چەتەكانى خولە سەنگاوى

Monday, 14/03/2011, 12:00

3832 بینراوە


من كەسێكم چەند بۆم بلوێ سایتى كوردستان پۆست دەخوێنمەوە ئەوەى سەرەنجى ڕاكێشام ئەو ڕیپۆرتاژە بوو لە 10/3 دا پۆلیسێك لەسەر خولەی نوسیبوو.
من نامەوێ خولە بە خەڵكی گەرمییان بناسێنم چونكە دڵنیام ئەوان زۆر لە من باشتر ئەو كۆلكە مەكتەب سیاسییە دەناسن .
قسەیی من لە سەر فەوجە بەناو تایبەتەكەی خولەیە كە پرە لە دز و پیاو كوژ و كۆنە جاش و لە یاسا یاساغ، ئامر فەوجەكەی كە ناوی تایەرە و ناسراوە بە(تایەرگرێزەیی) لە ساڵى 1991 دەرێخی نەكردوە لە دزینى ماڵی خەڵك و كوشتنی چەندین كەس، ناوبراو برا گەورەكەی ناوی (بەكر)ە كە سەردەستەی چەتەكان بوو لە ساڵى 1991دا لە عەربەت ڕێگای لە گەڵابەیەكی تایە فرۆش گرتبوو دوای ئەوەی خاوەن گەڵابەكە تەسلیم نەبوو تەقە لە بەینی ڕێگر (دز) و خاوەن كاروان دروست بوو، بەكرێ برایی تایەر گرێزەی كە سەردەستەی دزەكان بوو كوژرا، تایەر گرێزەیی بەدوای خاوەن لۆرییەكە كەوت و لەناو شارۆچكەی عەربەتدا سێ پیاوی كوشت كە یەكێكیان كوڕی مەلایەكی ناودار و تاجری سلێمانی بوو، تا ئێستاش فەرمانی گرتنی تایەر هەیە بەڵام لە پاڵ خولە سەنگاویدا یاسایش ناوێرێ ئەم پیاوكوژە دەست گیربكات و زوڵم لێكراوەكانیش ناوێرن دەم هەڵبێنن.
یەكێكی تر لە دزو پیاوخراپەكانی خولە (حەمە باشكی) یە كە عەشیرەتی باشكی لە هەموو كەس باشتر ئەزانن كە حەمە باشكی كۆنە تەواری چەند باشكی ئەنفال كردوە .
یە كێكی تر لە دزەكانی فەوجەكەی خولە بێستونە گۆجە، من بە باشی نایناسم بەڵام بە گوێرەی ئەو زانیاریانەى كە لامە ناوبراو فەرمانی گرتنی هەیە بە تۆمەتی كوشتنی كابرایەكی گەرمییانی .
ئیسماعیلی كۆنە جاشیش كە وەختی لای سالاری نەسە بوە بە باشی باس لە سومعەی ناكەن .
دێمەوە سەر پیاوەكانی تری خولە سەنگاوی كە تایەر گرێزەی بەرپرسیانە، ئەم باندە لە ساڵی 2006 بە فەرمانی خولە سەنگاوی كەسێكیان بە ناوی (قادر زیرەك) ەوە فڕاند و بۆ خولە سەنگاوی و تا ئێستاش چارەنوسی نادیارە .
دوای ئەوەی كەس و كاری قادر زیرەك لە راگەیاندن و لە روی كۆمەڵایەتیەوە و فشارێكی زۆریان كرد ناچار خولە سەنگاوی بە دەستی تایەر گرێزەیی (سالار احمد) كە خزمی تایەر گرێزەی خۆشیەتی تەسلیم بە ئاسایش كرد، دوای ساڵێ زیندانی ناوبرا و انهیاری كردبوو، ووتبوی " گەر بەرم نەدەن لە دادگا راستی ئەلێم " ، ئەوەبوو بە ئەمری خولە سەنگاوی ئاسایش بەرەڵایان كرد، بۆ پەردەپۆشی تاوانەكەیان بە فەرمانی خولەسەنگاوی لە ساڵی 2010 دا و بە ئاشكراو بە سەرپەرشتی راستەوخۆی خولە سەنگاوی و بەبەشداری سۆرانی برازای خولە و بەدەستی تایەرگرێزەی و ئەحمەد باشكی ناوێكی تر و ئیسماعیل سالار احمد یان كوشت، هەموو خەڵكی شارەزور و بە كەس و كاری قادر زیرەكیشەوە ئەم راستییە ئەزانن، ئەمەیە فەوجەكەی خولە سەنگاوی و پیاوەكانی كە بەربونەتە كەس و كاری ئەنفالكراوەكانی گەرمیان .
تكایە خەڵكی گەرمییان ئەم تاقمە دز و پیاو كوژە باش بناسن، لە هەرشوێنێك دزی و پیاو كوژی و خەڵكی قاچاخ لە یاسا و خولە هەر زۆر زوو لای خۆی پەنایان ئەدا.
هەروەها بۆ تێركردنی ئارەزوە سێكسیەكانیشی چەندین (.......سانسۆرکراوه‌) وەكو رێبوار و مەنافی ئامر فەوجی لە خۆی كۆ كردۆتەوە كە تەنانەت ساڵى 2بۆ3 ژن بە پارەی دزراوی میللەت بۆ ئەم رێبوارە دەهێنێت، بەڵام(......سانسۆرکراوه‌) .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە