KURDISTANPOST
رەنجدەر دۆڵەگۆمی
ڕۆژئاواى كوردستان
Sunday, 25/09/2011, 12:00
1817
بینراوە
ڕۆژئاوا یان بڵێین باشوورى بچوكى كوردستانى ژێر دەسەڵاتى ڕژێمى بەعسى سوورى بەشێك لەخاكەكەى وەبەر شاڵاوەكانى سێ كوچكەكانى بەعسیان كەوتوون وەك بەعەرەب كردن و بە بەعسى كردن و كۆچ پێكردنى كوردان و جێگیر كردنى عەرەب لەسەر زەوى و ماڵى كوردان بەتایبەتیش لە دەوروبەرى شارى قامیشلى وەكو شارۆچكەكانى درباسێ و تربەسپى و هەردووك دێركو گوندەكان شارەكان بریتین لە قامیشلى و حەسەكەو حەفرین و كوبانێ و سەرێ كانى و عامودە بەهەزاران كورد بۆ عەرەبان لەسەر زەوى و ماڵى خۆیاندا كرێكارى بازوو فرۆش و كرێكارى كشتوكاڵێن. نیو ملێۆن كوردیش بێناسنامەى سورین و لە خوێندن بێ بەشن و مافى كاركردنیشیان لەناو دامودەزگاكانى حوكومەتدا نین ئەوەى كەمتر وەبەر ئەو شاوڵاوەى بەعسیان كەوتوە شارى كوبانێ و شارۆچكەكانى و گوندەكانى كە هاو سنورە و نزیكە لە شارى ڕوحاى باكورى كوردستانى شوێنى لە دایك بوونى (عەبدوڵڵا تۆڵە ستێنەر).
سەرۆك ئاپۆ كە خۆیان گوتەنى لە خێڵى بەرازانى خێڵى سەرۆك ئاپۆن و كوردانێكى زۆر توند و سەر ڕەقن زۆرایەتى گەل لایەنگرى پارتى كرێكارانى كوردستان پەكەكەو كەمایەتیش لایەنگرى پارتى دیموكراتى كوردستان و یەكێتى نیشتیمانى كوردستانن، پارت و رێكخراوەكانیان دەستەى جۆراو جۆرى زۆر بچوكن و زۆر بێ سەرو بەرو بێناوەڕۆكن و دوژمنى كوێرى دەمارگیرى خێڵایەتیانەى دژبە یەكترین هەر بە كلكو پاشكۆیەتى پارتى و یەكێتى یەوە نەوەستاون بوونەتە كلكو پاشكۆى ڕژێمى بەعسى سوریش و بەسەدان كەسایەتیە كوردو كوردستان پارێزەكانیان ڕەشەكوژ كراون و لەبەندیخانەكانى بەعسیان دا گیراون و بێ سەرو شوێن كراون و ڕاوە دونراون سەرۆك و سەرانى خراپەكاریشیان وەكو بەرخ و گیسكى دا بەستە خۆقەڵەوكراون لە ڕۆژئاواو باشوورى كوردستان و سوریا و ئەوروپادا جێگیرن لەسەدا هەشتاى گەل لایەنگریان نین و لە دژیشیانن بەهێزترین جوڵانەوەى ڕۆژئاواى كوردستان پارتى یەكێتى دیموكراتى كوردستانى هاوپەیمانى پەكەكەیە كە چەند مانگ لەمەوبەر پەكەكە لەگەڵ دە دەستەى ئەو جۆرە پارت و ڕێكخراوانە كردنیە هاوپەیمان و لە ڕاپەڕینە جەماوەریەكانى گەل لە دژى ڕژێمى بەعسى بەشار ئەسەدا جوڵاندنى و ڕێكى خستوون كوردانى ڕۆژئاوا لە ساڵى 1978 هەتا ئێستا خاوەنى بە هەزاران ڕەنج و تەمەن و خوێن و گیان بەخشیون لەناو پەكەكەداو لەناو جوڵانەوەكانى باكورو باشوورو ڕۆژهەڵاتى كوردستانیش دا هەربەشداربوون و پێشەنگیش بوون، چونكە بە بەراورد لەگەڵ باكورو باشورو ڕۆژهەڵاتى كوردستاندا وەكو خاكو وەكو گەلیش كەمایەتین خۆشیان بەبراو خوشكى بچكۆلە بۆیان زانیون لەسەدا هەشتایان زۆر هەژارن واش زۆر ڕەوشت بەرزو بەنامووس و پاكى كوردو كوردستان پارێزن ستەم و چەوساندنەوەى كوردان لەلایەن عەرەبانەوە گەیشتونەتە بەرزترین لوتكە چونكە خاكەكەشیان زۆرایەتى دەشتە و كەمایەتى گردو دۆڵ و چیان نەیان توانیون جوڵانەوەى چەكدارانە لە دژى بەعسیان دروست بكەن .
كۆمەڵی شێر
شێری ژیر و خۆڕاگر و برینداری كورد
سەر بەرزتر لەچیای سەربەرزی هەڵگورد
لەزاگرۆس و لەجودی هەتا مەتین
لەئاگری و لەسەرحەد و حەفتەنین
لەقەندیل و لەخوا كورك و لەگارە
دیمەنی كوردستانیان لێوەدیارە
پێم ناكرێ و نازانم و ناوێرم
شەرمەلەلای ئەوانەی دەڵێن شێرم
جێگاو شوێنی ئەو كۆمەڵەشێرانە
هەموو كاتێ قەڵای مەردی كوردانە
كەشێری كورد تا سەر تێیدا وەحەسێن
لەداگیر كەرانی ووڵات نەترسێن
ڕهنجدهر دۆڵهگۆمی
© 2019- Kurdistanpost