لیستى كەرەدێزە ... بە كوردی و زۆر بە كورتى

Sunday, 05.24.2009, 12:00

6966 بینراوە













بۆ ئەوانەى نۆكەرن
عاشقى زەڕڕەى كەرن

ئەم لیستە لیستى كەرە
پڕ لە جاش و نۆكەرە

لە سەرەوە تاكو خوار
جاشن , عیار بیست وچوار

ئەخلاقیان نا تەواوە
بۆیە لیستیان داخراوە

لیستیان وەك میشكیان وایە
لە هەزار جۆرى تیایە

لە گەندەڵچى و ماستاوچى
شەڕانگێز و ئاژاوچى

شەرواڵپیس و فایلدار
لە قومارچى و موستەشار

بەد ئەخلاق و مل شكێن
میللەت دەزانێت كێ و كێن

لە ژێر كەپرى لیستى كەر
لە ئێمە بوون بە بەشەر

ئەخلاقیان لە ژێر سفرە
دەنگدان بەوانە كفرە

ئەوەى مەرد و بەڕێزە
دەنگ نادا به‌و كەرە دێزە

هەژدە ساڵیان بە سەر برد
هەر میللەتیان تاڵان كرد

ئاخ خ خ لە دەور و زەمانە
كەر لە جێگاى شێرانە

تاجى شێر لە سەر كەرە
وەزعێكى زۆر خەتەرە

ئەبێت میللەت وشیار‌ بێ
لە حەقا توندو جیڕ بێ

با نەهێڵین لیستى كەر
كەسیان ببێت بە نوێنەر
ئایار 2009