ئەگەر نێچیرو عیماد ئەحمەد بەڵگەیان ئەوێ، ئەمەش بەڵگە !.

Thursday, 30/04/2009, 12:00

1571 بینراوە


كەس تێ ناگات لەم ووڵاتەدا كێ سەرۆكى حكومەتە لێپرسراوى مەڵبەند یان سەرۆكى حكومەت , ئەمە ئەگەر بەرەلڵایى نەبێت و ئەگەر بێ ئەهەمیەت كردنى پۆستەكان نەبێت بۆ ئەبێت لێپرسراوى مەڵبەندێك كە خۆى تابینە قاقاى نوقمى گەندەڵى و ڕابوردوو پیسى بوە كەچى هەڕەشەى نان بڕین و دەركردن لە فەرمانبەرێكى حكومەت بكات ,ماوەیەكە هەڕەشە ى نان بڕین و دەركردن لەو كادر و ئەندامانەى سەر بە باڵى ڕیفۆرمن زۆر ڕووى لە زیاد بون كردوە تەنانەت ئێستا فەرمانبەرانى حكومەتیشى گرتۆتەوە وچاوەڕێى كارى خراپ تر یش ئەكرێ , ماوەیەك پێش ئێستا نێچیرى سەرۆكى حكومەت و عیماد ئەحمەدى جێگرى ئەم كارەیان بە تەواوى ڕەت كردوە و ووتیان ئەگەر كارێكى لەو جۆرە هەبوبێت كێ بە بەڵگەوە لایەتى بمان داتێ ئیجرائات ئەكەین هەتا نێچیر ووتى لەحیزبەكەشى قبوڵ ناكەین , فەرموو من ئەم بەڵگەیەتان بۆ دەنوسم بزانم ئیجرائات دەكەن یان نا ,((سەرچاوەیەك لەبەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هاتوچۆى سلێمانیەوە پێى ووتم ئەمڕۆ 29/4/2009 چوارشەممە بەرزانى ئەحمەد كوردە لێپرسراوى مەڵبەندى یەكى سلێمانى نەقیبى هاتوچۆ ((كاك فەریق)) ى بانگ كردوە بۆ بارەگاى مەڵبەند و هەڕەشەى ئەوەى لێ كردوە ئەگەر خۆت ساغ نەكەیتەوە لەو شوێنە لات ئەبەم و دەرت ئەكەم یان ئەتگوێزمەوە ,هەتا ووتویەتى ئێمە لەگەڵ وەزارەتى ناوخۆ وا ڕێك كەوتوین ئەو كەسەى خۆى ساغ نەكاتەوە دەرەى بكەین یان بیگوێزینەوە , نەقیبەكەش پێى وتوە بێ منەتم ئەوە نەجمەكانم)) , حیزب حیزبە و حكومەتیش حكومەت بەڵام لەم ووڵاتە نەگبەتەى ئێمەدا حیزب هەموو شتێكە و لێپرسراوى مەڵبەندێك بۆى هەیە دەورى وەزیرو سەرۆكى حكومەت و بەڕێوەبەرى فەرمانگەیەك ببینێ , لە هەموو دنیادا خەڵك لەسەر دزى و بەد ڕٍەوشتى و خیانەت دەردەكرێت كەچى لەم ووڵاتە بەناو دیموكراتەى ئێمەدا و لەم حیزبە بەناو سۆسیال دیبموكراتەى كە ناوى یەكێتیە خەڵك لە سەر دەنگ دان دەرئەكرێ , یان نان بڕاو ئەكرێ , دەى فەرموو سەرۆكى حكومەت و جێگرەكەى ئەمە بەڵگە لەوە زیاتر چیتان ئەوێت بزانم چى ئەكەن , ئەم جۆرە كارانە بێجگە لەوەى كارێكى نایاساییە , بێ حورمەتیە بە حكومەتیش , ئەگەر ئەم كەسە و هەر كەسێكى تر بێت هەر كارێكى خراپى كردبێت ئاساییە لاى ببەیت ئەویش بەبەڵگەوە نەك لەسەر ئەوەى خۆى ساغ نەكردۆتەوەبۆ لیستى گەندەڵى دەسەڵات دەربكرێ , سەدان دزو گەندەڵ و خاوەن فایل و مستەشار لەم حیزبەدا بسكەى سمێڵیان دێت دەریش ناكرێن موچەى باش وەرئەگرن نان بڕاو ناكرێن , بەڵام نەقیبێك كە ئەیەوێت دەنگ بدات بە لیستێكى تر ئەویش بەمەبەستى گۆڕٍانكارى دەربكرێ بەمەرجێ ئەم نەقیبە یەكێكە لەو كادرە باشانەى حیزب و حكومەت كە جێگاى شانازییە , ئەگەر ئەم حكومەتەى ئێمە یەك تۆز لاى حیزب هەیبەتى هەبوایە لێپرسراوى مەڵبەندێكى كۆنە جاش خۆى ناتوانێ شتى وابكات بەڵام حكومەتى چى بەناشكورى نەبێت ,بەس لە حكومەت ناچێت , ئەگەر لە حكومەت بچوایە ئاوا نەدەبوو

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە