دامەزراندنی ئاکپ پرۆژەیەکی ئەمەریکییە

Saturday, 17/01/2015, 12:00

3267 بینراوە


چەند ئیدیعایەک لەمەڕ دامەزراندنی ئاکپ لەئارادایە ، بەگوێرەی قسەکانی عبدولرەحمان دیلیپاک ئەو هێزە بیانیانەی بڕیاریاندابوو پاڵپشتی دامەزراندنی ئاکپ بکەن ٣ پەیمانی هاوکاری و ٣ خواستیان لە دامەزرێنەرانیان هەبوو کە بەم شێوەیە بووە :
پەیمانەکان :
١/ لە تورکیا ئاکپ دەکەنە دەسەڵات .
٢/ تەسفیەی ئەو لایەنانە دەکرێن کە دژی ئاکپ دەوەستنەوە .
٣/ هاوکارییەکی پتەوی دارایی ئاکپ دەکرێت .
ئەو ٣ داخوازیەی لە ئاکپ دەکرێت بۆ ئەوەی جێبەجێی بکات ئەمانەن :
١/ ئاست و دیموگرافی ئیسرائیل فراوان بکرێتەوە و ڕێگریەکانی بەردەمی نەهێڵڕێت .
٢/ دەبێت رازی بن بە گۆڕینی سنورەکان لەچوارچێوەی پرۆژە نوێیەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوین .
٣/ لەبارەی هەڵسەنگاندن و پێکهێنانی بیرۆکەی نوێ بۆ ئیسلام پشتگیر و هاوکار بن .
عبدولڕەحمان دیلیپاک دەڵێت (لەسەرەتای ساڵی ١٩٩٨ بەرپرسیارانی ئەمەریکا زوو .. زوو دەهاتنە تورکیا و چاویان بە ئێمە دەکەوت ، یەکیکیان دەهاتن و دوویان دەڕۆی ، پێنجیان دەهاتن و شەشیان دەڕۆی ، بەردەوام ئەم پرسیارەیان دەکرد ئایا لە تورکیا زەمینەی ئەوە لەبارە کە دەسەڵاتێکی دیندار حوکوم بکات ؟ ، منیش وەک فیکری بنگەیی خۆم پێیانم دەووت ئێمە وەک تورکیا دەچینە قۆناغێکەوە کە لە تورکیا فاکتەرە ئیسلامە موحافیزەکان ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن ، ئەو کێشانەی گەڵاڵە بونە و چارەسەریان بۆنەدۆزراوەتەوە بەزهنیەتە کۆنەکان چارەسەر ناکرێن ، وەک ناوچەکە دەبێت تورکیاش کڵێشەکەی بگۆڕدرێت ، دەبێت ڕۆژئاوا ڕێز لە ئیسلام و شێوەی ژیان و سەرچاوە دینێکەی بگرێت ، ئێمە ناچارنین کە شەڕی ئەوروپا بکەین بەڵام ئەوروپاش ناتوانێت وەکو جاران حوکمو دەسەڵاتسالاری خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین درێژە پێبدات ، پێویستە جموجۆڵی ئیسرائیل سنوردار بکرێت هەروەها پێویستە ڕژێمی وەڵاتەکان دیموکراتیزە بکرێن و سەرچاوە نەوتێکانیان بە یەکسانی دابەشبکرێت ، دەبێت ڕێگری لەو سیاسەتە نەکرێت کە ئیسلام بە ڕەوای دەبینێت) .
عبدولڕەحمان دیلیپاک پرۆژەکەی ئامادەکردو ئاکپەی لێخوڵقێنرا
من نە ئاکتیڤیستم و نەدە لەناو کەشوهەوایەکی سیاسەتدام ، بەڵام دیلیپاک کەسێکی عەجولە ، برادەرێکی ئاکتیفە ، ئەوەی دەیناسێت هەروا بیر لەودەکاتەوە ، بۆ هەموو بابەتێک پرۆژەی هەیە ، لەبارەی قۆناغی نوێی تورکیا پرۆژەی سیاسی سەرسوڕێنەری ئامادەکرد ، لەبارەی پرۆژەکانی خۆیەوە قسەی لەگەڵ کەسانی ڕێزدار و بەرپرس دەکرد ، بەگوێرەی گووتەی خۆی کاتێک پرۆژەکانی داوە بە یەکێک کەلە ئەنقەرە کاردەکات ترافیکی چاوپێکەوتنەکانی ئەمەریکا لە ئەنقەرە ڕوویەکانیان گۆڕاوە ، دوای ماوەیەک دیلیپاک دەبینێت کە بەدەستکاریەکەوە پرۆژەکەی ئاکپ ی لێخوڵقێنراوە ، بێگومان دوای ئەو قۆناغە لەلای هەموومان ئاشکرایە چی هاتۆتە ئاراوە .
سەرەتا ئەمەریکێکان بۆ بەژیاندنی ئەم پرۆژەیە تەکلیفیان لە ئەربەکان کردووە
ئەمەریکێکان بیریان دەکردەوە ئەگەر بۆیان بڕەخسێت ئەم پرۆژەیەیان لەگەڵ ئەربەکاندا دەخستە بواری جێبەجێکردنەوە بەڵام ئەربەکان ڕەدی کردەوە ، پێش ئەوەی ئەربەکان کۆچ بکات بە دورودرێژی بۆمیباسکرد کە ئاکپ چۆن دروست بووە هەروەها چەند بەڵگەیەکیشی نیشاندام ، تەنانەت ڕێزدار ئێرتان یولەک شاهیدی ئەم مەسەلەیەیە .
تەنانەت پێشنیاریان بۆ موحسن یازیجیئۆغڵوش کردووە
بەگوێرەی نوسینێکی محەمەد علی بولوت لەو قۆناغەدا ئەم پرۆژەیەیان خستۆتە بەردەم موحسن تاکو کاریان لەگەڵ بکات ، موحسن بە ئەردۆغانی ووتووە (بەسەرهاتەکان و مێژوو فێریانکردم خزمەت بە سیاسەتێک ناکرێت کە ئەمەریکا پشتگیری بکات ، ئەگەر بە پشتبەستن بە میللەت سیاسەت دەکەیت من هەم ، بەپێچەوانەیشەوە ئەمەریکا واتلێدەکات کە بەردەوام خزمەتی بکەیت) ، ئەردۆغانیش پێی ووتوە (ماوەیەک ئەوکارە دەکەین کە ئەمەریکا دەیەوێت ، دوایش خزمەتی میللەت دەکەین ، ئەگەر ڕێگریشیان کرد پشتیان تێدەکەین و سەرقاڵی کاری خۆمان دەبین) موحسنیش پێی ووتوە (ئەمەریکا ئەو هێزە نییە بتوانرێت بە ئاسانی لێی هەڵبگەڕێتەوە ، ئەگەر بە فیلێکیشەوە بچیتە ناو جێی خۆتیشەوە لەچاو ئەوان مشکێکە) بە زمانێکی شیرینەوە تەکلیفەکەی رەدکردۆتەوە .
چۆن دەتوانیت رەزامەندی بۆ پرۆژەکەی ئەمەریکا نیشانبدەیت و ئیمکانەکانیان بەکاربهێنیت و خۆت بگەهێنیتە دەسەڵات و دوایش پێیان بڵێیت من لەگەڵتان نیم و سەربکەیتە سەریان ، بێگومان ئەمە مەحاڵە ، ئەمڕۆ ئەردۆغان دەیەوێت هەمانکاری سەدام بکاتەوە ، سەدام بە پشتگیری و هاوکاری ئەوروپا شەڕی ئێرانی کرد وایزانی بەدرێژایی ژیانی پشتیدەگرن ، دوایش سەدام هێرشی کردە سەر کوێتو داگیرکرد ، بێگومان لەلای هەموومان ئاشکرایە دوای کوێت سەدام چیبەسەرهات ، ئێستا ئەردۆغان دەیەوێت هەمان هەڵەی سەدام دووبارە بکاتەوە ، ئەردۆغان لەبارەی ئاڵۆزێکەی سوریاوە دەڵیت کێشەی سوریا کێشەی ناوخۆی ئێمەیە هەروەها دوای چەند هەفتەیەک لەم قسەیەی دەڵێت بەم نزیکانە لە مزگەوتی ئومییە لە شام نوێژ دەکەین ، ئەردۆغان بەم شێوەیە بە ئاشکرا بە جیهان وتووە کە دەیەوێت بە زەختی چەک ڕژێمی سوریا بڕوخێنێت ، ئەم خواستەشی بەئاشکرا هێناوەتە زمان و نەیشاردۆتەوە ، ئەمەی ئەردۆغان کردی هەرلەیەکەم ساتیدا هەڵەیەکی گەورە بووە ئێستا زەرەروزیانی سیاسەتە چەوتەکانی ئەردۆغان میللەت جەزاکەی دەچێژێت .

عەلی بولاچ
(دەزگای لێکۆڵینەوە ستراتێژێکانی کوردستان)

http://www.lekolin.org/haber-4361-AKP-ABD-PROJESI.html

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە