو حه ره سی سکرتاریه تی تاڵه بانی له به ر ده ست بو به ئاسانی ده یتوانی به ولاو به ولادا بروا و مه فره یه کی زۆریشی له گه ڵ ره وانه ده کرا ، بۆیه ش توانیبوی له ده ره وه کامیرایه کی ڤیدیۆی له گه ڵ خۆی بهێنێو وێنه ی هه ندێ له جالاکیه کانی پ،م بگرێ. هه روها ئاوێنه نیوز له خۆی پرسیوه، خانمی یه کمی عیراق له ساڵی ١٩٦٦ تا ١٩٧٢ له کوێ بو؟ وه له ساڵی ١٩٧٢ به چ رێگایه ک عیراقی به جێهێشت؟
به ره نگاری بونه وه ی ئه وجۆره دیاردانه . به پله ی یه که م ده که وێته ئه ستۆی نیشتمانپه روه ران و خه مخۆرانی مه سه له ی کوردو رۆشه نبیران و نوسه رانو چالاکاوانی مه ده نیو هێزی ئۆپزسیۆن.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە