KURDISTANPOST
سایتی هاوڵاتی
كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكرد
Sunday, 14/06/2009, 12:00
2520
بینراوە
دڵشاد ئه‌نوه‌ر
له‌ناحیه‌ی رزگاری سه‌ر به‌قه‌زای كه‌لار، كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان، ئه‌وانه‌ی تائێستا بێبه‌شبوون له‌وه‌رگرتنی خانوو، خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكرد، كه لهشهقامو كۆڵانه‌كاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه، لهكهلاریش گرژی دروستبووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، دوای ئه‌وه‌ی له‌ناحیه‌ی رزگاری، تیروپشك بۆ دابه‌شكردنی خانوو به‌سه‌ر كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كاندا ئه‌نجامدرا، بلام زۆرێك له‌كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان بۆ جارێكی تر بێبه‌شبوون له‌وه‌رگرتنی خانووبه‌ره، بۆیه خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكردو تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه خۆپیشاندان به‌رده‌وامه.
هاوكات له‌قه‌زای كه‌لاریش تیروپشك بۆ وه‌رگرتنی خانوبه‌ره ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام له‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان بێبه‌شبوون، گرژی كه‌وتووه‌ته‌وه.
دوای 18 ساڵ له‌ده‌سه‌ڵاتی كوردی تاوه‌كو ئێستا نه‌توانراوه به‌پێی پێویست ئاوه‌ڕ له‌كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان بدرێته‌وه، بۆیه ساڵانه چه‌ندین خۆپیشانداو ناڕه‌زایی له‌لایه‌ن كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانه‌وه ئه‌نجام بدرێت.
هاوڵاتی - ماڵپه‌ر
© 2019- Kurdistanpost