زمان ناسنامەی نەتەوەیە بە تایبەت بۆ گەلی کورد

Saturday, 28/02/2015, 12:00

3509 بینراوە







بە بۆنەی هاتنی ڕۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایک لە رێکەوتی (٢١)ی فێبریوەری، نەتەوەکانی جۆراوجۆری جیهان، هەر ساڵ لەم ڕۆژە مێژوویە یادی بە شکۆی دەکەنەوە، جەژن دەگێرن، کۆرو سیمیناری ئەدەبی و هونەری بۆ ئەم یادە پیرۆزە دەبەستن، بۆ بەهێزکردنی هەمەچەشنەی کولتووری و هەمەڕەنگی زمان لە گێتی.
بەداخەوە، ئێمەی کورد، هەر وەکو سەر نەکەوتنمان و دۆڕاندنمان لە گۆڕەپانی ڕامیاری و ئابووری و کۆمەڵایەتی، دیسان لە بواری زمان و زمانەوانی، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە پاشەکشێداین و زۆر لە تایبەت مەندی زمانەکەمان لە دەست ئەدەین، بۆ بەرژەوەندی لایەنیکی تر، کە هیچ پەیوەندیکی نەتەوایەتیمان لە گەڵ ئەو لایەنە نییە، ئەوان سامین، ئێمە ئارین، ئەوان زمانەکەیان "داڕشتەیە"، بە عەرەبی پێ ئەڵێن(إشتقاقی). ئێمە زمانەکەمان وەکو زمانی سۆمەرییە، پێکەوەلکانە، تێکەڵبوونە، بە عەرەبی پێ ئەڵێن (التێاقی - امتزاجی) بەمانای دوو یان سێ ووشە ئاوێتە ئەکەین لە گەڵ یەک تا یەک ووشە پێیەک بێنین. بۆ نموونە، ناوی کوردستان، لە دوو ووشە پێیەک هاتووە "کورد" و "ستان". یان ناوی پێشمەرگە، "پێش" بەمانای بەردەم، نووا، "مەرگە"یش، بەمانای مردن، نەمان. یان ناوی کارخانە، "کار" و "خانە" هتد. بەڵام زمانی عەرەبی پیچەوانەی زمانی کوردیە، با بڵێن عەرەب، ناوی نەتەوەیکە بنچینەیان لە دۆرگەی عەرەب بوو، پاش بە ئیسلام بوونیان سەریانهەڵدا و بەناوی ئایینی ئیسلامەوە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بە کوردستانەوە داگیر کرد و تیا نیشتەجی بوون، ئەمڕۆش ئەم وڵاتانە وەکو وڵاتانی خۆیان لە قەڵەم ئەدەن. با بچینە سەر ناوەی تاکە کەسی ئەم نەتەوە دڕندەیە کە پێ ئەڵێن "عَرَب". بە کۆکردنەوەکەی ئەڵێن "عُرُب". بە رەسەنەکەی، بێخەوشەکەی ئەڵێن "عَرْباو". بەڵام ئەو کەسەی ١٠٠% عەرەب نەبێ، پێ ئەڵێن "مستعرب". ئەگەر مەردێک ژنەکەی خۆی خۆش بوێ پێ ئەڵێن "عَرُب"، هەتا دوایی. مەبەستمان لەم ڕوونکردنەوەیە هەتا زمانی عەرەبیەکە نیشان بدەین چون لە یەک ووشە کۆمەڵیک ووشە دارشتێ، بە پیچەوانەی زمانی کوردی.




بۆ زیاتر نزیک بۆنەوە لە بابەتەکە با ووشەی تری عەرەبی ڕۆن کەینەوە،ئەمەیش "سمن"ە، بە مانای "ڕۆن" ئەگەر کەسێک ڕۆن فرۆش بێ، پێ ئەڵێن "سَمّان" ئەگەر قەڵەو بێ پێ ئەڵین "سمین" ئەگەر شتیک قەڵو بکا ئەڵێن "سَمَنَ"، ئەبینی، هەر خودی ووشەکە دەست کاری دەکا، ووشەی تر لە گەڵی ئاویتە ناکا. دیسان، لە زمانی عەرەبی فەرمان (فعل) لە پێشە و پاشان ناوەکە دێت، هەر وەکو ڕستە بەناو بانگەکەی عەرەب " چرب زید عمرو" سەیر کە فرمانەکە (فعل) لە پێشە، پاشان فرمان کەر (فاعل)، لەوەدوا فرمان لێکراو (مفعول بە). لە زمانی کوردی بە پیچەوانەوە، فرمان کەر لە پێشەوەیە ، پاشان فرمان لێکراو، لەوەدوا فەرمانەکە، بەم شێوە "زەید عەمری (کوشت)" ناتوانی ١٠٠% وەکو عەرەبیەکە بڵێ، فعل و فاعل و مفعول بە، فرمان و فرمان کەر و فرمان لێکراو. لێرەدا بە ڕاشکاوی دەردەکەوێ کە هیچ خزمایەتیەکی زمان لە نێوانی کورد و عەرەب دا نییە، وەکو ئەوەی لە نێوانی کورد و پەشتو و دڕی لە ئەفغانستان هەیە، یان لە هیندوستان، یان لە سوێد، یان لە وڵاتانی تری ئوروپا، بێجگە لە فینلاند و هنگاری و هەرێمی باسک کە لە ڕەچەلەکی ئاری نیین.
هەتا لەبواری خودی ناوەکە، ناوە کوردیەکەی تەواوە، بێ خەوشە، کوردان پێ ئەڵێ زمان، ئەو ئەندامە گۆشتینە لاکێشەییە کە لە نێو دەم ئەجوڵێ و مرۆڤ دەتوانی بۆ سێ شت بەکار بیوە،١- قسە ٢- چێژتن ٣- قووتدان. ئەم سێ شتە کە زمان بەجێ ئەهێنی، یەک جار گرنگە بۆ مرۆڤ. بێگومان ناویش پێویستە سروشتی ئەو ناونراوەی پێەو بێ کە ناوەکەی هەڵگرتووە، لەبەر ئەوە کوردیش پێ ئەڵێ زمان، . بەڵام هەمان ئەندام عەرەب پێ ئەڵێ "لغە" ناوەکە هیچ پەیوەندیکی ڕاستەوخۆ بە ئەندامی زمان کە لە نێو زاری مرۆڤە و قسە پێ ئەکا نییە. هەتا ووشەیکی عەرەبی پاک نییە، "لوغوس" لە زمانی گرێکی (یونانی) هاتووەو چەند مانایکی گرێکیی هەیە، لەوانە، ووشە، هۆش، ڕێز، هتد. لە ئایینی کرستیانیش (مسیحی) مانای جۆراوجۆری هەیە، لە سەر هەموویانەوە مانای یەسوعە (مسیح)، لە ئینجیل ئەڵێ: فی البدو "كان الكلمە" والكلمە كان عند الله وكان الكلمە الله. لێرا مەبەستی لە کان الکلمە یەسوعی مەسیحە، چونکە "کلمە" ووشەیکی مێینەیە، ئەگەر مەبەستی خودی ووشەکە بوایە پێویست بوو بوتایە "کانت الکلمە". لە زمانەکانی تر بوونی لوغە (لغە) هەیە، لە وانە زمانی فارسی، ئەڵێن "لغت"، هەتا فەرهەنگێکی بەناو بانگیان هەیە ناوی "لغت نامەی دهخدا"یە. لە قورئانیش بە هیچ شیوەیک لغە بە مانای زمان نەهاتووە تەنانەت یەک بار لە سوورەتی "گور" لە ئایەتی (٢٣) هاتووە بە شێوەی "لغو" ئەڵێ: " یتنازعون فیها کأسا لا لغو فیها ولا تأپیم" شێخی تەبەری لە لێکدانەوەکەی (تفسیرەکەی) ئەڵێ: "لغو بە مانای درۆ (باگل) هاتووە" ئەمە بە ڕاشکاوی نیشان ئەدا کە هیچ پەیوەندیکی بە زمانەوە نییە. با ئەوەیش بڵێم کە عەرەب زاراوەی زمان بەمانای لوغە لە بوارێکی زۆر تەسک دا بەکار بردووە. مادام ئاماژەمان بۆ ئایەتیکی قورئان کرد، با ئاماژە بۆ ئایەتیکی تر بکەین کە (ابن کپیر) (700- 774)ی کۆچی، لە لێکدانەوەکەی (تەفسیرەکەی) بۆ سوورەتی روم ئایەتی (٢٢) هاتووە: "ومن ێیاته خلق السماوات والأرچ واختلاف ألسنتكم وألوانكم إن فی ژلك ڵایات للعالمین" ئەڵێ: جیاوازی زمان (اختلاف الالسن) کە خەڵکانی جیهان جۆراوجۆرن، ئەمانە عەرەبن، ئەوانەی دیکە تەتەرن، ئەمانەی تر کەرەجن، ئەوان رومن، ئیفرەنجیش هەیە، بەربەریش هەیە، حەبەشەن،هیندین، ئەرمەنن، کوردن، دیسان زمانهای جۆراەجۆر هەر (خودا) ئەی زانی چەندن. ئەمە قسەی (ابن کپیر) بوو هەشتسەد ساڵ لەمەو پێش، ناوی زمانی کوردی هێناوە لە گەڵ زمانەکانی تردا، بەبێ هیچ جیاوازی و پلە و پایەی تایبەت لە نێوانیان، هەموویانی لە یەک ئاستدا داناوە.

خوێنەری بەڕێز، هیچ گومانی تێدا نییە کە زمان هۆی دەربرینی شتێکە، کە ئەقڵی مرۆڤ پێویستییە ڕوونی بکا بۆ کەسیکی تر، لە ڕێ دەنگی کۆمەڵیک پیت و ووشەی ڕەسەن، بەڵام، ئەگەر زمانەکەت هەژار بێ و ناو و زاراوەی بۆ هەموو شت تیا نەبێ، ئەوە دەتوانی لە زمانی تر بەشێوەی خواستن (استعارە) هەندێ ووشە باریتە نێو زمانەکەت. هەر وەکو عەرەبەکان کردویانە و ئەیکەن، کاتیک ووشەیکی کوردی ئەبەن، پاشان دەست کاریی ئەکەن و ئەیکەن بە بەشێ لە زمانەکەی خۆیان، بۆ نموونە، ناوی کێو، شاخ (جبل) ناوی "گەبەل"ە ناویکی گوتیە، خێڵیک بوو لە خێڵە کۆنەکانی کورد. بۆ زانیاری، ئێمەی کورد لە ناوچەکانی مەندەلی و کرماشان و ئیلام تا ئێستا هەر ئەڵێن "جەوەڵ، جەبەڵ". هەتا بوێژ، هەڵبەستوانی بە ناو بانگی کورد، نەمر (قانع) لە هەڵبەستە بەناو بانگەکەی "سنوورەکەم" ئەڵێ: "لە کێوی ئەڵوەند، تا جەبەل حەمرین ... ئەهواز و ژەنگار، پارچەی نەسیبیین". دیسان عەرەب ناوی "گەچ" لە زمانی کوردی بردیانە و کردیانە بە (جێ) لە بەر ئەوەی پیتی "گ"ی کوردیان نییە، لەبەرئەوە کردیان بە "ج"، دیسان پیتی "چ"یان نییە کردیان بە "ێ" بەم شێوەیە ناوەکە بوو بە "جێ". هەر وەها ووشەی چەنگ کە ئامرازیکی موسیقایە، "چ" ئەکەی کردنە بە "ێ" و "گ" ئەکەی کردنە بە "ج"و ناوەکە بوو بە "ێنج". هەر وەها ناوی گلنار(گوڵ هەنار) کردیانە بە "جُلنار". لە ڕاستیدا،دەیان پەڕتووک هەیە بە زمانی عەرەبی، باسی چوونیەتی خواستنی زمانی عەرەبی ئەکا لە زمانەکانی تر، بەتایبەت لە زمانی کوردی. بۆ نموونە، هەر ناویک لە زمانی عەرەب بە پیتی"ن" دەستی پێ کرد و دوای ئەو پیتی " ر" هات، ئەو ناوە عەرەبی نییە، وەکو "نرجس" بە عەرەبی کراوە، هەر نەرگسەکەی خۆمانە. دیسان، هەر ووشەیک لە دوایی پیتی "د" بوو پاشان "ز" ئەمە دیسان عەرەبی نییە. یان "د" و دوایی "ژ" ئەمەیش عەرەبی نییە، وەکو بغداد، کرایە بە بغداژ. پاشان هەر ناویک "ج" و "ێ" تیا بێ دیسان عەرەبی نییە. هەروەها "ج" و "ق" لە هەر ناویک بێ هەروەها عەرەبی نییە. "ج" و "ک" یان "ج" و "گ" یان "س" و "ژ" یان "ێ" و "گ" یان "گ" و "ت" یان "ل" و پاشان "ش" هتد. لە ڕاستیدا ئەمە زمانی عەرەبە، کاتی لەبیابان هاتن و هیچیان نەبوو، زمانەکەیان وەکو خۆیان هەژار بوو، لە زمانی کوردی هەزاران ووشەیان بردن و نایانە نێو زمانەکەی خۆیان تا پێداوستیەکانیان دابێن بکا. بەڵام، تۆ لە نێو زمانە کوردییەکەت هەمان ووشەی کوردی هەیە، کە چێ ووشەیکی زمانی عەرەبی بیابان لە جایتی بەکار ئەبەی، یان ووشەیکی تورکی تورانی، یان فارسی ناشرین و شێواو. بۆ نموونە، لە یەکیک لە تەلەڤزیونەکانمان لە جاتی بڵێ ئاسایشی نەتەوەیی ئەڵێ " أمنی قومی - ئەمنی قەومی" یان کابرایکی تر بەرنامەیک لە یەکیک لە کانالەکان هەیە بە مێوانەکەی ئەڵێ "بە رحابەت ێەدر ئیستقبالمان کردی" توخوا ئەمە لە خۆی شەرمناکا؟. هەڤاڵیکی تر دیسان بەرنامەی هەیە لە کانالە کوردیە حزبییەکان، لە بەرنامەکەی ڕەخنەی گرت لەو کەسانە کە ووشەی عەرەبی بەکار ئەیبەن، شتیکی باشە، بەڵام لە کاتی بەرنامەکەی کە ماوەی نییو کاژێر بوو لە تێکڕای قسەکانی کە کرد هەفتاوپێنج (٧٥) ووشەی عەرەبی بەکار برد، بێجگە لەو ووشانە کە دوو بارەو سێ بارەیان کردەوە. بۆ نموونە، لە جاتی باوەڕ سیقە (پقە) بە کار برد. لە جاتی زاراوە (مێگلحات) بە کار برد. لە جاتی ووشە، (کلمات) بە کار برد. هەموو ئەو ووشانە بەکار برد کە هاو واتاکەی لە زمانی کوردیا هەیەو ڕۆژانە بە کار دەبرێ، ئەو ووشانە بەکار برد کە لە کوردیا بە شێوەیکی جوانتر هەیە. وەکو (درجە) مەگەر "پلەوپایە" نیمانە؟. (کتاب)ی بەکار برد، "پەڕتووکمان" هەیە؟.(غَڵگ)ی بەکار برد، ئێمە ووشەی "هەڵەمان" هەیە. هەتا دوایی.
بەداخەوە، ئەمڕۆ لە بەشە ئازادەکەی باشووری کوردستان، قسە کردن بەزاراوەیکی کوردی نیمچە عەرەبی بووە بە باو، هەروەکو ئەم شێوازە سەقەتە بووەتە کوردیەکی دروستە و زمانە کوردیە ڕەسەنەکە بە هەڵە هەژمار دەکرێت!!. موخابن، ئەم پەیوەندیدارانە بە زانکۆ (جامعیین - ‌‌أكادیمیین)، لە گەڵ ڕامیارەکان (سییاسیەکان)... کە هەڵبژێرراوەی گەلەکەمانن، بەم شێوە نا شیرینە و بێ شەرمانە زمانە دێریینەکەمان تێکدەدەن. پرسیار لێرا، ئایا کەسیک بۆ زمانی خۆی، کە ئەندامیکە لە نێو زاریە (دەمی) سەرڕاست (أمین) نییە؟، چون بۆ ئاو و خاک و گەلەکەی سەرڕاست ئەبێ؟؟؟.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە