گاندی: (ئەگەر بوێریی ئەوەت نییە قسەی حەق بکەیت، چەپڵەش بۆ کەسانێک لێ مەدە کە قسەی ناحەق دەکەن)


وه‌ڵامێك بۆ روونکردنه‌وه‌که‌ی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی

Saturday, 08.25.2012, 12:00

664 بینراوە


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 6ی سلێمانی
دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی مووچه‌بڕینه‌وه‌ی (1400) كه‌سی ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامیمان بڵاو كرده‌وه‌، كه ‌له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه ‌دابینكراوه‌!
مه‌ته‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ روونکردنه‌وه‌یه‌کدا بۆ چه‌واشه‌كاری و خۆدزینه‌وه ‌له‌راستی و دروستی ناوه‌رۆكی هه‌واڵه‌كه‌مان، بێ ئاگایی خۆیان راگه‌یاند، جۆرێك له‌چاوشاركیشیان له‌گه‌ڵ خوێنه‌ردا كرد!
وه‌ك په‌یامنێرێك و خاوه‌نی ئه‌و هه‌واڵه‌، خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌مرۆ كوردستانپۆست تاكه‌ سایتێكه ‌توانوێتی له‌زۆربه‌ی ده‌زگا گرنگ و ئه‌منی و سیاسی و ئیداریه‌كانی ناو ده‌سته‌ڵات ده‌یان سه‌رچاوه‌ی ڕاستگۆیانه‌ی هه‌یه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ش ئۆپۆزیسۆنیشمان خستۆته‌ژێر لێپرسینه‌وه‌ و كاری میدیای و ڕۆژنامه‌وانی به‌بێ لایه‌نی و ورده‌كاریه‌وه‌ رۆژانه‌چه‌ندین هه‌واڵ و زانیارییمان پێ ده‌گات، له‌كاتیكدا خۆشمان له‌ناو گشت كایه‌كاندا بوونمان هه‌یه‌.
ئه‌وه‌نده‌ به‌ئاگایان ده‌زانین كێن ئه‌وانه‌ی له‌ناو ئۆپۆزیسۆن به‌نهێنی چاوشاركێ له‌گه‌ڵ ئیرانیه‌كان و ده‌زگاكانی نێو دوو حزبه‌ده‌سته‌لاته‌كان ده‌كات.
با پرسیارێك له ‌په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بكه‌ین، که‌ به‌ئۆپۆزیسۆن ده‌زانن و له‌هه‌مانكاتدا له‌ماوه‌ی 45 رۆژدا 3جار به‌رپرسانی یه‌كێتی سه‌ردانی كردوون، کۆمه‌ڵی ئیسلامی دووجار سه‌ردانی یه‌کێتییان كردووه‌، به‌ڵام ماوه‌ی 2 مانگ زیاتره‌ له‌گه‌ڵ گۆڕاندا کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان نه‌کردووه‌!
ناكرێت به‌ رۆژی رۆناك خۆڵ بكه‌نه‌چاوی خه‌ڵكی، ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان گووتووه ‌به‌ر له‌15 رۆژ له‌بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی ئیمه ‌لیستی ناوی 1400 كه‌سه‌كه ‌له‌لایه‌ن عه‌بدولمه‌جید ستار زاوای مه‌لا عه‌لی باپیر و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵ و محمه‌د حه‌كیم وته‌بێژی كۆمه‌ڵه‌وه ‌ئه‌و ناوانه ‌گه‌یشتۆته‌ ده‌ستی حاكم قادر حه‌مه‌جان!
ئه‌وه‌ی جێگای گألته‌جاریه ‌په‌یوه‌ندیه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش نوسیویانه ‌زیاتر له‌15 رۆژه ‌ئه‌وان له‌ ده‌ره‌وه‌ی كوردستانن، له‌ كوردستان نه‌بوون، ئێمه ‌ئه‌وه‌نده‌ وریاین ئاگامان له‌كه‌ین و به‌ینه‌ نهینیه‌كانی زۆربه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كانی ناو حزبه‌كانی كوردستانه ‌به‌ بوونی ده‌یان‌ سه‌رچاوه ‌له‌ناو خودی ئه‌و ده‌زگایانه‌وه‌.
نمونه‌ی به‌ئاگابوونی دواین سه‌ردانی مه‌لا به‌ختیار و شانده‌كه‌ی بۆلای كۆمه‌لی ئیسلامی كه ‌مه‌لا به‌ختیار، راسته‌و خۆ به‌ئیوه‌ی ڕاگه‌یاندبوو كه ‌گلله‌یان له‌ پارتی زۆره‌ و لێان توره‌ن، تا ئه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار گوتبووی: به‌لام نێچیره‌ڤان بارزانی هه‌وڵی ئاسایی كردنه‌وه‌كان ده‌دات به ‌به‌رده‌وامی، ئه‌مه ‌وته‌ی ناو كۆبونه‌كه‌ی ئیوه‌ و یه‌كێتی بووه‌، ج جای ئه‌وه‌ی ده‌یان كه‌س له ‌ده‌زگاكانی یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ هاوكارمانن له‌گه‌یاندنی راستیه‌كان.
دوا وه‌ڵاممان ئه‌وه‌یه ‌ئه‌وه‌نده ‌نهینییمان له‌لایه‌ ده‌زانین كام په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامی شورا و مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌ر به ‌ئیتلاعاتی ئیرانیه‌ و تا هه‌نوكه‌ یارمه‌تیان لێوه‌رده‌گرن، ئێمه‌ ئه‌و زانیارییانه‌ بۆ کاتی خۆی هه‌ڵده‌گرین پێویستیش ناکات به‌ ناوی ئاینی پیرۆزی ئیسلامیشه‌وه‌ موسوڵمانانی کورد چه‌واشه‌ بکه‌ن و خوڵ خۆڵ بکنه‌ چاوی خه‌ڵكی ساویلکه‌ی كوردستان!

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=6eee5875