تێك شكاندنەكانت بە درۆ پینە و پەڕۆ مەكە

Friday, 29/05/2009, 12:00

3861 بینراوە


من ڕۆژانە سەیرى هەموو سایتە كوردیەكان ئەكەم كە دەچمە سەر سایتە خەجاڵەت بارەكەى مەلا بەختیار هەموو ڕۆژێك كۆمەڵًێك دەم و چاو لە سەر شاشەكەن كە بە بینیان دڵت تێك دەچێ چونكە تەنها قسە كە ئەیزانن دژایەتى لیستى گۆڕان و كاك نەوشیروانە , بەرزانى ئەحە سمێڵ لە كۆبونەوەى كارگێڕدا ووتبوى ڕۆژانە مەلا بەختیار ئەمەشى بۆ زیاد كردم ئەبێت هەموو ڕۆژێك قسە بكەم , بە پێى ئەو زانیاریەى دەستم كەوتوە ڕۆژانە ئەبێت (سەعدى پیرە , محمود سەنگاوى , بەرزانى ئەحە سمێڵ , عارف ڕوشدى , مەلا بەختیار) قسە بۆ ئەو سایتە بكەن , ئەگەر سەیر بكەن ڕۆژانە ئەمە دوبارە ئەبێتەوە , ئەگەر ڕۆژێك نەبێت مەلا غائیبیان ئەدات , ئەمڕۆ پێنج شەممە شتێكى ئەم بەرزانەم خوێندەوە بەڕاستى پیاو هەست دەكات وەكو ئەو قومارچییەى كە پاش دۆڕاندنى پارەیەكى زۆر ئینجا دەڵێ هیچ نیە وەكو ئەوەم دێتە پێش چاو , ئەو دەڵێ ((نەوشیروان مستەفا بۆ دەسەڵات چوە دەرەوەى یەكێتى نەك بۆ گۆڕان و چاكسازى)) دەك خەجاڵەت بیت بۆ ڕاستت ,ئەبوایە بچویتایە پرسیارت لەئاغاكەت بكردایە بتزانیایە ئەمە چەند ڕاستە , نەگبەت ئەگەر نەوشیروان مستەفا بۆ دەسەڵات بیكردایە ئەبوایە تۆ ئێستا كەناس بویتایە , پێم سەیرە ئەم گرگنانە هەموو شتێك بۆ خۆیان ڕەوا ئەبینن بەڵام بە كەسى ترى ڕەوا نابینن , ئێوە هەرچى شەڕى دنیایە بۆ دەسەڵات ئەیكەن , چ خیانەتێك ماوە نەیكەن بۆ دەسەڵات دەهەزار زیاتر لاوى كوردتان بە كوشت دا بۆ دەسەڵات , تۆ لە پێناوى ئەوەى ببیتە لێپرسراوى ئەو مەڵبەندە چیت نەكرد ڕۆژێك نۆكەرو مل كەچى كۆسرەت بویت , ڕۆژێك مل كەچ و نۆكەرى تاڵەبانى ئاغات , كاك نەوشیروان كە داواى دەسەڵات دەكات بۆ ئەوەیە ئەو دەسەڵاتە گەندەڵ و مافیا و خیانەتكارەى ئێوە بگۆڕێ , تۆ ئەزانیت كارێكتان كردوە چەندە دەسەڵاتتان ناشیرین و قێزەون كردوە , بە سەرى ئاغاكەت كاك نەوشیروان ئەگەر بۆ دەسەڵات بیكردایە ئەوا چەندین جاربۆ سەرۆكى حكومەت پێى وتراوە نەیكردوە , هەتا ئەم ماوەیە تاڵەبانى لە نامەیەكدا كە جەنابت نەتبینیوە پۆستى سكرتێرى گشتیشى دایە نەیكرد , ئەو تەنها ئیشى بۆ گۆڕان و چاكسازیە نەك بۆ دەسەڵات , هەر لەم ماوەیەدا داواى ئەوەى لێ كرا خۆى بۆ پۆستى سەرۆكى هەرێم هەڵبژێرێ ئەویشى نەكرد , كە دڵنیابە زۆر بە باشى دەریش ئەچوو , بەڵام نەیكرد , خۆزگەم درۆیەكت بكردایە كە خەڵك بڕواى پێ بكردیتایە بە سەرى ئاغات ئەو مەلا جەبارەى كە ووتبوت لەگەڵ كەر بیگۆڕەوە زەرەر ناكەیت بڕٍوات پیێ ناكات , ئیتر بە تەمایت بەم درۆیانە شكست و تێكشكاندنەكانى خۆت و باندەكەت بشاریتەوە , ئەبێت تاكەى خۆتان و خەڵكیش بخڵەتێنن ئەوەى لەناو یەكێتى نەبێت گۆڕانى پێ ناكرێ ئەم قسانە سواون , چونكە یەكێتى خۆى پێویستى بە گۆڕان هەیە , ئەو كەرەسەیەى داواى گۆڕان ئەكات میللەتە میللەت , هەر ئەو كەرەسەیەیە كە ئەمجارە پشتتان ئەشكێنێ , تۆ پەلە مەكە بزانە چۆن پوشت پێ ئەڕنن , ئێوە كەى بڕواتان بە پرۆژە هەیە , كوا پرۆژەكەى تاڵەبانى (جیا كردنەوەى حیزب لە حكومەت) هەر تۆ بویت هەفتەیەك دواى پرۆژەكە پرۆژەكەت خستە ژێر پێلاوەكانتەوە و فەرامۆشت كرد , تۆ بڕوات بە پرۆژەى ئاغاكەت نەبوو ئیتر پرۆژەى چى ؟ ئەوە بزانە ئێستا بۆتان دەركەوتوە پێگەى كاك نەوشیروان زۆر لە مام جەلال بە هێز ترە , ئێستا مام جەلالەكەت بەناو بازاڕدا ئەڕوات كەس سەلامیشى لێ ناكات وا سوكتان كردوە ,ئەگەر پەلەت نەبێت و دوو مانگى تر بوەستە ئەو كاتە ئەزانى گۆڕان چۆن سەركەوتنى بە دەست هێناوە و بە دەستیش ئەهێنێً پەلەمەكە زۆرت نەماوە تۆش نان بڕاو بیت , زۆرت نەماوە ئەو بارەگاى مەڵبەندەت لێ بێتە كونە مشك و شوێن نەبێت خۆتى تیا حەشار بدەیت , تەمەنى زوڵم و زۆر كورتە , جارێ هیچ نەبوە لیستى گۆڕان تێكى داون ئاغاكەتى وەكو شێت خستۆتە سەر جادە , ئێوە خەوتان لێ حەرام بوە , ڕۆژ بەڕۆژ ئێوە سوك و ڕیسوا تر و لیستى گۆڕان گەشە كردوو تر ئەبێت , ئێوە تازە خۆرتان ئاوا بوو , بەتەماى ئەوە نەبێت جارێكى تر جەنابتان هەر سەرۆك و سەردارى ئەم میللەتە بن ..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە