مژدە مژدە بۆ خەڵكی دەربەندیخان

Wednesday, 09/03/2011, 12:00

1402 بینراوە





حكومەتە نا شەرعیەكەی بەرهەم سالح لە هەوڵی چاكسازیدایە بەڵام بەشەو دیارە ئەمانە یان فێڵ لە خۆیان دەكەن یان خەڵكی كوردستان بە گێل دەزانن چونكە پاش ئەوەی حسن شیخانی سەرۆكی پێشوی شارەوانی دەربەندیخان كە تا كەشكەڵانی فەلەك خەڵتانی گەندەڵیەو لە پاڵ دەسەڵاتی یەكێتیدا بوەتە خاوەنی سەدان هەزار دۆلار و كۆشك و چەندین ئوتۆمبێل و چەندین دوكان و خانو و پرۆژە و شتی تریش كە خەڵكی دەربەندیخان زۆر باش دەزانن كە پێش ئەوەی ببێتە سەرۆكی شارەوانی خاوەنی بەرازیلیەكی 83 بو كە خەڵك و برادەرەكانی لە ڕێی خوا پارەی بەنزینەكەیان پێدەدا سەرەرای ئەوەش پێش ئەوەی ببێتە سەرۆكی شارەوانی شێتیش بو بو هەموو ئەمانە خەڵكی دەربەندیخان زۆر چاك دەیزانن كەچی حكومەتەكەی بەرهەم ێالح لە جیاتی ئەوەی بیدەنە دادگاو سامانەكەی بگەڕێننەوە بۆ گەل نقڵی دەكەن بۆ هەڵەبجەی تازە لێرەوە بە بەرهەم ێالح دەڵێین ئەو ئیجرائاتانە هێندەی اتر خەڵك تورە دەكات هێندەی تر یەكێتیەكان لە یەكێتی دوور دەخاتەوە .
زۆر ئاسانە بۆ هەر دەسەڵاتێك ئەگەر بیەوێ بگەرێتەوە بۆ لای خەلك هیچ فەلسەفەی ناوێ هیچ سەرێشەی ناوێ با گەندەلەَكان بدەنە دادگاو سامانەكەیان بگەڕێننەوە بۆ خەڵكی كوردستان ئەو دەرگایە زۆر گەورەیە هەموو دەسەڵاتێك دەكێشێ لێرەوە داواتان لێدەكەین تەنها جارێك سەرتان دانەوێنن و وەرنەوە بۆ لای خەڵك وەرنەوە بۆ لای گەل ئەو دەرگایە هەمووتان دەكێشێ دڵی میللەتیش زۆر گەورەیە دەی وەرنەوە جارێكی خۆتان بكڕنەوە بەڵام بە مەرجێك سامانی گەندەلەكان بێتەوە دەستی گەل چونكە ئەنجام هیچ شتێك دادتان نادات هەر دەبێت سەر داخەن بۆ گەل چونكە سەرەئەنجام هیچ كەس و شتێك فریاتان ناكەویت ئەو كاتیش تۆڵەی گەل زۆر كوشندەیە ئەم بانگەوازە دۆستانەیە بە هەند وەرگرن بیرتان نەچێت میللەت دڵی گەورەیە پارەو پول و خانوو و پرۆژەكانتان سەیارە دوا مۆدیلەكانتان فریاتان ناكەوت دەی وەرنەوە تا كار لە كار نەترازاوە ئەو كات هەموو سامانەكانتان بلۆك دەكەین خۆشتان بۆ ئەو شوێنەی كە خائینانی گەلی تیایە دواتر زبڵدانی مێژوو ناتانگرێتە خۆی لەبەری بۆگەنیتان لەبەر پیسی پاشەڵتان سەرەنوێلك و زبڵدانیش ناتانگرێتە خۆی.وە داواش لە خەڵكی هەلەبجەی تازە دەكەم لە كاتی خۆیدا نەهێڵن ئەو گەندەڵە رابكات و خۆی بشارێتەوە چونكە هەموو منداڵە هەتیوەكانی دەربەندیخان و بێوەژنەكان و بەشخوراوان و كەس و كاری شەهیدان و تەواوی خەڵكی دەربەندیخان چەندین ملیون دۆلاریان لایەتی و دزیویەتی ئەم داواكاریە داواكاریەكی كوردانەیە و نەهێڵن دەرچن وە دەمانەوێ سەرجەم مافەكانمان لە رێگەی دادگاوە وەرگرینەوە.

وە سوپاس بۆ سایتی كوردستان پۆست كە تاكە پشت و پەنای بەشخوراوانە
 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە