چالاكیەكى سەربازى نیاز لاجانى بەڕێوەبەرى زاگرۆس تیفى دژ بە ڕێكخراوێكى داكۆكیكارى ژنان!!

Wednesday, 16/09/2009, 12:00

2225 بینراوە


لەو رێپۆرتاژەى سەبارەت بە كۆنفراسى سەندیكاى ڕۆژنامەنووسانى پارتى و یەكێتى، كە لە هۆتێل چۆارچراى شارى هەولێر بەستراو، قەزەمەكانى نێو میدیاى دەستەڵات هێرشیان كردبووە سەر كەناڵەكانى راگەیاندنى ئازاد و سەربەخۆ، لێ یەكێك لەو قەزەمانە نیاز لاجانى كوڕى محەمەدى مەلا قادرە كۆرە بوو، كە بەڕێوەبەرى كەناڵى زاگرۆس تیفیە، بە ئاشكرا بە شێوازى تەشهیرو سوكایەتى و ناوزراندن هێرشى كردبووە سەر كەناڵەكانى كۆمپانیایى وشەو هاوڵاتى و ئاوێنەو لفین و لە شاشە زەرهەڵگەڕاوەكەى زاگرۆسیش جارجارە هێرش دەكاتە سەر ئەم سایتە ئازاو دڵسۆز و چاونەترسە، كە خوێنەرو ڕۆشنبیرانى كوردستانى فێرى ڕاستگۆى و هەقبێژى و شەفافیەت و دژ بە گەندەڵكارانى كوردستانى كردووە.............
ئالەو ڕِێپۆرتاژەى رابردوو مژدەى ئەو هەواڵەمان پێڕاگەیاندبوون، كە بەڕێوەبەرى كەناڵێكى ئاسمانى پارتى لە هەولێر بە دوو ئوتومبیل چەكدارەوە هێرشى كردۆتە سەر ڕێكخراوێكى داكۆكیكار لە ژنان و كیژانى كوردستان!!
ڕاستى و دروستى هەواڵەكە بەم شێوەیەیە، سەرچاوەیەكى نزیك لە وەزارەتى ناوخۆى هەرێم لە هەولێر، كە نەیویست ناوەكەى ئاشكرابكرێت، پێراگەیاندین، كە نیاز لاجانى بەڕێوەبەرى كەناڵى زاگرۆس تیفى لە شەوى30 ئابى 2009 بە دوو ئوتۆمبیل چەكدار هەڵى كوتاوەتە سەر ڕێكخراوى ئاسودە كە تایبەتە بە ژن و كیژانەى كە بە هۆى توندو تیژى و هەڕەشەى كەسوكاریانەوە پەنا بۆ ئەو ڕێكخراوە دەبەن، كە بارەگاى سەرەكى لە سلێمانیەو لقێكیشى لە شارۆچكەى عەینكاوەیە لە هەولێر، ئەو قەزەمەى زاگرۆس تیفى لەو شەوەدا بە دەمانچەو پاسەوانەكانى چونەتە سەر خاتوو(ا...ێ) كە بەرپرسى ئەو رێكخراوەیە لە عەین كاوە؟؟!!
سەرچاوەكە بەم شێوەیە زانیاریەكانى پێراگەیاندین:
حاڵەتێكى زۆر ئاسایە، كە چارەنووسى هاوسەرگیرى مرۆڤەكان وابەستە نەبێ بە هاو ڕەگەزو نەتەوەو ئاینزاكانى خۆیەوە، بە درێژایى مێژوو هاوسەرگیرى پردى یەكترناسینى گشت ئاین و نەتەوەو میللەتانى جیهان بووە، لەم ڕوانگەیەشەوە هاوسەرى نیاز بیانیەو(روسیە)، بە هۆى پەناهەندەیەوە چارەنووسى هاوسەرگیرى بیانى دەرچووە، ئەمانە نەك هەر بۆ گەنجەكانى وڵاتى ئێمە بەڵكۆ بۆ هەموو میللەتان ئاسایە و، زۆرجار ئەم دیاردەیە خێرى بۆ دۆزى ڕەواى و ناساندنى نەتەوەكانیش هەبووە.
نیاز لە هاوسەرەكەى دوو كیژى هەیە كەتەمەنیان جاحێلەو لە ڕوسیاو سوێد لەدایك بوون و گەورەش بوون، بە كەش و هەواى ئازادى و خۆشگوزەرانى ئەوێندەرێ راهاتوون، وكە هەر لە منداڵیەوە ماڤەكان و ئەركەكانى خۆیان ناسیوەو بەرگرى لێدەكەن ، دیارە نیاز بە زۆردارى هەوڵدایە بۆ هەولێریان بهێنێتەوە، ئەوان ژیانى وڵاتى خۆیان پێخۆش بووەو، ئەوەى هەولێریان بە سەگە ژیان زانیوە، كە چونكە گوێان لەو كۆڕەى سەگۆ قادربووە، كە خەڵكى كوردستانى بە سەگ شوبهاندبوو، ئیتر ئەو كیژانەى نیاز وێڕایى ئەوەى لە شوقەكانى بەناو زەكەریا شوقەیەكى باش و كامل ئەوسافیان درابوویەو، هەر وەكو باسمانكرد، ئەوان دەیانویست وەك ئەوروپا ڕەفتاربكەن و هاتوچۆبكەن و خۆشگوزەرانى درێژەپێبدەن، بەڵام بەهۆى نەگونجانیان لەلایەن 34 خانەوادەى نێو شوقەكانى زەكەریا واژوویان دژ بە مانەوەى ماڵى نیاز لاجانى بۆ نوسینگەى نێچیرەڤان بەرزكردبوەوەو، دواتر بڕیاردرا كە بیانگوێزنەوە بۆ گوندى ئینگلیزى و، حاڵەتى پەیوەندى كردنى ئەو كیژانە بە گەنجان و شەوانە دەرچونیان بووە هۆى ئەوەى شەوێك نەگەڕێنەوە ماڵەوەو، دواتر لە ترسى كێشەى نێوان خۆیان و باوكیان پەنایان بۆ ڕێكخراوى ئاسودە بردووە لە عەینكاوەو دوو شەو لەوێماونەتەوە تا بە دزیوە و بە نهێنى نیازلاجانى بابیان بۆ سوێد بگەڕێنەوە!
پاش ئەوەى هەراكە ئەهلى ناو گوندى ئینگلیزى زانیان و، نیاز بۆ ئەەوەى بە نهێنى كێشەكە چارەسەر بكا، بەدوو ئوتومبیل لە چەكدار كە خۆشى دەمانچەیەكى ئەمریكى هەڵدەگرێت بە هەمیشەى، دەچێتە سەر ڕێكخراوى ئاسودە لە عەینكاوەو بە دەمانچە و جنێودان هێرش دەكاتە سەر خاتوو(ا...ت) بە زۆر دارى كیژەكانى دەباتەوەو، هەرەشەى كوشتنیش لە بەرپرسى ئەو ڕێكخراوە دەكات گەر لێدوان بۆ هەر كەناڵێك بدات و، ئەو شەوە تەواوى پۆلیسەكانى فریاكەوتن و ئامادەو ناوخۆ بە كەتنەكەى ڕاگەیاندنكارو قەزەم نیاز لاجانى یان زانیبوو، بەڵام بە بریارى وەزارەتى ناوخۆ كێشەكە كپ كرایەوە تا گەورەنەبێ؟!!
خوێنەرى ئازیز.....
یەكێك بەرپرسى كەناڵێكى ئاسمانى و لە ئەوروپا ژیابێ و وەك برادەرانى دەڵێن: بە ساختەكارى دكتۆراى خوێندبێ و ژنى ڕوسى هێنابێ و نزیكەى 20 ساڵێك لە ئەوروپا ژیابێ، چۆن شەرم لە خۆى ناكا توندوتیژى بەرامبەر كیژەكانى خۆى بەكاربهێنێ؟!
یا چۆن شەرم لە خۆى نەكردووە، كە بە دوو ئوتومبیل چەكدار بە قیادەى خۆى هێرش بكاتە سەر ڕێكخراوێكى داكۆكیكار لە ماڤەكانى ژنان و كجان؟!
ئیتر چۆن شەرم ناكات لە كەناڵەكەى باسى ژنان و كجان و ماڤەكانیان بكات، یا چۆن شەرم ناكات ، باسى لە ئازادى و یەكسانى و دادوەرى و عەدالەتى ئیجتیماعى و پاراستنى ئافرەتان بكات؟!
مرۆڤێك ئەمە وەزعیبَێ، ئەگەر شێت و نوقسان و نەخۆشى دەروونى نەبێت، ئەى خۆ ساغڵەمیش نیە!
ئاخر ئەمانە راگەیاندنكارەكانى مەسعودو نێَچیربارزانین بۆیە حاڵى میدیاى حزبى و حكومى بەودەردەچووە، كە مەسعود بارزانى چەند جارێك گوتبووى، بەسەر یەكێتیدا زاڵدەبم، وەلێ بەسەر راگەیاندنى پارتیدا هیچَم پێناكرێ!
خوێنەرانى ئازیز...
بەم نزیكانە تەواوى گەندەڵیەكانى نیازو ستاف و بەشەكانى زاگرۆس تیفى بە ئەرقام و داتا بڵاودەكەینەوە بۆ ئاگاداریتان...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە