بۆچی وەزیری خوێندنی باڵا نەیتوانی د گۆڤەند حوسێن شێروانی لە پۆستەكەی ئێستای دوور بخاتەوە فەرمانبەرێكی نێو وەزارەت

Wednesday, 16/02/2011, 12:00

1803 بینراوە


وەزیری خوێندنی باڵا لەوەتەی بۆتە وەزیر ، پارتی بەحوكمی هەیمەنەو دەسەڵاتە جەبەروتەكەی هەمیشە ئەوپەڕی ڕیگری دەكات لەوەزیری خوێندنی بالا بە چەندین شێوازو وەسائیل ، هەوڵدەدات كۆسپ و تەگەرە بخاتە بەردەم ئەو وەزیرە چالاك و ڕیفۆرم خوازەی خوێندنی بالا ئەگەرچی من تێبینی زۆرم لەسەر وەزیر هەیە لە ئەدای كارەكانی بەڵام هەوڵی بەردەوام دەدات بۆ گۆڕانكاری و لە پڕۆسەی خوێندن و زانست و ماریفەت ، بەڵام پارتی لەڕێگای قوتابیان و ناوچەی مامۆستایان و مەكتەب سیاسی و پاراستنەوە فشاری زۆر دەخاتە سەر ئەو وەزیرە ،جگە لەوەی لەڕێگای كەسانی خۆیەوە پارتی هەوڵی ئەوەدە دات ڕێگری لە پڕۆژەكانی بكات لەم بارەیەوە د گۆڤەندشێروانی كردۆتە ئامرازێك بۆبەدەست هێنانی ئامانجەكەی كە پەكخستن و فەشەل پێهێنانی وەزیرە ،وەك عەرقەڵەو ڕێگری دروست كردن لەبەرامبەر ڕایكردنی مامەڵەی قوتابیان وخوێندكاران موماتەڵەكردن لەكارەكانی پێنەدانی كارتی وەرگرتنی پارەو شتی تر ڕۆژانە لای ئەو كابرا خێڵەكیە شێروانیە خوێندكارانی تواناسازی جمەی دێت ، بەجۆرێك كاری ئەو وەزارەتە تەنها لای ئەو دكتۆرە بوونی هەیە ، پەپێی سەرچاوەكان وەزیر زۆر توڕەبوە لە وبارودۆخەی كە پارتی سەپاندویەتی بەسەر وەزیردا ، بۆیە بۆ سەكەوتنی پڕۆژەكانی دوو مانگ بەر لەئێستا بڕیاری دا كە جێگۆڕكێ بكا بە بەڕێوەبەرەگشتیەكانی وەزارەت ئەوەبوو د نوری هەرزانی لەشوێنی دا نا تەنها مابوو دەوروتەسلیم بكرێت فەرمانە وزاریەكەش دەرچوو كەچی دكتۆر گۆڤەند ی كۆنە عەمیدی كۆلێژی زانستی پێشوو مەكتەب سیاسی پارتی و لێژنەی ناوچەی مامۆستایانی هێنا سەرخەت ئەوەبوو وەزیر لەژێر فشاری پاراستن و مەكتەب سیاسی پارتی ،بڕیارەكەی هەڵوەشاندەوە ،ئەگەرچی دنوری هەرزانی كەبەناو یەكێتی یە كەچی نە تائێستا ئیشی بۆیەكێتی كردوە نە كەسێكی ئیشكەریشە زۆرێك لە بەرپرسەكانی مەڵبەندی یەكێتی لەهەولێر قسە لەسەر بێكەڵكی د نوری هەرزانی ود محمد سابیر دەكەن كەبەهیچ شێوەیەك سیمای یەكێتی بونیان پێوە دیارنیە ،تەنانەت ناوناوبانگی یەكێتیشیان ناشیرینكردوە لەبەر بەرژەوەندیە شەخسیەكانی خۆیان برادەرێك ووتی ئەوانە دووپیاوی بێكەڵكی كۆسرەتن كەتائێستا ترسنۆكانە مامەڵەدەكەن ،وەزیر ویستی بۆكەم كردنەوەی ڕێگریەكانی بەردەمی نوری هرزانی دابنێ كەچی پارتی شكستی پێ هێنا نەك لەبەر ئەوەی دانانی نوری هەرزانی بۆشوێنی د گۆڤەند كە بەرپرسی گشتی ناردن وپەیوەندیەكانە گڕوتین بە وەزارەت دەدات نەخێر وەك وتم ئەوانەش خراینە ژێرپرسیارەوە بەڵكو بۆ ئەوەی لایەنی كەم تەنها تەنفیزی پڕۆژەكانی بكات وبەس لە ئایندەدا دێمەسەر باسی تری پەیوەست بە وەزارەتی خوێندنی بالا


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە