ئەى هاوار، تا كەى بێ دەنگ ئەبن؟!

Sunday, 07/08/2011, 12:00

2006 بینراوە


جەماوەرى كوردستان بە شەرەف، لێپرسراوانى كوردستان پۆستى بەرێز، كاربەدەستە بێ ئاگاكانى حكومەت، تا كەى وەزیرە دزەكەى وەزارەتى خوێندنى باڵا هەڵمان ئەخەڵتێنێ و پاەى ئەم میللەتە بە هەدەر ئەبات، ئێمە ووتمام بوودجە زۆرە بەڵام نەمان ووتووە بەم شێوە یە لە ناوى بەرەو لە كاتێكدا بە هەزاران كەم و كوڕیمان هەیە كە پێویستى بە پارە هەیە بۆ چارەسەر كردنى. با سەرتان نە ئیشینم و راستەوخۆ بچینە ناو ئەم ماڵ وێرانی و دزییەى وەزیر.
بەرنامەى تواناسازى ئەو بەرنامایەى كە بە شێوەیەكى نادروست جێ بەجێ دەكرێت و بودجەیەكى گەورەى حكومەت (بەڵكو پارەى ئەم میللەتەیە) سەرف دەكات. ئاخۆ بۆ كەس ناپرسیًت دەست كەوتەكاى وەزیر چیە لە وەزارەتە كاول بوەكەى، من پێتان ئەڵێم تەنها (گۆڕینى ڕاگرەكانە) كە ئەمە هیچ حكمەتى تیادا نیە جگە لەوەى ویستى هەموو ڕاگرە تازەكان ببن بە پیاوى خۆى و(بەرنامەى دڵنیاى جۆرى) كە بەرنامەكەى زۆر بە سەقەتى هێناو خۆشى نازانیًت چۆن وازى لێ بێنێت، و(بەرنامەى توانا سازیە)، ئەو بەرنامەیەى كە هەموو ڕۆژێك لازوگزافى پێوە ئەكا لە گۆڤارو رۆژنامەو كەناڵەكاندا. ئاخۆ سەرف كردنى پارەیەكى زۆر بۆ چەند كەسێكى كەم بۆ وڵاتێكى تر ئەمە دەست كەوتە؟ با پێمان بڵێ چى بۆ وڵاتەكەى كردووە. ڕاستە ئەو كەسانە موستەحەقن بخوێنن بەڵام بەو شێوەیە نا كەپارەیەكى زۆر سەرف بكا، لە كاتێكدا ئەتوانن لە وڵاتەكەى خۆماندا بخوێنن بە بڕێكى كەمتر. ئەمیش خەتاى خۆیان نیە بەڵكو وەزیر كارێكى واى كردووە كە ئجباریان ئەكا كە بەم خوێندنە ڕازى بن. تەنها سەیرى ئەم ژمارانەى خوارەوە بكەن ئنجا بزانن چۆن ئەم پارەیە بە هەدەر ئەبا

ئایا ئەزانیت كە كرێى تێچوونى یەك خوێندكارى دكتۆرا كە سەڵت بێ نزیكى 25 دەفتەرە كە لەوانەیە زۆر لەمەش زیاتر بڕوا (چونكە لەوانەیە بە 4 ساڵ تەواو نەبێ دكتۆراكە) ئەوەشى خێزان دار بێت ئەوا لە سەروى 35 دەفتەرەوەیە بە لایەنى كەمەوە
ئایا ئەزانیت كە كرێى تێچوونى یەك خوێندكارى ماستەر كە سەڵت بێ نزیكى 10 دەفتەرە كە لەوانەیە زۆر لەمەش زیاتر بڕوا (چونكە لەوانەیە بە 2-4 ساڵ تەواو نەبێ)، ئەوەشى خێزان دار بێت ئەوا لە سەروى 20 دەفتەرەوەیە بە لایەنى كەمەوە (خوێندكارى ماستەر هەیە 4-5 ساڵە لە خارجە هێشتا ماستەرەكەى تەواوى نەكردووە)،
واتە هەر 4 خوێندكارى دكتۆرا ملیۆنێك دۆلارى بە لایەنى كەمەوە ئەوێت.
هەر 5- 6 خوێندكارى ماستەر ملیۆنێك دۆلارى بە لایەنى كەمەوە ئەوێت.

ئاخۆ ئەمەیە زیرەكى و ژیرى پرٍۆفیسۆرە بەریتانیەكەمان. كە هەموو زانكۆكانى خۆمانى ڕسوا كردووەو خەڵك ئەنێرێت بۆ خارج. وەزیرى بەڕێز ئەگەر جەنابت دڵت بەم میللەتە و پارەكە بسوتایە وات نە ئەكرد. وەزیرى بەڕێز ئەگەر جەنابت دڵت بەم میللەتە و پارەكە بسوتایە ئەوتوانى بەو برٍە پارەیە لە كوردستان 4 ئەوەندەى توانا سازى لە دراسات وەر بگیرێن. ئاخۆ پێم ناڵەى ماستەر و دكتۆراى كوردى و عەرەبى بۆ ئەچن بۆ بەریتانیا؟
لە هەندێك خوێندكارى تواناسازیم بیست كە خۆیان ڕەخنەیان لە بەرنامەكە گرت بەڵام هیچ دەسەڵاتیان نیە ووتیان كە تەنها لە سنوورى سلێمانى هەموو خوێندكارانى دكتۆراى بایۆلۆجى و ڤیترنەرى "30 خویندكار زیاترن وە ماستەریش 20 ئەبن، بڕى پرەى ئەم كۆمەڵە خوێندكارە نزیكەى 12= 15 ملیۆن دۆلارە. كە ئەم بڕە پارەیە هێندە زۆرە بەشى ئەوە ئەكات كە چەند تاقیگەیەكەى زۆر پێش كەوتوو درست بكەین لە سلێمانى كە هەردوو بەشى بایۆلۆجى و ڤیترنەرى تەنانە بەشى كیمیاش تیایدا توێژینەوە بكەن و بەشى ئەوە ئەكات كە لەو ژماریە زیاتر خوێندكار بخوێنێت و تەنانەت بەشى ئەوەش ئەكات كە چەنەها دكتۆر لە خارجەوە بێنین كە وانە بڵێنەوە ئەم جگە لەوەى كە هەموو توێژینەوەكان لەسەر كوردستان ئەبێت و وەك داتا سودى ئە بێت و دواى تەواو بونیش چەنەها تاقیگەى مۆدێرن جێ دەهێڵین بۆ نەوەى دواى خۆمان. من تەحەداى وەزیر ئەكەم با بێت و ڕاپرسیەك بكات بڵێت ئەگەر لە كوردستانا دەرفەتى خوێندنەكەت بۆ ئەڕەخسێنم بە هەموو پێویستیەكانەوە بزانە % 95 ئەوانەى لێرەن و ئەوانەشى كە ڕۆشتوون ناگەڕێنەوە.نموونە زۆرە لە سەر چارەسەریە كانى توانا سازى بەڵام كەس گوێ ناگرێ؟
ئێمە ناڵەین با كەس نەڕوات بۆ دەرەوەى ووڵات بۆ خوێندن، بەڵكو تەنها ئەو كەسانە بنێرن كە پسپۆریان كەمە لێرەو بۆ هەنێك پسپۆرى كە تەنها لە دەرەوەى وڵات هەیە.
لە كۆتایدا داوا لە خەڵكى كوردستان و گشت مامۆستاو ڕۆشنبیران و خوێدكاران و قوتابیان و ئەندامانى پەرلەمانى ئوپۆزسیۆن و { ئەندامەكانى دەسەڵات ئەگەر خۆیان بە ڕاست گۆ ئەزانن } با وەزیر بانگهێشتى پەرلەمان بكەن و بپرسن ئایا ئەمەیە چارەسەریى بۆ خوێندن؟
من باسى ئەوە ناكەم كە وەزیر برایەكى هەیە نوسینگەى ئۆفەرى هەیە و ڕٍۆژى یەك دوو دەفتەرى دەست ئەكەوێت شەریكیەتى یان نا ئەوە بۆ ئێوە جێ ئەهێڵم؟
من باسى ئەوە ناكەم ئاخۆ وەزیر سەهمى هەیە لە ناردنى هەر خوێندكارێك بۆ بەریتانیا؟
من باسى ئەوە ناكەم ئاخۆ وەزیر چى بۆ چینى خوێندكارو قوتابیى كردووە؟
من باسى ئەوە ناكەم ئاخۆ وەزیر تەها ئەم ِاگر لا ئەبات و یەكێكى تر دا ئەنێ و هەنێك ئەگۆڕێت بە بیانوى 4 ساڵ زیاترە لە پۆستایەو هەنێكیش ناگۆڕێت كە 20 ساڵە لە هەمان پۆستا ماوەتەوە بەڕاستى
وەزارەتى كردوە بە چێشتى مجەور؟
من باسى ئەوە ناكەم كە زۆربەى خوێندكار بێ هۆڵى خوێندنەوە و زۆربەى بەشە زانستیەكان وانە پڕاكتیەكان بە تیۆرى دەخوێنن چونكە مەوادیان نیى یە ئاخۆ پارە بۆ ئەوە بۆ سەرف ناكرێ؟
مامۆستا ئەناسم ئەڵێ لەبەر نەبوونى مادە لە 30 وانەى پراكتیكیدا تەنها 2 وانە بە پراكتیكى خوێنراوە { لە كاتێكدا نرخى ئەو ماددانە بۆ ماوەى ساڵێكى خوێندن ناگاتە ئەو پارەیەى كە بۆ بەنزینى سەیارەى حمایەكانى مەسولێك سەرف ئەكرێ لە یەك ڕۆژدا؟
من باسى ئەوە ناكەم كە سەدان كەسى لە برادەرەكانى خۆى هێناوە لە زانكۆى نۆتینگهام و سەرف كردنى بڕ پارەیەكى زۆر بە ناوى سیمینارەوە بۆ ئەوەى كە گەڕایەوە حسابى باشى بۆ بكەن
لە كۆتاییدا داوا لە هەموو كەس ئەكەم كە ئەم وەزیرە لێپرسینەوەى لە گەڵدا بكرێت و بدرێتە دادگا هەرچەندە دادگا هیچى پێ ناكرێت و وەزیر ڕەگەزنامەى بەریتانى هەیە و تا د. بەرهەم مابێ كەس ناوێرێ ناویشى بێنێ؟ ئەگەر خۆى بە دڵسۆز ئەانێت با ڕەگەزنامە بەریتانیەكەى بدڕێنێ و نەگەڕێتەوە و خزمەتى كوردستان بكات، بەڵام دڵنیا بن هەر كە لە وەزیرى لابرا بۆ یەك رٍۆژیش لێرە نامێنێتەوە چونكە تەنها بۆ بەرژەوەندى ماددى خۆى هاتووە.
بەڵام هەر باشە ئەوەى زەرەر لەم میللەتە بەد بەختە ئەدا سوك و ڕسوا بكرێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە