سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919


تاوانباركردنی كۆسره‌ت ره‌سول علی له‌ تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان و چۆنیه‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پیلانی پاراستنی پارتی؟

Saturday, 05.04.2013, 12:00

3276 بینراوە


به‌بۆنه‌ى سێ ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر شه‌هيدكردنى سه‌رده‌ست عوسمانى رۆژنامه‌نووس پێويسته‌ ئه‌و راستيه‌ ئاشكرابكه‌م كه‌ چۆن له‌گه‌ڵ هاوڕێى رۆژنامه‌نوسم ناسيح عه‌بدولرحيم نه‌مانهێشت سينارۆى رفاندنى سه‌رده‌شت عوسمان سه‌ربگرێت.
ئه‌و رۆژه‌ى هه‌واڵى تيرۆركردنى شه‌هيدى قه‌ڵه‌م سه‌رده‌شت عوسمان بڵاوبوويه‌وه‌ له‌ ماڵى خۆمان بووم له‌ كفرى، پێش ئه‌وه‌ى بچمه‌ ده‌ره‌وه‌ سه‌يرێكى سايتى كوردستانپۆستم كرد هه‌واڵێك بڵاوبووه‌ته‌وه‌ گوايه‌ سه‌رده‌شت عوسمان له‌لايه‌ن كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى شه‌هيدكراوه‌ و هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه‌ گێڕدرابووه‌وه‌ كه‌ پێشوتر سه‌رده‌شت له‌گه‌ڵ كه‌سێكى ديكه‌دا بابه‌تى  له‌ سه‌ر كۆسره‌ت به‌ناونیشانی (سەردەمى شكستەكانى كۆسرەت دەستى پێكرد) نووسی بوو، که‌ ئه‌مه‌ش دوا نووسین و به‌رهه‌می سه‌رده‌شت عوسمانه‌.
من له‌ خۆمه‌وه‌ گومانم له‌و هه‌واڵه‌ هه‌بوو، به‌ده‌م بيركردنه‌وه‌ له‌و هه‌واڵه‌ چومه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ نزيك دوكانى دراوسێكه‌مان كه‌مێك راوه‌ستام ئه‌وه‌نده‌م زانى ته‌له‌فۆنێكم بۆ هات سه‌ريم كرد هاوڕێى رۆژنامه‌نووسم ناسيح عه‌بدولرحيمه‌ و پاش سڵاو كردن گوتى كاكه‌ فريا بكه‌وه‌ كوردستانپۆست هه‌واڵێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ گوايه‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ سه‌رده‌شتى تيرۆركردوه‌ و ئه‌و هه‌واڵه‌ راست نيه‌ و بنه‌ماڵه‌ى بارزانى خۆيان كوشتوويانه‌. ده‌ست به‌جێ چوومه‌وه‌ بۆ ماڵ كۆمپيته‌ره‌كه‌م هه‌ڵكرد و بۆ جارێكتر سه‌يرێكى هه‌واڵه‌كه‌م كرد منيش هه‌مان بۆچوونم له‌ لادروست بوو، بۆيه‌ ته‌له‌فۆنێكم بۆ كاك كه‌مالى جه‌مال موختار كرد و پێم گوت ئه‌و هه‌واڵه‌ راست نیيه‌، كه‌ بڵاوتان كردۆته‌وه‌ و ناسيح ته‌له‌فۆنى بۆ كردوم و ئه‌ڵێت ئه‌و هه‌واله‌ ناراسته‌ و منيش هه‌مان بۆچوونم هه‌يه‌. هه‌روه‌ها کاک كه‌ماليش خۆيشى گومانى له‌لا دروست بووبوو كه‌ هه‌واڵه‌كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى بۆى ناردوون، به‌ مه‌به‌ست ناردوویه‌تیی و راستى نه‌كردوه‌. بۆيه‌ يه‌كسه‌ر هه‌واڵه‌كه‌ى لابرد و روونكردنه‌وه‌يه‌كى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ به‌ هه‌ڵه‌ به‌سه‌رياندا تێپه‌ڕيوه‌.

ئه‌وه‌بوو دواتر كاك كه‌مال و مسته‌فاى حه‌سه‌ن گه‌وره‌ كه‌وتوبوونه‌ گفتوگۆكردنه‌وه‌ و بۆيان ده‌ركه‌وتبوو سه‌رده‌شت عوسمان نووسه‌رى كوردستانپۆست بووه‌ و له‌ يه‌كێك له‌ بابه‌ته‌كانيدا ده‌ڵێت (من عاشقى كچەكەى بارزانیم) روون بوويه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ تيرۆریان کردووه‌.كاتێك كه‌ مسته‌فاى حه‌سه‌ن گه‌وره‌ سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كانى سه‌رده‌شت ده‌دۆزێته‌وه‌ و  بۆ كاك كه‌مالی ده‌نێرێت، داوا ده‌کات ده‌ست به‌جێ دوو نووسه‌رى كوردستانپۆست وه‌ريده‌گێڕنه‌ سه‌ر هه‌ردوو زمانى عه‌ره‌بى و ئينگليزى و له‌ كوردستانپۆست بڵاو ده‌بێته‌وه‌، به‌مه‌ تیرۆرکردنه‌که‌ی سه‌رده‌شت ده‌نگ ده‌داته‌وه‌ و گه‌وره‌ ده‌کرێت.

هۆكارى چي بوو سايتى كوردستانپۆست كه‌وته‌ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه‌ و خه‌ريك بوو ببێت به‌ به‌شێك له‌و سيناريۆيه‌ى پارتى؟
 
ئه‌وه‌ى ئاشكراو روونه‌ بنه‌ماڵه‌ى بارزانى كاتێك زانيويانه‌ سه‌رده‌شت عوسمان ئه‌و بابه‌ته‌ى له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ى بارزانى نووسيووه‌، يه‌كسه‌ر بڕيارى تيرۆركرنى ده‌رچووه‌، به‌ڵام ده‌زگاى به‌دناوى پاراستن ويستيان به‌ به‌ردێك دوو چۆله‌كه‌ بكوژن، بۆيه‌ هه‌ستابوون پێشتر سينارۆيه‌كيان به‌م شێوه‌يه‌ دارشتبوو.
دياره‌ چه‌ند رۆژێك پێش رفاندن و تيرۆركردنى سه‌رده‌شت عوسمان، ناوبراو راپۆتێكى له‌ گۆڤاريك له‌ سه‌ر كۆسره‌ت ره‌سوڵ بڵاوكردبووه‌ و دواتر ئه‌و راپۆرته‌ نێردرا بۆ سايتى كوردستانپۆست و له‌وێش بڵاو بويه‌وه‌، چه‌ند رۆێكى كه‌م دواى بڵاو بوونه‌وه‌ ئه‌و راپۆرته‌ سه‌رده‌شت عوسمان رفێنرا و دواتر تيرۆركرا. 
پاراستن و بنه‌ماڵه‌ ئه‌و نووسينه‌ى سه‌رده‌شت عوسمان ده‌قۆزنه‌وه‌ و سيناريۆيه‌كه‌ وا داده‌ڕێژن كه‌ پاش تيرۆركردنى سه‌رده‌شت ته‌رمه‌كه‌ى له‌ نزيك ماڵى كۆسره‌ت له‌ هه‌ولێر فڕێ بده‌ن، وابكه‌ن هه‌م سه‌رده‌شت تيرۆر بكه‌ن و هه‌مديش كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى نه‌ياراى سه‌رسه‌ختى دوێنێيان و دۆستى گيانى به‌ گيانى ئه‌مڕۆیان پێ تاوانبار بكه‌ن. به‌ڵام دياره‌ بۆيان نه‌كراوه‌ ته‌رمه‌كه‌ى سه‌رده‌شت له‌لاى ماڵى كسره‌ت فڕێ بده‌ن، بۆيه‌ بردويانه‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌ولێر له‌ نزيك مه‌ڵبه‌ندى يه‌كێتى له‌ موسڵ فڕێياندا.

من پێم وابێ پاش بڵاوبوونه‌وه‌ى شه‌هيدكردنى سه‌رده‌شت عوسمان پارتى و بنه‌ماڵه‌ بۆ ئه‌وه‌ى سيناريۆيه‌كه‌ى سه‌ربگرێت له‌ رێگاى كه‌سێكى نزيك له‌ پاراستنه‌وه‌ لينكى راپۆرته‌كه‌ى سه‌رده‌شت عوسمان كه‌ له‌ سه‌ر كۆسره‌ت ره‌سوڵى نووسيوه‌ ده‌نێردرێت بۆ كوردستانپۆست و ده‌ڵێت سه‌رده‌شت له‌سه‌ر ئه‌م راپۆرته‌ كوژراوه‌. به‌و شێوه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ بۆ چه‌ند ده‌قه‌يه‌ك به‌سه‌ر هاوڕێيانى كوردستانپۆستدا تێپه‌ڕى. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ من و ناسيح توانيمان فريا بكه‌وين و نه‌هڵین ئه‌و سيناريۆيه‌ سه‌ربگرێت و پارتى و بنه‌ماڵه‌ش ریسوا و شه‌رمه‌زار بكه‌ين.