قایمقامی سلێمانی لەلایەن بەرپرسانی یەکێتییەوە کوژرا، هۆکاری کوشتنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نامەیەک کە ئیستا لای حاکم قادرە

Saturday, 14/04/2012, 12:00

2298 بینراوە


هەواڵی یەکەم:
پاش ئەوەی (زانا حه‌مه‌ ساڵح) قایمقامی سلێمانی لە لایەن دادگاوە فەرمانی گرتنی بۆ دەرچوو، بەتۆمەتی "به‌رتیل وه‌رگرتن" هەروەها رۆژی‌ 7 ــ 4 كۆمه‌ڵێكی‌ زۆر له‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ چوونه‌ به‌رده‌م دادگای‌ سلێمانی‌ و دواتر  كێشه‌ دەكه‌وێتە نێوان كه‌سوكاری‌ (زانا حه‌مه‌ ساڵح، قامقامی‌ قه‌زای‌ مه‌ركه‌زی‌ سلێمانی‌) و پاسه‌وانانی‌ دادگای‌ سلێمانی‌، هێزێكی‌ ئه‌منی‌ قایمقامی سلێمانییان بۆ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ دەگوێزنەوە. ئەو هەوالەی ئیستا بە کوردستانپۆست گەیشتووە،  گوایە حاکم قادر بۆ خۆی زانا حەمە ساڵح بۆ ئاسایشی بردووە، دوێنێ حاکم قادر چوار کەس لە پیاوەکانی خۆی ناردۆتە سەری، بە درێژایی چەند کاتژمێرێک لێیان داوە و سوکایەتییان پێی کردووە. چونکە پێدەچێت حاکم قادریش یەکێک بێت لەو کەسانەی کە گۆمانی لیدەکرێت دەستی لەو گەندەڵیی و پیسخۆرییەی ئەو کارەدا هەبێت.
 هەر ئیستا لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵەدا پەیامنێرێکمان ئاگاداری کردینەوە کە زانا حەمە ساڵح لە ژووری زیندانییەکەیدا کوژراوە، هەر لە دەمی پەیامنێرەکەمانەوە ئەوەی باسکرد، گومان هەیە، ئەمە پەیوەندی بە لیدانەکەی دوێنێوە هەبێت، گوایە پاش ئەو لێدان و دارکارییکردنە، کە بە سەختی ئازاری دراوە، گیانی لە دەست دابێت.
 گرتن و لەناوبردنی زانا حەمە ساڵح پەیوەندی بە دۆسیەی ٥٠٠ دەفتەر دۆلارەوە هەیە کە ئەو بڕە پارە زۆرە دزراوە و هەریەکە لە محموود سه‌نگاوی و شیخ جەعفر  و سامان گەرمیانیشی تیدایە، لەگەڵ چه‌ند لێپرسراوێکی گه‌وره‌ و سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان لەو کەیسەوە تیوە گلاون و هەمووو زانیاریکان لای ئەوبوون بۆیە کوشتویانە  و تا ئه‌و  که‌سانه‌ی تر ئاشکرا نه‌بن.



هەواڵی دووەم:
ئەفسەرێکی ئاسایش
پاش ئەوەى ئێوارەى ئەمڕۆ 13/4/2012 نزیك كاتژمێر حەوتى ئێوارە كۆمەڵێک ئەفسەر و مفەوەزى ئاسایش لەناو بارەگاى ئاسایشى گشتى لەژوورى بەرێوبەرى ئێشكگر تەماشاى تەلەفزێۆنمان دەكرد لە پڕێكدا كارمەندێكى ئاسایش خۆى كرد بە ژوورا و وتى قائمقام بێهۆش كەوتووە، هەمووان پێكەوە چووینە ژوورەكە و تەماشامانكرد لە سەر زەویەكە پاڵكەوتبوو كە ئەمەش بۆخۆى شتێكى سەیر بوو، لە پشتیەوە دوو كاغەزى جۆرى A4 دانرابوو كە دیاربوو بەخەتى زاناى قائمقام نوسیبووى، لەكێشمەكێشى هاتوچوون و تەلەفونكردندا بۆ حاكم قادر و پارێزگار دوو بۆ سێ كەس ئەو نامانەیان خۆیندبۆوە كە ئیعترافى ورد و تەواوى تێدابوو لەسەر دۆسیەكە و ناوى حاكم قادر و چەند بەرپرسێكى باڵاى یەكێتى تیابووە، بەدڵنیاییەوە لەكاتى خۆیدا و پاش وەرگرتنى تەواوى زانیارییەكان هەمووى بۆتان ئەنێرین، . هەر راستەوخۆ بەرێوبەرى ئێشكگر ئەو دوو كاغەزەى دەستنووسى زاناى قائمقامى دایە سكرتێرەكەى حاكم قادر و ئەویش راستەوخۆ بردى بۆ حاكم قادر و هەرەشەى ئەوەشى لێكردین كە بەهیچ جۆرێک نابێت باسى ئەو كاغەزانە بکرێت و ئەوەى باسى بكات بەفەرمانى حاكم قادر و تووندترین سزا دەدرێت .
شایەنى باسە هەر پاش نێوەڕۆى ئەمڕۆ حاكم قادر سەردانى زاناى قائمقامى كردبوو و سووكایەتى زۆرى پێكردبوو و هەموو ئەفسەرەكان شاهیدى ئەم راستیەن.



هەواڵی سێیەم:

بە گوێرەی ئەو زانیارانەی دەست كوردستانپۆست كەوتووە لە كەیسی قائیمقامی سلیمانیدا چەندین بەرپرسی باڵای یەكێتی تیدایە لەوانە  شیخ جەعفر و مەحمود سەنگاوی و سامان گەرمیانی و چەندین بەرپرسی تری ئەو حزبە تیوە گلاون،پێ ئەچێت چەند بەرپرسێكی گۆڕانیش لەو كەیسەدا ناویان هەبێت، بۆیە لە یەكەم رۆژەوە  بایەخیان بە كەیسەكە نەداوە، بوونی ئەو ژمارە زۆری بەرپرسانی یەكێتی لەو كەیسەدا وایكرد جەلال تاڵەبانی تەلەفۆن بۆ حاكم قادر بكات و كەیسەكە دابخرێت، دیارە داخستنی ئەو كەیسە بەواتای لە ناوبردنی قائیمقام  بووە، كە هەموو زانیاریەكانی لەلایە و تەنها ئەویش كرا بە قوربانی رووداوی ئەو دزییە گەورەیە. رفاندنی قائیمقام لەلایەن ئاسایشەوە بۆخۆی ئاشكرای دەكات كە بەرپرسانی یەكێتی خۆیان كوشتوویانە،سەرچاوەكانی كوردستانپۆست باس لەوە دەكەن كەسوكاری قائیمقامی سلێمانی با ئاشكرا بەرپرسانی یەكێتی تاوانبار دەكەن لە كوشتنی.



***********************************************************
کۆمێنتاری خۆت لەسەر ئەم رووداوە بنێرە


- تەها رەئوف:
لەژێر سایەی دەسەلاتێکی بنەماڵەیی گەندەڵدا….زۆربەی دادوەرەکان و داداگاکانیش گەندەڵ کراون…لەبەرئەوە هیچ کەس ناتوانێت گەرەنتی ڕاستی و دروستی ئەنجامی لێکۆڵینەوە پزیشکی یەکەی دادوەری پزیشکی بکات…! دادوەرەکانیش ناتوانن ڕاستی یەکان بخەنەڕوو چونکە لە ژێر هەڕەشەدان و ناتوانن لە قسەی ئاغاکانیان دەربچن ، ئەگیان بەدەردی چارەنووسی قائمقامیان دەبەن یان ئەوەتا بە پارەو ئیمتیاز ڕایان گرتوون بۆ شاردنەوەی ڕاستی یەکان و درۆکردنێکی یاسایی….! لە ووڵاتانی دیموکراتیدا تاوانباران و گەندەڵکارانیش مافی یاسایی یان پارێزراوە کە لەبەردەم دادگادا بەرگری لە خۆیان بکەن...!
بەڵام لە کوردستان نەک دادگاکان بەڵکو مەکتەب سیاسی یەکان و ئاسایش و پاراستن بڕیار لەسەر چارەنووسی کەسانێک ئەدەن کە سنووری هێلی سووری خۆیان دەردەچێت و ڕاستی تاوانەکانیان دەخاتە ڕوو!
  لێکۆڵینەوەی دادوەری پزیشکیش شانۆگەری یەکی تری تاڵەبانی یە بۆ خۆڵکردنە چاوی خەڵک و زیندەبەچاڵکردنی ڕاستی تاوانەکە وەک زۆر تاوانی تر کە زیندەبەچاڵکران و لە بیر خەڵکیان بردنەوە…! هەرلەبەر رۆشنایی ئەو ڕاستی یانەی سەرەوەدایە کە نوێنەری تاڵەبانی نزار ئامێدی دەڵێت" ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ته‌رمی‌ زانا مجه‌مه‌د زوو به‌خاك بسپێردرێت، چونكه‌ مرۆڤ كه‌ كۆچی‌ دوایی ده‌كات پێویسته‌ زوو به‌خاك بسپێردرێت."
 لەڕاستیدا لە ووڵاتانی دیموکراتیدا کە دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆیە و کەس لە سەروو یاساوە نی یە و سەرۆک کۆمار کاری بە ئیشی دادگاکان و دادوەری پزیشکی یەوە نی یە و ئەوان سەربەخۆ کار و لێکۆڵینەوەی خۆیان لە گومانی تاوانەکان دەکەن و لاشەی مردوویەک کە گومانی کوشتن و تیرۆرکردنی لێدەکرێت وا زوو بە خاک ناسپێرن تا ڕاستی و دروستی گومانەکان نەخرێنە ڕوو...!
 لەبەرئەوە ئەم ڕووداوە تەمو مژاوی یەش دەمانخانەتەوە سەر ئەو بڕوایەی کە تا دەسەڵاتەکان سەربەخۆ نەبن و دەسەلاتی هەردوو بنەماڵە زاڵ بیت بەسەر دام و دەزگانەوە هەزارەها تاوانی تری وا دەکرێت و زیندەبەچاڵ دەکرێن و ڕووی ڕاستی یەکان دەشاردرێتەوە....!
 تەنها بە دروستکردنی دەسەلاتێکی شارستانی و سیستمێکی مۆدێرنی سیاسی کە بڕوای بە ئاڵوگۆڕی دەسەلاتەکان هەبێت بە پێ ی یاسا و دەستورێکی دیموکراتی بێ ساختەکاری ، زامنی مافەکانی مرۆڤی کورد  بکرێت و هیچ کەس و سەرۆکێک پیرۆزنەکرێن و لەسەرو یاساوە نەبن....بەڵکو هەموومان  ملکەچی یاسا و دەستورێکی شارستانی بین
****************************************
- سۆران س.:
راستی ئه‌و هه‌واڵه‌ی زانای قایمقام ئه‌وه‌یه‌، که‌ حاکم قادری تێدا نییه‌. له‌م گرتنەدا ناوی حاکم قادر هێنراوه‌ له‌ دژی چه‌ند کەسێکی مه‌کته‌ب سیاسیی که‌ نه‌یان هێشتوه‌ حاکم قادر ببێته‌ جێگری سه‌رۆکی حوکمه‌ت.
 پاشان شێخ حسێن قوله‌وه‌یسی  له‌مه‌ولا و ئەولا وتبوی که‌ حاکم قادریش شه‌ریکه‌ له‌گه‌ڵیان، بۆیه‌ حاکم قادر توڕه‌ بووه‌ و وتویه‌تی من ده‌یانگرم و ئه‌و که‌یسه‌ ده‌جوڵێنم با ته‌حقیق ده‌ریبخات، که‌ منیش ده‌ستم هه‌یه‌. جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئیحتماله‌ له‌ ژێر ته‌عزیب کوشتبێتیان تا ناوه‌کان بڵێت..یان خودی باڵه‌که‌ی هێرۆ خه‌ڵکیان ناردوه‌ بۆ ئاسایش تا  بیخنکێنن. ئه‌م دوو شته‌ لە ناو خەلکیدا هه‌یه‌ ، به‌ڵام ئێستا 28 که‌س له‌سه‌ر ئه‌و که‌یسه‌ گیراوه‌.
****************************************

- ئەژی ع.

 ئەمە یەكەمجار نییە حاڵەتى وا رووبدات، بەس ئەم كوچكردووە خوا پێداوە و هەموو دنیا هاتە دەنگ بۆی. 6 سال لەمەوبەر گەنجێکی داماوى هەڵەبجەیان گرت و بە هەفتەیەك لە ژێر تەعزیب لە ئەمنە رەشەكەی سلیمانی گیانی لە دەستدا، بەس نەماندى ئازادیخوازێ، مرۆفدۆستێ، دیموكراسیخوازێ نووتەى لەدەم بێتە دەر، ئەو گەنجە تەنانەت نەیانهێشت دایك و باوكە پیرەكەى كە خاوەنى شەهیدى كیمیابارانن تەرمەكەی ببینن، تەرمەكەى هەر لە ئاسایش كفنكراو لە نایلون پێچرا، لە ژێر چاودێری جەلادەكان بە خاكسپێدرا، بە هەفتەیەك دواى رووداوەكە هەڤاڵ مام جەلال! بروسكەى دەستخۆشی بۆ ئەمنە رەشەكەى سلیمانى نارد، بەداخەوە سەرەڕاى دڕندەیى رووداوەكە ئەو هەواڵە بەسادەیى بەلاى رۆشنبیرە قسەزلەكان تێپەڕی، چونكە ئەم گەنجە لە خیزانێكى هەژار و پاك بوو, بە شیرى حەڵاڵ گۆشكرابوو، بەڵام عەیبەكەى ئەوەبوو هەژار بوو (پیاوى هەژار با چاكیش بێ، با پاكیش بێ، بەرچاو نییە, هەژار سوكە لەبەر چاوان، ناخرێتە نێو ریزى پیاوان، كەس فەقیرى بێ پیاو نیە،............. بەڵام دارا شورەیشى جوانە.....__ على شریعتى). بەس پێم بڵێن کێ هەیە لێپرسینەوە لە ئەمنە رەشەكەى سلێمانى بكات؟ باوەڕ بكەن جەلالیش پێیان ناوێری، ئەوەندەى داوە بە دەمیانەوە تا هاربوون، ئەم قایمقامە لە خۆیانە، خاوەن پێگەى عەشایرییە،ئاوا كردیانە قوربانى سیاسەتەكانى خویان(خنكێنرا بێت، یان خۆى خنكاندبێ فەرقى نییە، هەر قوربانییە)، وەى قوڕ بەسەر ئەو هـــەژارەى رێی ئەكەویتە ئەو ئەمنە رەشە...... یاڕەبى دوژمنەكەشم نەیبینێت. ئەوان پێنج كەسیان كردە قوربانى لە موزاهەرەكەى پاردا لە پێناو دروستكردنى هەواڵێكى درۆینەدا كە دەرهێنەرەكەشی شكور سەركەوتو نەبوو، هەوالە درۆینەكەیان 12 سەعات بڕى نەكرد، تەنانەت تەلەفزیۆنەكەشیان روى نەهات بۆ رۆژى دووەم باسی بكات... ئیتر ئەمانە هەمو شتێكیان لێ چاوەڕوان دەكرێت!
 *ئەم كۆمێنە لە ئاوێنەشدا بڵاوكراوەتەوە.
****************************************

-  ئالان ئەحمەد:

 له‌ یه‌که‌م ڕۆژی دادگایدا قایمقام هه‌مو خزم و که‌سی خۆی له‌به‌رده‌م دادگادا کۆکرده‌وه‌ به‌ڕێزان ئه‌مکۆکردنه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌نه‌بو که‌ دادگا بشێوێنن به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌بو ئه‌وانه‌ی که‌ کوشتیان باش بزانن که‌وا قایمقام نهێنیه‌کانی به‌س لای خۆی نییه‌ فه‌رمون ئه‌وه‌ زیاتر له‌ ۲۰۰ که‌س له‌به‌رده‌م دادگایه‌ و هه‌مو نهێنیه‌کم لای که‌سێک له‌و هه‌مو خه‌ڵکه‌ ئشکراکردون هه‌ر بۆیه‌ش خه‌ڵکی زۆری بردبوو بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن که‌سه‌که‌ بدۆزنه‌وه‌ ۰ئیتر که‌ له‌ زیندان قایمقام حاکم قادری دڵنیا کرده‌وه‌ که‌ لای هیچ که‌ی نهێنیه‌کانی نه‌درکاندوه‌ بۆیه‌ به‌رله‌وه‌ی که‌ی سه‌ردانی بکات و بیبینێت کوشتیان کاک عومه‌ر فه‌تاح تۆم خۆش .
 ****************************************
- باقی م.:
 ئەم کوشتنەی زانا حمە سالح لە ئیعدام کردنەکەی سەدام ئەچو  سەدام زوو لە سیدارە درا بۆ ئەوەی ڕاستێکان بشارێتەوە زاناش هەمان سیناریوی بە سەرهات باشە دوای زانا ئەی جێگری زانا کەی دەی کوژن  پاریزگار کەی سردیت وجیگرەکەی کێ  دەی کوژی ئەگەر زانا بمایا  ئەبوایە یەکێتی زیندانیکی تازەی بۆ گەندەڵی دروست کردایا بەمانەوەی زانا گەندەڵی لە سلیمانی نەما.
****************************************
- ئازاد:
ئەوە  مام جەلال هاتە سەر خەت بۆ داپۆشینى كەیسى قائمقامى سلێمانى  كە نیوەى سەركردایەتى تێیدا تێوە گلاون : شێخ جەعفەر و حاكم قادر و محمود سەنگاوى و سامان گەرمیانى  ئەمە سیناریۆى مامەیە بەلام مامە سەرى لێشێواوە چونكە  دژایەتى كردنى هێرۆ  وستافەكەى  لەلایەن  بەرەكەى  بەرهەم سالح و حاكم قادر وە  بەتایبەتى پاش ئەوەى كە هێرۆ نەیهێشت حاكم  ببێت بەجێگرى سەرۆكى حكومەت   بە ئاشكرا كەوتونەتە لێدانى بالى هێرۆ  .بۆیە زانا حمە سالح  یەكێك بوو لەو كەسانەى هێرۆ  .وە ئێستا كێشەكە زۆر لەوە گەورەتر بووە چونكە  پارتى و سەرجەم لایەنەكان  و راگەیاندنە كان  كەوتونەتە زانیارى كۆكردنەوە  . هەروەها سەرجەم ئەو ئەفسەر و پۆلیسانەى لەوێدا بوون بەپێی یاسا بەرپرسن  وە تەواوى زانیاریان هەیە لەسەر رووداوەكە  وە دوزانن حاكم قادر زۆر بە ئاسانى لێی دەردەچێت و بگرە تەنانەت ئەوان تۆمەتباردەكات .هەروەها گۆرینى بەرپرسانى ئاسایش بەشێكە لەو سیناریۆیە  بەلام بەدلنیاییەوە پاش چاو سوركردنەوە و دەركردنى هەندێكیان  بە نیازن  كۆتایی بە كەیسە بهێننن  بەلام نازانن تازە كەیسەكە لەوە گەورەتر بووە كە ئەوان دەیزانن چونكە دیسان ستافى بەرهەم وحاكم قادر مامەیان بەهەلەدا بردوە  لەسەر مەترسى زانیارییەكانى قائمقام بۆیە مامە گلۆپى سەوزى بۆیان داگیرساند بەلام ئێستا ستافى هێرۆ كەوتونەتە  خۆیان بۆ دەرخستنى زانیارى .  جا لەبەر ئەوە راستیان ووتوە: مەیمون خۆى لەخۆیدا نەبوو ئاولەشى دەركرد
  ****************************************
- عەزیز غەفور:
مردنی قایمقامی ناوەندی سلێمانی ڕووداوێکی دڵتەزێن، لە هەمان کاتدا تۆقێنەرە!
 هەواڵەکان سام‌و سێبەری تارماییەکی ترسناک وێنائەکەن لە کوردستان! (*) یەکەم ڕۆژی دەستبەسەرکردنی زانا حەمە ساڵح بەرپرسێکی باڵا سەردانی کردووە بۆ زیندانی ئاساییش! (*)لە ژووری ئینفرادیدا بووەو سەلاجەیەک و تەلەفزیۆنێکی لا بووە! (*) ئاسایش لە ڕوونکردنەوەیەکدا؛ زانا حەمە ساڵح خۆی خنکاندووە!....کەس‌و کاریشی توڕەن‌و لەبەردەم ئاسایشی سلێمانی کۆبونەتەوەو دەنگۆی تەقەکردن‌و کوژرانی کەسێکیش هەیە!
 بە هەق گیانلەدەستدانی قایمقامی سلێمانی بەو شێوازە نادیارە جێگای گومانی گەورەیە بۆ خەڵکی کوردستان... کاتێک دامەزراوە دەوڵەتیەکان لەژێر دەستی کۆمەڵێک خاوەن میلیشیای گەورەی دوو حزبی عەشیرەییدا بن... دۆسێی دەخالەتی یاساو داوەری ئەبێتە کایەی مناڵانە بەدەستی کۆمەڵێک بەرپرسی ملیاردێری بەرەنجامی گەندەڵی
  بیست ساڵ ئەزموونی حزبە کوردیەکان!
 (*) ئەم کۆمێنتەم لە پەیجی تایبەتی خۆم لە فەیسبووک بڵاوکردۆتەوە...
****************************************
- پ. ژ.:
ئەرێ کوردستانپۆست ، ئێوە کە لە هەموو کون و کەلەبەرێکی کوردستان و لە هەر ژورێکی حکومەت و لە پاڵ هەر بەرپرسێکی حیزبی و حکومیدا پەیامنێرێکتان هەیە و ئەم هەموو ئەفسەرانەی ئاسایش و فەرماندەیی و زێڕەڤانی و کار بۆ ئێوە دەکەن ، ئەوە بۆ کودەتایەک ناکەن و لەم گەندەڵانە ڕزگارمان بکەن . ئێ خۆ ئێوە لە ژووری نووستنی وەزیر و لێپرسراوەکان یشدا پەیانێرێکتان هەیە ..
****************************************
- حەمە سەردار:
مەیمون جوان بوو ئاوڵەشی دەردا، یەکێتی هەزار کونی تیابوو بەمە بوو بە بێژنگ، بەڵکو خۆیان خۆیان بخۆنەوە، بۆ زانیاریتان وەک من بزانم ئەم زانایە لە دایکەوە فەرەیدون عەبولقادریشە، کەوابوو بۆ یەکتریش وەفایان نییە.
****************************************
- ئازاد شەفیق:
دیارە ئەو نامەیەی کە دانا نووسیوێتی، ناوی زۆر کەسی تێدا هاتووە، بۆیە کە حاکم قادر خوێندوویەتەوە، ئیتر پەیوەندیی بە مام جەلالەوە کردووە، ئەویش وتویەتی لە ناوی بەرن و بیکوژن.

****************************************
- ...... عەلی:
کوشتنی ئەم قائیمقامە لە کوشتنەکەی شەوکەتی حاجی موشیر ئەچێت هەتا پیاو بو کوشتی دواییش خۆیان ساردیان کردەوە بەس کەوسوکاری زانا ئەگەر شەهامەتیان تیا بێت ئەبێت ئەوە قبوڵ نەکەن.
****************************************
ئەحمەد ئەحمەد:
- کوشتنى  زانا لە سیناریۆکەى تەمسیلە کۆریەکە دەچێت کە ئەفسەرەکەیان لەناوبرد بەڵام ئەمەیان لە ناو یەکێتى نیشتمانى کوردستان دا ڕویداوە بۆ کەشف نەبوونى زۆر لە مەسئولە دزو چاوو چنۆکەکانى یەکیتى نا نیشتمانى دزەکانى کوردوستان کە هەر خۆیان لە تەمسیلى هۆرجۆندا لە کوردسات بڵاوى دەکەنەوە.
****************************************
- ئەفسەرێکی ئاسایش:
من یەکێکم لە ئەفسەرەکانی ئاسایش دەمەوێت ئەوەتان پێڕابگەیەنم، کە ئیستا هەموومان لە حالەتی ئینزارداین و بۆمان نییە پەیوەندیی بە هیچ لایەکەوە بکەین.

****************************************

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە