نامەیەك بۆ هەموو ویژدانە زیندووەكان

Monday, 02/11/2009, 12:00

1852 بینراوە


سلاوێكی گەرم

ئێمە ئەوانەی لە خوارەوە ناومان هاتووە، كۆمەلێك پێشمەرگەی دیرینی ناوچەی گەرمیانی حزبی شیوعیین. بریارمان دا بچینە نێو پروسەیەك كە بتوانین ئەو خائینانەی دەستیان لە شەهید كردنی هاورێیانمان هەبووە، بیاندەین بە دادگا، هاندەری سەرەكیمان بۆ چوونە نێو ئەم پرۆسەیە تەنیا وەفایەكە بەرامبەر خۆێنی بەناحەق رژاوی هاورێیانمان.
ئێمە دلنییان كەئەم پرۆسەیە كارێكی زۆری دەوێت. بەلام ئێمە بە هیوای پالپشتی كەسانی دلسوزی نیو گەلەكەمانیین، ئێمە پێمان وایە بەشداری لەم پرۆسەیە ئەركی سەرشانی هەموو پێشمەرگەیەكی دلسۆزی كوردستانە، بە دەر لە كام ناوچە و لە نێو چ هێزێكی پێشمەرگە و كام لایەنی سیاسی پێشمەرگایەتی كردوە.
بەرێزان، ئێمە هەنگاوی یەكەممان لەم پرۆسەیە گەیاندنی تاوانبار هێمنە رەشە بەدادگا،كە ناوبراو لە كاتی ئەنفالی گەرمیاندا سەرتیپی تیپی 59 ی حەمرین بوو، پاشان بە پیلانی دەزگا نهێنیەكانی رژێم ،سێ پێشمەرگەی حزبی شیوعی بە ناوەكانی شەهید سەلام و شەهید چیا و شەهید دلشاد شەهید كردو هاورێی ملازم سەعدیشی بە زیندویەتی تەسلیم بە رژێم كردەوە، پاشان رژێم لە سالی 1989 لە زیندانی ئەبو غرێب شەهید ملازم سەعدی لە سێدارەی دا. شایانی باسە ئێستا تاوانبار هێمنە رەش لە ولاتی هۆلەند دەژێت.

لە رێگای ئەم نامەیەدا داوا لە هەموو دلسوزانی گەلەكەمان دەكەین، كە بتوانن یارمەتیمان بدەن، بەمانەی خۆارەوە:

1ـ هەركەسێك زانیاری لەسەر پرۆسەی خیانەتەكەی هێمنە رەش لایە، بەتایبەتی ئەو پێشمەرگانەی ئەو كات لەگەل هێمنە رەش دا بوون.بەبێ خۆاستی خۆیان ناوبراو خستیینیە نێو ئەم خیانەتە وە.لە وردەكاری پرۆسەكە ئاگادارمان كەنەوە و هیواداەخوازین لە پێناوی خۆێنی شەهیدا بتوانن لە دادگا گەواهی دژ بەتاوانبار هێمنە رەش بدەن.
2ـ داوای كۆمەكی یاسایی دەكەین بەتایبەتی لەوانەی لە وەلاتانی ئەوروپا لەم بوارەدا كاردەكەن.

لەگەڵ ئەوپەری رێزماندا

بۆ پەیوەندی دەتواننن لە رێگای ئەم ئێمایلە پەیوەندیمان پێوە بكەن.
[email protected]

ناو   شوێنی پێشەرگایەتی  دانیشتووی
**** ********************** **********
هاورێ هێمن/ گەرمیان/ (سوێید)
هاورێ چالاك/ گەرمیان/ (نەرویج)
هاورێ نەهرۆ/ كۆیێ/ (نەرویج)
هاورێ هەلۆ/ گەرمیان/ (نەرویج)
هاورێ بەختیار/ قەرەداخ/ (سوێید)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە