ئەو پەیامەی ویستم بە بینەرانی کەی ئێن ئێنی بگەیەنم و نەگەیشت

Thursday, 07.19.2012, 12:00

754 بینراوە


ئەمڕۆ ١٨ی ٧ی ٢٠١٢ لەبەرنامەیەکی ڕستەوخۆدا، ویستم پەیامێک بگەیەنم، بەڵام ئەفسسوس، دەنگ و ڕەنگ زۆر خراپ بوو، پاشانیش دەنگەکە بڕا. بەکوررتی ویستم بە سێ چوار نموونە باس لە بیرکردنەوەی دەسەڵاتی کوردی بە بینەرانی رابگه‌یه‌نم. نموونەی یەکەم باس لە ئەننە نیکۆل شمس، کە ئەستێرەی سینەماییە، هەروەها ئەستێرەی فلیمی ڕووت و سێکسیشه‌، پاشان به‌ ڕیکلامکردن بۆ دەرپێقوڵەی ژنان و کەلوپەلە نایابەکانی دیکە، بەپێی ویکیپیدییا ئەننە نیکۆل شمس ملێۆنێرە، جگە لەوەش ئەننە نیکۆل شمس شووی کرد، بە ملیاردێری جیهانی جۆن مارشاڵ شمس، کە خاوەن گەورەترین کۆمپانییای نەوت و گازی جیهانی بوو، جگە لەوەش مارشاڵ شمس خاوەنی سەدان کۆمپیانییای گەورەی جیهانیە، ئەننە نیکۆل لەتەمەنی٢٦ ساڵیدا، شوویکرد بە جۆن هاورڵد شمس، کە تەمەنی٩٤ ساڵبوو مارشاڵ شمس پاش ساڵێک و لەتەمەنی ٩٥ ساڵیدا مرد و سامانەکەی بۆ ئەننە نیکۆل مایەوە. ئەننە نیکۆل شاجوانی جیهان و یەکێک لە سەرمایەدارە زەبەلاحەکانی جیهان، قەنەفەیەکی بە قەرزکڕی بە ١٥٠٠٠ دۆلار، چەند جارێک خاوەن قەرز ئەننە نیکۆلی ئاگادارکردەوە، بەڵام ئەننە نیکۆل قەرزەکەی هەر نەدایەوە، ناچار خاوەن قەرز ئەننەنیکۆلی دایە دادگا، دادگاش بە زۆر ١٥٠٠٠ دۆلارەکەی لە ئەننە نیکۆل ستاند. لەگۆگلە بە لاتینی بنوسە ئەننە نیکۆل، هەروەها بنووسە جۆن هارٶلد شمس، یان هەر کەسایەتیەکە کەلەم بابەتەدا ناویان هاتوە، ئەوسا تەواوی نوسراوەکان دەدۆزیتەوە.
دوەم نموونەم جێفری ئارچەر نووسەرو و پەرلەمانتاری بەریتانی، کە ١٥٠ ملێۆن ڕۆمانە کتێبی فرۆشتوە، ١٥٠ ملێۆن ژمارەیەکە باوەڕنەکردەنیە، خۆم باوەڕم بەو ژمارە زۆرە کتێب فرۆشتنە نەکرد، هەتا لە ویکیپیادا دۆزیەوە، تەماشای ئەو لینکەی خوارەوەبکە. ئەگەر هەردانەی بە ٥ دۆلاریش فرۆشتبێت، ئەوا ئارچەر خاوەن ٥ جار لە ١٥٠ ملێۆن دۆلارە، کاتێکیش لە کارەساتەکەی
http://sv.wikipedia.org/wiki/Jeffrey_Archer
ساڵێ ١٩٩١دا گەلی کورد ئاوارەی سەرچیاکان بوو، ئەبوو کۆمەڵێک هونەرمەندی ویژدان زیندوو، کۆنەسەرتێکی گەورەیان سازدا، بەوهیوایەی پارەیە کۆبکەنەوە بۆ لێقەومانی ئەو کارەساتە. ئەوەبوو ٥٧ ملێۆن پاوەندیان کۆکردەوە، گوایە جێفری ئارچەر ئەو پارە دەگەیەنێتە دەستی کوردە ئاوارەکان، کەچی ئەو مرۆڤە جانەوەرە، سەراپای پارەکەی خوارد، لەگەڵ مەسعود بەرزانیدا، هەروەها مەسعود بەرزانی جیفری ئارچەر بە دۆستی دێرینەی گەلەکەمان ناو دەبات.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=e18bde68
نموونەی سێهەمم بن عەلی سەرۆکی پێشووی تونس، بەڵگەکان ئەوە بەیان دەکەن، کە بن عەلی و خێزانەکەی، هەروەک لای خۆمان، خۆیان کردبووە شەرێک تەنانەت لەگەڵ سەوزە فرۆشەکانیشدا، بەتایبەت لەیلا تەربلسی، چونکە خەڵکی تونس زیاتر باسی لەیلا تەرابولسی دەکەن تا بن عەلی هاوسەری، نەک هەر خۆی کردوە بە شەریک لەگەڵ کۆپانیا خێرخوازەکاندا، بەڵکوو یەکسەر لە خەڵکەکەی سەندۆتەوەو بۆ خۆی فرۆشتویەتی، بۆ نموونە (یوو، ئێف، ئێف یان سێکوند هاند هێلپ) ئەمانە کۆمەڵێک سندوق یا کۆنتاینن کەلە سەر شەقامەکانی ئەوروپا ئەو کەلوپەلانە کۆ دەکاتەوە، کە خەڵک فڕێێان دەدات، پاشان بە خۆڕایی وەکوو خێر دەدرێن بە وولاتە هەژارەکان. کەچی لەیلا تەرابولسی هاوسەر بن عەلی سەرۆکی تونس، لە نزیک شاری سیدی بو عەزیزی کارخانەیەکی گەورەی دروستکردوەو، ئەو کەلووپەلەنە دەشوات، پاشان ئوتوویان دەکەن، پاشان بەنرخی نوێ بە تونسیەکانیان دەفرۆشتەوە.
نموونەی چوارەمم، ئۆپۆسیێۆنی سورییایە، کە هێشتا دیار نیە کە بەشار ئەسەد دەڕوخێت، چونکە ٤ ووڵاتی بەهێزی گەورەی وەک، بەرازیل، هند، چین، ڕوسیا پشتیوانی لە سووریا دەکەن، کە پێیان دەگووترێت ووڵاتانی(بریک) ب بۆ برازیل،ڕ بۆ ڕوسیا ئ بۆ هیندستان، س بۆ چاینە.
http://en.wikipedia.org/wiki/BRIC
کە ئەو چوار ووڵاتە، بە خێرایی خەریکە جیهان کۆنترۆڵ دەکەن. بە واتەیەکی دیکە، ئەو چوار ووڵاتە خاوەنی بڕیاریشن، کەواتە هێشتا ئەگەر زۆرە کە ڕژێمەکەی ئەسەد بمێنێتەوە و خۆی لەبەردەم ئەم باهۆزەدا بگرێت. کەچی هێشتا هیچ دیار نیە و لەگەڵ ئەوەشدا ئۆپۆزسێۆنی سوریا، سەراپایان دژی داخوازیەکانی گەلی کوردن، لە کوردستانی سووریا و بەهیچ شێوەیەک قایل نەبوون کە تەننانەت ناوی کوردیش بهێندرێت. بۆیە مامۆستا مەلا خەزنەویش لەکاتی کۆنگرەکەدا، کۆنگرەکەی بەجێڵاو گووتی: هێشتا ١٠٠٠ ڕەحمەت بە شار ئەسەد، واتا هێشتا بەشار ئەسەر لەچاو ئۆپۆزسێۆندا بەهەزار ئاو شۆردراوەتەوە، درێژدادڕی نەبێت و نەبێتە زۆر بڵێێ، ئەمەوێ بێژم ئەو دەسەڵاتەی باشووری کوردستان، شایەنی ئەوە نیە گفتووی گۆێ لەگەڵدا بکەیت. ئۆپزسێۆنی کوردیش بەهەموو چڵەکانیەوە خۆیان دەخەڵەتێنن، کە باوەڕبکەن ئەو دوو جانەوەرە، جانەوەرتر لە ئەننە نیکۆل، لە جێفری ئارچەر، لە بن عەلی، لە ئۆپۆزسێنی ئێستا سووریا، کە دەتوانێت گۆڕانکاری بکات، ئەو دوو جانەوەرە مەسعود و جەلال تەنها لەسەر درۆ دەبێت لە سێدارە بدرێن، چونکە ئابڕووی گەلەکەشیان بردوون، بۆ نموونە جەلال تاڵەبانی زل زلێ بۆ کەناڵی ئەلعوربیە دواو بە ڕۆژی نیوەڕۆ گووتی: ئێمە پارەمان نیە، زۆر ئەترسم کە مردین چۆن بماننێژن، باش ژنەکەم دڵیخۆشکردم و گووتی: خەمت نەبێت شارەوانی دەماننێژێت، ئاخر هەی هەی تۆ درۆیەک بکە باوەڕت پێبکەن، ووردوودرشتی گەلی کورد دەزانێت کە تۆ جەلال چ ساختەچی و چ مافیاو چ دزێکە، ئیتر بۆ ئەم درۆ زللە. مەسعودیش دەیان درۆی شاخداری کردوە کە گاگۆڵکێکەری سیاسیشی پێهەڵناخەڵەتەێندرێت. بۆیە ئەو دەسەڵاتە، شایەنی ئەوەیە کەگەل پەلاماریانبدات بەدارو بەرد، هەرچی بەردەست دەکەوێت، تا ئەو ئاستەی چارەنوسیان دەگات بە چارەنووسی حسنی موبارەک، هەرچەند شایستەی چارەنووسی معەمەر قەزافین. چونکە دەسەلاتی کوردی هیچ تروسکایەکیان نەهێڵاوەتەوە، کە لەگەڵیاندابدوێیت. باشترین چارەش وازهێنانە لە خۆپیشاندان، تەنها چارە ڕاپەڕینە، خۆپیشاندانی لێرەو لەوێ و پارچە پارچە، تەنها دڵی جەلادە خوێنخۆرەکان خۆشدەکات و هیچی دیکە.