KURDISTANPOST
ئه‌رکان
مۆمێك
Wednesday, 22/07/2009, 12:00
2332
بینراوە
ده با مۆمێك داگیرسێنین
دڕ به تاریکی بده‌ین
هیوایه‌کی نوێ بچێنین
با له بوونی خۆمانه‌وه
بوونی خۆمان بسهلمهنین
مافه‌کانمان بابه ده‌نگێ
به به‌ڵێیه
له جه‌نگڵستانی تاریکی
ناو گیرفانی
گه‌نده‌ڵه‌کاندا ده‌ربێنین
هه‌ر ئێمه بوین هه‌ژده ساڵه
هاوار ده‌که‌ین
هاوار وا گه‌شته ئاسمان
که‌سێکیش گۆی لێ نه‌گرتین
نزا،دوعا‌و پاڕانه‌وه
ڕه‌خنه، پێشنیاز‌و نوسین
بوون به فه‌رشی ده‌سه‌ڵات
پێڵاوی پیسیان پێ سڕین
هه‌ژده ساڵه
هه‌ژده ساڵی دورودرێژ
کۆرپه‌ی ڕۆژانی ڕاپه‌رین
ئێسا وه‌ک سه‌رکرده وایه
ئه‌و کۆرپه‌یه ده‌نگێک ده‌دات
خۆ سه‌رکرده‌ش
هه‌ر ده‌نگێکی پێ ڕه‌وایه
هه‌ژده ساڵه
هه‌ژده ساڵی دوور و درێژ
که‌چی هێشتا
په‌رله‌مان و حوکمه‌ته‌که‌مان
ساوایه
دوای هه‌ژده ساڵ
تازه دێنه‌وه ناو مه‌یدان
ئه‌ڵێی له گوێی گادا نوستون
نه بایان دیوه نه باران
پێش چه‌ندین ساڵ
به‌ڵێنتان دا
بوکی که‌رکوك جلی ئاشتی له به‌ربکه‌ن
بیگوێزنه‌وه بۆ کوردستان
خانه‌قین
ده‌سته خوشکی بوکی به‌ڵێن
ئاڵایه‌کی کوردستان بۆ سه‌رچۆپی
بداته ده‌ست چیای حه‌مرین
به‌ڵێن ، له‌دوای به‌ڵێن ده‌ده‌ن
به‌ڵام کردار پێچه‌وانه
میلله‌ت باوه‌ڕتان پێ ناکات
ڕابردوتان بوو به وانه
بۆیه ده‌ڵێین
ده با مۆمێك داگیرسێنین
دڕ به تاریکی بده‌ین و
هیوایه‌کی نوێ بچێنین
با له بوونی خۆمانه‌وه
بوونی خۆمان بسهلمهنین
مافه‌کانمان بابه ده‌نگێ
به به‌ڵێیه
له جه‌نگڵستانی تاریکی
ناو گیرفانی
گه‌نده‌ڵه‌کاندا ده‌ربێنین
[email protected]
ئه‌رکان
© 2019- Kurdistanpost