سێ مانگ ئەشكەنجە و نۆزدە مانگ تەوقیف، كوا مافى مرۆڤ؟!..

Thursday, 16/06/2011, 12:00

1581 بینراوە


من هاووڵاتى (محمد عبدوڵا) نۆزدە مانگە لەمەوبەر لەلایەن ئاسایشى قەڵادزێ دەستگیركرام ماوەى سێ مانگ بەبەردەوامى ئەشكەنجەیى جەستەیى درام و ماوەى نۆزدەمانگە بەگشتى من لەزیندان هێڵراومەتەوە ئەوكەسەى من ئەشكەنجە دەدا ناوى (نەریمان)ە بەڵام من تەنیا تۆمەتیان بۆم دروست كردبوو هیچ تاوانێكم نیە لەبەرئەوە من لەچەندین شوێن سكاڵام لەسەر ئەم (نەریمان)ە تۆماركردووە بەڵام تائێستا هیچ كەس و لایەنێك وەڵامى سكاڵاكەى منى نەداوەتەوە لەبەرئەوە دەڵێم نۆزدە مانگ تەوقیف و سێ مانگ ئەشكەنجەیى جەستەیى كوا مافى مرۆڤ هەر لەم سكاڵایەدا داوا لەسەرۆكى عێراق و سەرۆكى هەرێمى كوردستان و سەرۆكى حكومەتى هەرێم و سەرۆكى پەرلەمانى كوردستان دەكەم كەبەهاناى منەوە بێن چونكە جگە لەوەى من تۆمەتبار نیم بارودۆخى تەندروستیم باش نیە ڕەوشى گوزەرانى ماڵ و منداڵەكەشم لەوپەڕى خراپى و ناهەمواریدایە چونكە من من بەخێوكەریانم هیچ كەسێك نیە ژیانیان بەڕێوە ببات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە