قسه‌یه‌کی شێخ جه‌عفه‌ر..

Thursday, 06.11.2009, 12:00

1163 بینراوە


میژووی پێشمه‌رگایه‌تی دوای ئاشبه‌تال ، ئه‌گه‌رچی به‌رخۆدانی گه‌وره‌ و مه‌زنی تێدا تۆمارکرا ، به‌لام ده‌کرێ به‌قه‌د ئه‌و به‌رخۆدانه‌ و لایه‌نه‌ پۆزه‌تیڤه‌ی مانی کوردان به‌رامبه‌ر رژێمی دڕنده‌ی به‌عس ، ئه‌ونده‌ش کاریگه‌ری نێگه‌تیڤی تێدا تۆماربکرێت ..
پیشمه‌رگه‌ی ئازا و به‌رخۆده‌ر بوونه‌ سووته‌مه‌نی له‌لایه‌که‌وه‌، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ کۆمه‌ڵێ به‌ناو پێشمه‌رگه‌ یا راستتر بڵێن چه‌کداری بێمه‌عریفه‌تیش بوون به‌ بار به‌سه‌ر نان و سک و ناموسی خه‌ڵکی کوردستان به‌تایبه‌تی خه‌ڵکی گوند و لادێکانی کوردستان..
چیرۆکی داوێنپیسی چه‌کداره‌بێکه‌رامه‌ته‌کان که‌م نین که‌ له‌سه‌ر ناموس و که‌ڕامه‌تی ئه‌و خه‌ڵکه‌ که‌، به‌شێکمان ده‌یزانین و ژیاوین له‌ گه‌ڵیدا به‌ڵام بۆ زۆرینه‌ی خه‌ڵکی پێویست ده‌کات دیرۆکنووسێکی بێلایه‌نی خاوه‌ن که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و رووداوه‌ دڵته‌زێنانه‌ بنووسێته‌وه‌..کاتێ ئه‌و مێژووه‌ ده‌نووسرێته‌وه ئینجا هه‌ست ده‌که‌یت چه‌نده‌ روداوه‌کانی ئێره‌و ئه‌وێی شاخ به‌ رووداوه‌کانی نێو زیندانه‌کانی به‌عس ده‌چوون کاتێ خانه‌واده‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ک وه‌به‌رده‌ستیان ده‌که‌وت و ده‌ستیان ده‌خسته‌ شه‌ره‌فییه‌وه‌.. خۆ ده‌ستخستنه‌ نێو شه‌ره‌فی مرۆڤه‌کان تاوانه‌ له‌ هه‌ر جوگرافیایه‌ک و هه‌لومه‌رجێک بێت.. با قسه‌یه‌کی شیخ جه‌عفه‌رتان بۆ بگێرمه‌وه‌ که‌ قسه‌یه‌کی دۆکۆمێنتارییه‌ ناوه‌ڕۆک و ناخی بێ ئینتمایی ئه‌و زاته‌ بۆ خاک و مرۆڤه‌کان ده‌سه‌لمێنێت:
جه‌لال له‌ نیوه‌ی یه‌که‌می هه‌شتاکان شیخ جه‌حفه‌ر بۆ باره‌گاکه‌ی له‌ خڕی ناوزه‌نگ بانگ ده‌کات ، پاش هه‌وال پرسینی له‌ هۆی بانگکردنه‌که‌ی له‌ ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی ده‌وروپشتی جه‌لال ، پێی ده‌ڵێن: مام بریاریداوه‌ بنێڕیته‌ ده‌شتی هه‌ولێر ببیت به‌ مه‌سئولی عه‌سکه‌ری ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌.. کاتێ ئه‌وه‌ ده‌بیسێ و له‌ خۆشیان ده‌ڵێت: کوڕینه‌ ده‌ڵێن له‌و ده‌شته‌دا کچی خڕوخه‌پان زۆره‌ بۆ خۆمان له‌وێدا خۆمان تازه‌ده‌که‌ینه‌وه‌ و راده‌بوێرین.
ئه‌م گۆته‌یه‌ی شێخ جه‌عفه‌ر به‌شێکه‌ له‌ ژیانی که‌ ده‌ربڕی داوێنپیسی وه‌ک که‌ڵچه‌ری زاڵی نێو شاخ و شاری پێیوه‌لکاوه‌ ‌، بێ ئه‌وه‌ ناتوانێت بۆ یه‌ک رۆژیش بۆ کورد به‌رخۆدان بکات.
جا له‌ بڕی ئه‌وه‌ بڵێت: له‌ویدا پێویست به‌ شه‌ڕی زۆر و خه‌باتی زۆر ده‌کات دژی رژێمی به‌عس و ناموس و شه‌ره‌فی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ پێویسته‌ بپارێزین، دێ زۆر بێشه‌رمانه‌ به‌عس ئاسا ناخی خۆی ئاشکرا ده‌کاتو که‌یفخۆشی خۆی ناشارێته‌وه‌ له‌ ده‌ستخستنه‌ ناو که‌ڕامه‌تی خه‌ڵکی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌وه‌..