تا زووه سه‌رۆ له په‌لاماردان بخه‌ن!
Thursday, 30/07/2009, 12:00
1540 بینراوە
زۆر سه‌یره له ولاَتێكدا كه هێنده گه‌وره نییه كه كه‌سایه‌تییه باش و خراپه‌كان نه‌ناسرێنه‌وه‌و هێشتا ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ش به‌چاك و خراپه‌وه له ژیاندان كه‌چى هه‌ندێك له‌و به‌شه‌رانه و به‌تایبه‌تیش (سه‌رۆ قادر) ى كۆنه شیوعى به‌رپرسى ده‌زگاى راگه‌یاندنى پارتى ، هاتووه‌و ده‌یه‌وێت خۆڵ بكاته چاوى خه‌ڵكه‌وه و به‌ناوى ده‌ستكه‌وتى شۆرش و بارزانى نه‌مره‌وه كه‌وتووه‌ته به‌رگرى كردن له حكومه‌ت و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان وئه‌و هه‌موو ته‌زویرو ساخته كارییه‌ى كه له‌لایه‌ن پارته‌كه‌یه‌وه بۆ لیستى كوردستانى كراوه‌و باس له‌وه ده‌كات كه به‌رامبه‌ره‌كانیش كه‌وتوونه‌ته ته‌قه‌كردن له حكومه‌ت و په‌لاماردانى پارتى ده‌سه‌لاَتدار ،دیاره سه‌رۆ له‌بیرى چووه‌ته‌وه كه یه‌كه‌م كه‌س له كوردستاندا په‌لامارى میله‌تى دا خۆى بوو ،جارێكى تریش كه‌وته‌وه په‌لاماردانى خه‌ڵكى چاكسازو گۆرِانخوازى كوردستان به‌گشتى به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا په‌لامارى نه‌وشیروان موسته‌فا و لیستى چوارحیزبه‌كه‌شى دایه‌وه، به‌م دواییه هه‌واڵێكمان بیست كه گوایه مه‌كته‌بى سیاسى پارتى سه‌رۆیان له په‌لاماردان خستووه ، كه‌چى هێنده‌ى نه‌بردو هه‌ر دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجامه به‌راییه‌كانى هه‌ڵبژاردنه پرِ له ساخته‌و دزىو ته‌زویراته‌كه‌ى په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و په‌لاماردانى باره‌گاكانى یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ و لیستى گۆرِان ، جارێكى تر كه‌وته‌وه ته‌شهیرو هه‌ڵرشتنى ناخى راسته‌قینه‌ى خۆى به‌و زمانه شیرینه‌ى، به‌لاَم په‌لاماره‌كانى ئه‌م جاره‌ى دواى دۆرِانێكى وازیح دێت كه خه‌ڵكى كوردستان به گشتى و خه‌ڵكى سلیمانى به‌تایبه‌تى سه‌لماندیان كه ئه‌گه‌ر چاو زه‌قكردنه‌وه‌و نان برین و ده‌ركردن نه‌بێت و ئازادانه ده‌نگى خۆیان بده‌ن ئه‌وا به بێ شك و گومان ئه‌و پاره‌تى كه ئه‌و خۆى پێوه هه‌ڵواسیوه نابێته‌وه ده‌سه‌لاَت دار‌و هه‌ر به زوویش سه‌رۆ ده‌درێته دادگا له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو سوكایه‌تیه‌ى كه چه‌ند ساڵێكه به خه‌ڵكى به‌شه‌ره‌ف و به‌ش مه‌ینه‌تى كوردستانى ده‌كات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست