ئەگەر مەلا بەختیار دوژمنمان بێت شەو بە شۆرتەوە ئەخەوین

Monday, 06/04/2009, 12:00

1857 بینراوە


هەموو كارێك لە پیاوى پیاوانە جوانە ئەگەر هەڕەشە و جنێو دانیش بێت بەڵام كە ئەڵێن مەلا بەختیار هەڕەشەى لە كاك نەوشیروان كردوە من بە بێ ختوكە دانیش پێكەنینم دێت چونكە من لە پێشمەرگایەتیەوە ئەم مەلاى نامەلایە باش ئەناسم و ماوەیەك لە نزیكەوە لەگەڵیا پێشمەرگە بووم قەت پیاوى ئەوە نەبوە هەڕەشەكانى خەڵك بترسێنێ , ئێستاش كە ئەڵێن مەلا هەڕەشە لە كاك نەوشیروان دەكات تەواو پێكەنینم بەو قسەیە دێت چونكە مەلا ئەو پیاوە نیە بگات بە تۆزى پێلاوەكانى كاك نەوشیرواندا جا هەڕەشەش بكات , هەڕەشە لە پیاوێك دێت كە خۆى یەكەم خیانەتى فێرى ئەندامەكانى یەكێتى نەكردبێت , لە پیاوێك جوانە كە خۆى یەكەم دەست پێشكەرى جیابونەوە و تێك دانى ڕیزەكانى یەكێتى نەبوبێت , مەلا خۆى خاوەنى ئەمانەیە كەچى دێت هەڕەشە لەوانە دەكات كە ئەیانەوێت ڕیزەكانى یەكێتى بپارێزن , هاوڕێیەكم كە گوێى لە وشیعرە بوو كە مەلا خوێندیەوە لە هۆڵى هونەر تەلەفونى بۆ كردم ووتى ((مژدە بێت ئەگەر ئەم مەلایە دوژمنتان بێِت بە شۆرتەوە لێى بخەون)) منیش ئەمزانى وایە بەڵام پێم خۆش چەندین كەسى تریش هەبن وەكو ئێمە مەلا بناسن , مەلا یەك عادەتى هەیە ئەگەر پارتى وەزعى لەگەڵ یەكێتى باش بێت و بە یەكێتى بڵێت بە یەك لیست دائەبەزین ئیتر مەلا وا ئەزانێ پۆستەكەى لە دەست ناچێت دەست دەكاتەوە بە هەڕەشە , بەڵام چۆن هەڕەشەیەك كە مناڵى پێ ناترسێ وەكو هەڕەشەى شەو لەبانەكە بەڵام كە زانى پارتى تۆزێك گرژو مۆنە ئیتر مەلا كڕ ئەكەوێت و خوا نەكات بوێرێ قسەیەك بكات , ماوەیەك لەمەو پێش پارتى هەڕەشەى ئەوەیان ئەكرد بە جیا دادەبەزێ مەلا چوبوە كولانەكەى خۆیەوە و قسەیەكى نەدەكرد , بەڵام ئێستا خەریكە ئەو ترسەى نامێنێ چونكە پارتیش لەمان خراپ ترە و ئەوانیش ئەیانەوێت هیچ نەبێت شتێك بەدەست بهێنن بۆیە بە نیازن لەگەڵ یەكێتى بەیەك لیست دابەزن , ئاخر داماو تۆ ماوەیەكى تر ئەكەوێتە ژێردەست و پێوە ئیتر هەڕەشەى چى دەكەیت و بە پشتى كێ هەڕەشەمان لێ دەكەیت , ئەى یەكەم خائینى ناو یەكێتى چۆن لە ڕووت دێت هەڕەشە بكەیت , هەمووكاتێك ئەو خەڵكەى دوێنێت بۆ كۆنابێتەوە , بەوەش تێ نەكەویت ئەوەى لەوێ بوو هەمووى دەنگى تۆ بێت , ئەوە هەر زۆر سەهویت , ئەمە چەندین جارە هەڕەشە دەكەیت بەڵام كە تێت دەگیرێت فش ئەبیتەوە , هەڕەشەكانى تۆش وەكو هەڕەشەكانى مامە مەسعودت وایە ,ئەویش هەر تێى گیرا هەڕەشە ئەكات بەڵام كە زانى وەزعەكە لەبار نیە ڕٍائەكات بۆ دەرەوەى هەرێم ماوەیەك بوو باڵیان كردبویت كەچى وا تێ هەڵچویتەوە , بزانە ئەم جارە سەرى كێ ئەخۆیت , هەڕەشەكەت كەسى دڵخۆش نەكرد تەنها ئەوانە نەبێت وەكو تۆ كاڵفام بون , وەكو تۆ گەندەڵ و دز و ترسنۆك بون ,بڕۆرە ناو بازاڕەوە بزانە خەڵك چیت پێ دەڵێ , وا دەزانى ئازایەتیت كردوە , بەو هوهایانە تێ كەوتیت , بەوانە تێ كەوتیت كە پێیان ئەوتیت مەلا جیاوازە , جیاوازە , تۆ بە مەڵبەندێك بە پارەیەكى زۆر , بە هەڕەشە لە بەڕێوەبەر ى قوتابخانە ئەوەت بۆ كۆبوەوە , بە مام جەلال خەڵكتان هێنابوو ئیتر هەڕەشەى چى ئەكەیت , هەق بوو تۆ هەڕەشەت لەوە بكردایە كە بە ناوى مامتەوە خەڵك كۆدەكەنەوە , خۆیان پیاوى ئەوە نین و كەسیش بە قسەیان ناكات , هەڕەشەت لەوە بكردایە كە فێڵى لە خەڵك كردبوو ,بەس مەلچبەند فێڵى نەكردبوو مەكتەبەكەى تۆش فێلچیان لە سەندیكاو كۆمەڵە و ڕێكخراوەكان كردبوو , ئینجا توانیتان ئەوە بكەن , كەچى هاتویت هەڕەشە ئەكەیت هەى كاڵفام , هەى مەلا هوها و هەى مەلا جیاواز

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە