ململانێ كانى یەكێتى قوتابیانى كوردستان پەرەدەسەنێت ! بەشى دووەم

Saturday, 10.08.2011, 12:00

1341 بینراوە





لەبەشى یەكەمدا تیشكمان خستە بەشێكى كەم لە گەندەڵى و كوتلە و دەستەگەرى لە ناو یەكێتى قوتابیانى كوردستان ، وا دیاربوو دواى بڵاوبوونەوەى بەشى یەكەم عرفان زرارى لە ڕێگاى كاسە لێس و چڵكاوخۆرەكانى خۆى كەوتوونەتە بەشینەوەى هەڕەشە و گوڕەشە، وە لە ڕێگاى فەیسبوكیشەوە چڵكاوخۆرەكانى سكرتێرى قوتابیان كەووتونەتە وەسف كردنى عرفان،نمونەش یوسف محمد خۆشناوى بەرپرسى لقى شەقڵاوەى قوتابیان لە فەیسبووكەى كەوتۆتە پانكردنەوە و ماستاو ساركردنەوە بۆ سكتێرى قوتابیان، تەنها بۆ ئەوەى شوێنەكەى خۆى گەرمتربكات و بەخششێكى ملێۆن بایى وەربگرێت، ئەو یوسفەى كە كەس سەرى لێ ى دەرناچێت و هەر ڕۆژەى جاشى كەسێكە و وەك گوڵە بەڕۆژە وایە بەیانیان ڕووى لە عرفانە و بۆ لە تاریكى شەویش لە بەردەم دەرگاى خالیدى دكتۆر نورى كەوتۆتەوە و وەك سواڵكەر بۆ تیكە نانێ دەنوزێتەوە، ئەم یوسفە كە هەمیشە كارى خۆفرۆشى و دەنگ فرۆشى بووە، ئێستا بە هەزار دینارى بریمەرى ئامادەیە بیروباوەڕى خۆى بفرۆشێ. من دەست دەنێمە چاوى جەماوەرییەكان و سەركردایەتى پارتى، كە عرفانى كوتلەباز، جگە لە دەستەگەرى و تەكەتول، هیچى ترى نەكردووە و وە هیچیشى پێناكرێت، ئەوەتا (بەیار ئاكرەیى) كە كەسێكى ڕۆشنفكر و بەئەزموون بوو ، تەنها لەبەر ئەوەى لە كوتلەى خۆى نەبوو و حسابى لۆ عرفۆ و پیاوەكانى نەدەكر لە بەڕێوەبەرى " سەنتەرى ئاڵاى ڕۆشنبیرى " لایدا و هیچ نەزانێكى وەك كازاوى خزمى دیارى حسێنى بەرپرسى لقى 12 ى هەڵەبجەى كردووە بە بەڕێوەبەرى سەنتەر، كە جاران ئەم سەنتەرە جێگاى كۆبوونەوەى كەسانى ڕۆشنبیر و قوتابیانى زانكۆ بوو بەڵام ئێستا ئەم سەنتەرە تەنها بە ناو ماوە و لە ئەساسدا سەنتەرێكى مردووە و مانگانەش چەندین ملیۆن دینار تەخشان و پەخشان دەكرێت و كەس پیاو نیە لێپرسینەوەى لەسەر بكات، بۆیە سەنتەرى ئاڵا جگە لە چەند منداڵباز و عەقڵ پوچێكى وەك كازاو و ئەمسالەكانى، كەسى تر ڕووى تێ ناكات .
گەندەڵى و كوتلەگەرییەكى ترى عرفان، بە عەنتەرى دانانى " بارزان سدیق " كەلە سەردەمى حزبى بەعسدا باوكى جاشبووە و خزمى خدر سوارەیە، تەنها لەبەر ئەوەى پیاوى عرفان بوو بەبێ پرسى قوتابیان كردیە بەرپرسى لقى مەخمورى قوتابیان، ئەم بارزانە جگە لەقسەى ناشیرن و سوك و هیچى تر نازانێت ،تەنانەت لە كۆبوونەوەكانى لقیشدا نوتقى دەگیرێت وەختێ قسە دەكات،هێندە كاڵفام و هیچ نەزانە تەنانەت نازانێ نوسراویش بكات، ئەى پێم ناڵێن چۆن كرا بە بەرپرسى لقى مەخمور و دەیان كادرى بە ئەزموونى ئەم دەڤەرە پشت گوێ خران؟، بارزان لە چاوحیزیشدا وێنەى نیە، تەنانەت هێندە چاو حیزە تەماح لە نامووسى هاورێ و دۆستەكانى خۆشى دەكات و بەردەوام خەریكى كچ بازییە.
یەكێكى تر لە فێڵ و تەكەتولبازییەكانى عرفۆ هێنانە پێشەوەى منداڵەكانى بنەماڵەى بارزانى بوو، بۆ ئەوەى دژایەتى كرمانجەكان و نەیارانى خۆى پێ بكات و لاوازیان بكات، تەنها لەبەر ئەوەى دژایەتى هۆشیار بەرپرسى لقى سۆرانى پێ بكات، نوسینگەیەكیان لە قەزاى مێرگەسور كردەوە و (لێهات محمد خالید ناسراو بە شێخ لێهات بارزانى ) براى خێزانى سەرۆكى هەرێمى كوردستانیان كردە بەرپرسى نوسینگەكە، خوێنەرانى كوردستان پۆست ئێوە خۆتان حەكەم بن، تخوا لێهات بارزانى چى داوە لە قوتابیان، مەگەر كوردستان هەمووى بۆ ئێوە نیە كوڕە ناسك و خنجیلانەكەى دایە ببورن "بنەماڵە" ئێوە گەر بەم هەموو سەروەت و سامانەى كوردستان ، تێر نەبن تخوا بە یەكێتى قوتابیان تێر ئەخۆن ؟!!
- ڕەنج على كەلار، كە لەسەر دزى و كارى بێ مۆڕالى لە پێش كۆنگرەى 13 فەسڵكرا، بەڵام عرفان لە دواى كۆنگرەى 13 كردى بە مدیر مەكتەبى خۆى، لەسەردەمى بەجیهانیبوندا سەیر و سەمەرەى سەدەى 21، كە ئەبێت لە كتێبى گینتس تۆماربكرێ، قوتابیان و مدیر مەكتەبى سكرتێر كوجا مرحبا !
بێ مۆڕاڵیەكى ترى عرفان و پیاوەكانى لادانى زیاتر لە 20 كادر و ئەندام بەشى مەكتەبى سكرتارییەت بەپاساوى ئەوەى كە خوێندنیان تەواو كردووە، بەڵام ئەسڵى مەسەلەكە ئەوە بوو كە ئامادە نەبوون مەسینە هەڵگرى بۆ عرفان بكەن، وەهەر دواى لادانى ئەم كادرانە چەند كاسەلێسێكى خۆیان هێنا كە هەرهەموویان خوێندنیان تەواوكردبوو، مەسینە هەڵگرى وەك جەوادە كوێر و داستانە مل زەڕافا و كارزان عەینەكى شوفێر تەكسى. كە ئەمانە ئەحمەقترین كەسى سەرجادەبوون استراد كران و كران بە كادر، ئەمەیە كارەساتى گەورە، خەڵكە بە ئەزموون و شارەزاكەیان فەسڵ كرد، تەنها لەبەر ئەوەى نەبوونە ژێردەستە و پیاوى نا پیاوى وەك عرفان.
كوتلەچى گەورە بژارى ملا خدر، كەتەنها حسن توبڵى ڕەحمەتى دەیناسێ، كە خەبات و چالاكى نێهێنیان بەیەكەوە هەبووە، ملا خدرى باوكى بژار لەسەردەمى بەعسدا جاش بووە، وە بژاریش پێشتر لە پارتى كارى سەربەخۆ ئەندام بووە، دواتر لە پێناو مەسڵەحەت و پارە هەڵگەڕایەوە خۆى فرۆشت و هاتە ناو قوتابیانى پارتى و دواى پاڵپشتى یەكى زۆرى حسن توبڵ، لە كۆنگرەى 13 ى قوتابیان بە پارە و تەزویر و(هین) بۆ ئەندامى سكرتاریەت دەرچوو، وە ئێستا بەرپرسى بەشى پەیوەندییەكان، بەڵام لەبەر تەكەتول ئاگادارى ئیش و كارى قوتابیان نیە و كارى بۆتە درووستكردنى كوتلە بۆ كۆنگرەى 14 ى قوتابیان كەلەم نزیكانە دەبەسترێت، وە لەلایەكى ترەوە بژارۆك خۆى كردۆتە دەمڕاستى فیدراسێۆنى ڕێكخراوە قوتابى و خوێندكارییەكان و لەگەڵ هاوكار یاسینى جاشەكەى پاراستنى پارتى هەر خەریكى پارە وەرگرتن و دزین لە دام و دەزگاكانى حكومەت، بژار ملا خدر بەو پارەى دزراوەى قوتابیان و فیدراسێۆن كادرانى لقەكان دەعوەت دەكات لە ڕاقى ترین رێستۆرانەكانى هەولێر، تەنانەت لە شەوانى ڕەمەزاندا چەندین جار كادرانى قوتابیانى لە چێشتخانەى هوتیل ڕۆتانە دەعوەت كردووە و جاسوسە خەتەرەكەى پاراستن " كاروانى محمدى سابیر" وێنەى لێ گرتوون و ڕاستەوخۆ بۆ نەزهەت حالى و هێمن هەورامى ڕەوانەى كردووە، بۆ ئەوەى پیشانى پاراستنى بدات كە بژارۆك پێشتر خواردنى تەنها فەلافل بوو لە ئیسكان، كەچى ئێستا لەسەر حسابى قاسەى سكرتاریەت و پارەدزراوەكانى فیدراسێۆن پارشێوان و بەربانگ لە ڕۆتانە دەكاتەوە . قوتابى و خوێندكارى كورد پارەى كرێ پاسى دابین ناكرێت كەچى بژار فەلەفل خۆر جێگا و مەكانى بۆتە ڕۆتانە.
خۆش لە حاڵت یەكێتى قوتابیانى كوردستان، بژارۆكى كوڕە جاش كاندیدى سكرتێریتە، بەڵام خۆ ئەمجارە حسن توبڵیش نەمایە تا پاڵپشتى بكات ، خواى گەورە حسن توبڵێكى بۆ بنێرێت .....