قائیمقامی هەڵه‌بجە ڕاینه‌کردووه‌ لە ئاسایشی گشتییە

Friday, 04/09/2009, 12:00

1791 بینراوە


په‌یامنێری كوردستانپۆست:
سەرچاوەیەك لە دەزگای زانیاری بە كوردسانپۆستی ڕاگەیاند، که‌ ئەو ڕۆژەی قائیمقامی هەڵه‌بجە فه‌رمانی گرتنی دەرچوو. كاتژمێر 10 سەر لە بەیانی بوو، بەڵام قائیمقام تاوەكو كا ژمێر 11 لە قائیمقامیه‌ت دەوامی كردووە. دوای كات ژمێر 11 بەرەو شارەزوور هەڵهاتووە بە خۆی ئۆتۆمۆبیلەكەی و پاسەوانەكانیشی، لەڕێگای شارەزور قائیمه‌قام لە لایەن ئاسایشەوە دەستگیركراوە و براوە بۆ ئاسایشی گشتی، سەرچاوەكە ئەوەی ئاشكرا كرد ئێستا بەرپرسانی یەكێتی داوایان لە قائیمه‌قام كردوە، بەو شێوەیە لێی خۆش دەبن، بچێتە دادگا هەموو ئەو گەندەڵیانەی كردوێتی شاهیدی ناهەق بدات كە پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگاری سلێمانی ئەو كارەیان پێكردوە و شەریكی قائیمقامن. سەرچاوەكە تەئكیدی لەوەشكردەوە ئەو دەنگە ڕیكۆدكراوەی، كە لە سایی pukmidi بلاوبوتەوە دەنگی قائیمقامە لە ژێر گۆشاری ئەواندا ئەوەی پێكراوە. وتیشی ڕەنگە چەند ڕۆژێكی تر چەند دەنگێكی درۆینەی تر بڵاوبكەنەوە دەزگای زانیاری ئامادەی كردوە، ئەو دەنگە نوێیە تۆمەتی زۆر تێدا تۆماركراوە دژ بە پارێزگاری سلێمانیی و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی. سەرچاوەكە ئەوەشی نەشاردەوە، كە ئێستا عومەر فەتاحیش هاتوەتە خەت دەیه‌وێت شتەكە لەسەر قائیممه‌قام لابات بیتلێنێتە سەر دانای ئەحمەد مەجید و ئەنجومەنی پارێزگا، چۆنكە عومەر فەتاح كاتی خۆی ئەو قائیمقامەی داناوە و بە پشتیوانی عومەر فەتاحیش ئەو دزیانەی كردووە. سەرچاوەكە وتی مەسەلەی فاوق جەمیلی وەزیری داد كە خۆی كردوتە ناو مەسەلەكەوە، سەرچاوەكە بۆ ئەوەی گەڕاندەوە كە فاروق ده‌یەوێت تۆڵه‌ لە دانای ئەحمەد مەجید كاتەوە كە كاتی خۆی كۆسرەت ڕەسوڵی دەركرد لە كۆبونەوەیەكی ئیداری و پێی وتبوو تۆ خەڵكی سلێمانی نیت بۆت نیە هەندیەك شت بڵێت. سەرچاوەكە جەختی لەوە كردەوە ئەم هەراو بەزمەی دروست كراوە بۆ مەسەلە بنبڕكردنی گەندەڵی نییە، تەنها بۆ شكاندنی ئەو كەسانەیە كە هاوسۆزن لەگەڵ لیستی گۆڕان.
سەرچاوەیەكی تر لە دەزگای زانیاری بۆ كوردستانپۆستی ئاشكرا كرد و وتی: لەدوای ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی 25 تەمموزەوە كە یەكێتی ئەو شكستە گەورەیەی خواردووە، جەلال تاڵەبانی هەریەك لە مەحمود سەنگاوی و دەزگای زانیاری و دژە تیرۆری سەرپشك كردووە، كە مەلەف بۆ بەرپرسانی باڵی ڕیفۆرم و كۆمپانیای وشە و خودی نەوشێروان مستەفاش دروست بكەن و لە ناو خەڵكدا ناویان بزڕێنن، سەرچاوەكە وتی ئەگەر سەیرێكی سایتی چاودێر بكەن ئەو ڕاستیەتان بۆ دەردەكەوێت كە ئەم زانیارانە ڕاستن یان درۆن، چونكە سایتی چاودێر و pukmidi ڕۆژانە هەواڵی درۆ و هەڵبستراو دژی نەوشێروان و لیستەكەی بڵاو دەكەنەوە. سەرچاوەكە دووپاتی كردەوە كە دروستكردنی هەواڵی ناڕاست و تۆمەت دروستكردن ڕۆژنامەنووسە سەربەخۆكانیش دەگرێتەوە و ڕەنگە تۆمەتی تیرۆریشیان بدەنە پاڵ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە