ئـــــــــــــــــازاد ی

Friday, 07/01/2011, 12:00

2264 بینراوە




ئازادى تۆ تیشكى خۆرى

توڕ بە تاریكى ئەدەى

تۆ چاوى

خرابەكاریەكان دەبینى

تۆ گوێچكەى

گویت لە قۆڕەى سكى برسیەكان دەبى

تۆ قاچى

هەنگاوەكانى كۆمەلگا بەرەو پێش دەبەى

تۆ زەنگى

بۆ ئەوانەى نا عەدالەتى دەگێڕنەوە

تۆ فێرگەى

خەلك فێرى هۆشیارى ژیان دەكەى

تۆ دادگاى

كەسە تاوان بارەكان ئاشكرا دەكەى

تۆ ژیانى

ژیان بێ تۆ ڕاستى تێدا وون دەبێ

تۆ هەناسەى

بێ تۆ دەخنكێین

ئــــاخ ئــــــــازادى

بە پەتى دەستوورى دەستیان

ئەیانەوێ دەورت بگرن

شەرم ناكەن لە سەدەى ڕابردوو ڕا

گەنجانى وڵاتەكەم

خوێنى خۆیان بۆ ڕوانى

ئەم دارە ڕژاند

ئەمڕۆ دەیانەوێ گەڵاكانى هەڵوەرێنن

بەهەورى ڕەشى یاساى ژمارە [11]

ئاسمانى ساف و بێگەردت بگرن

تاكو تیشكى خۆرى ئازادى

نەپڕژێتە سەر گەڵاكانت

بەم كارەیان دارى ئازادى

وشك دەكەن و ڕووحى لەبەر دەردێنن

گەلۆ با هەموومان فوو لەم هەورە ڕەشە بكەین

بەڵكو بەرى خۆرمان لێ بەردەدات



عەزیز قەتەوى

4/1/2011 هەولێر
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە