مه‌رجی هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم دز و ناپاک و خائین ناگرێته‌وه‌

Tuesday, 05.26.2009, 12:00

4081 بینراوە


سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو له‌ په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه‌ هه‌واڵی مه‌رجه‌کانی هه‌ڵبژارد بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی پێڕاگه‌یاندین، که‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێم  پێشتر وا دانرابوو: 1) سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌بێت ڕابردووی پاک بێت. 2) خیانه‌تی له‌ کورد و کوردستان نه‌کردبێت. ئه‌مڕۆ و بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌و مه‌رجانه‌ لابراوه‌ ته‌نها سێ مه‌رج دانراوه‌، ئه‌ویش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1) دانیشتووی هه‌رێم بێت.
2) ته‌مه‌نی له‌ سه‌رو 40 ساڵ بێت.
3) شایانی هه‌موو مافێکی ڕۆشنبیریی و ئیداریی بێت.
به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ که‌ بۆ مه‌سعود بارزانیی گونجێنراوه‌، ئه‌و مانایه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت که‌ هه‌ر که‌سێک خیانه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی کردبێت، دز و ناپاک بێت، هه‌ر ناته‌واوییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیی، ئه‌خلاقیی و موراڵی هه‌بێت، گرنگ نییه‌، ته‌نها ئه‌و سێ مه‌رجه‌ی سه‌ره‌وه‌ بیگرێته‌وه‌.