نامەیەك بە هۆنراوە بۆ سەرۆك بارزانى

Wednesday, 08.05.2009, 12:00

1713 بینراوە
















دڵ خۆش مەبە بە ئەوەى
كە گوایە تۆ براوەى
بە تەزویر و خروقات
بویتەوە سەرۆك ووڵات (1)
سەرۆك كۆمارى عێراق
بۆت كەوتە گڕ و نفاق
وەك سواڵكەر لە شارو دێ
ئەیووت دەنگمان بدەنێ
چونكە ئەویش پێى وایە
نرخت لاى كەس نەمایە
بە دیموكراسى مەحاڵە تۆ
دەنگ بێنیت لە سەددا نۆ
لە سەددا نۆش بۆت زۆرە
تۆى جاشى هەمە جۆرە
میژووت پڕ خیانەتە
حوكمت نا عەدالەتە
ئەنفالى بارزان و گەرمیان
بۆ فەرق ئەكەى لە بەینیان
لە مووچە و پێشوازى تەرم
فەرقت كرد نەتكرد شەرم
بۆ كورد چیتان لە دەست دێت
خۆت و وورگ زلەى هاوڕێت
چیتان كرد بۆ ئەم وەتەنە
غەیرى دزى و فەرتەنە
سپى تان كرد ڕوى سەددام
هەر ئەدۆڕێن لە ئەنجام
كێشەى كەركوك هەرماوە
تا بێت ئەچێتە دواوە
دووز مەخمور و سنجار
لە بیرتان چوو بە یەكجار
ئەو رێبازەى كە ئێوە (2)
شانازى ئەكەن پێوە
بۆ مللەت نەگونجاوە
ڕێبازێكى بەدناوە
مللەت دژ بە تیرۆرە
دژ دزى و زەبرو زۆرە
ئەو خوێنە پاكەى سۆران (3)
لە گەڵ خوێنى هەزاران
كە ڕژانتان بە ناحەق
ناڕوات بە بێ تۆڵە و شەق
ئەو ڕۆژەش زۆر نزیكە
وا دێتە دى خەریكە
نە پارە و نا پاراستن
رێ لە مللەت ناوەستن
ئەى سەرۆكى تەزویرچى
ئەوكاتە بۆ كوێ ئەچى
تموز 2009
(1) مەبەستم هەرێمە
(2) ڕێبازى پارتى و بارزانى و خەتى مامە لە ناو یەكێتى
(3) شەهیدى جوانەمەرگ سورانى مامە حەمە

ئەم هۆنراوە پێشكەشە بەو كەسەى وەك بمەلەرزە عەرشى بارزانى و تاڵەبانى هەژاند براى خۆشەویستمان د. كمال میراودەلى .