شکستیه یک له دوا یه که کانی یه کێتی کێی لێیان به رپرسه !

Thursday, 10/10/2013, 12:00

1771 بینراوە




(سه رکوتنه کان باوکیان زۆره  شکستیه کانیش هه تیون)
نه وشێروان مسته فا

شکستیه کانی یه کێتی هه رده م له ژێر بیانووی جۆراو جۆردا داپۆشراوه هه رگیز نه وێراون سه رکرده کانی ناو یه کێتی ڕاستی و دروستی هۆکاره کانی سیاسه تی شکستیخواردوکانیان بۆ خواروی خۆیان به یان بکه ن و ه وبوێرانه هۆکاره کانی شکستیه کانیان ده ست نیشان بکه ن و هه ستن به هه نگاونان به ره و چاكسازی وپاکسازی جدی له ناوخۆدا . به شێ له سه رکرده کانی یه کێتی له پێناوی مانه وه یاندا په نایان بۆ دوژمنی سه رسه ختی پله یه کی حزبه که یان بردوه ، هیچیان پێ شه رم نه بووه بیکه ن بۆ پاراستنی پله وپایی حزبیه یان . به بارزکردنه وه ی دروشمی هه موو شتێ له پێناوی پاراستنی ده سه ڵاتماندا حه ڵاڵه بیکه ین هێنده ی له ده سه ڵاتدارانی ناو یه کێتی ، یه کێتیان گه یانده ئه مڕۆژه که یه کێتی تێدایه. سه رکردایه تیه کی ناته باو نا سیاسی ولوتبه رزو له خۆ بای وبه رژه وه ندی خۆ خوازه کانی ئه مڕۆی یه کێتی ، یه کیتی نیشتیمانیان گه یانده ئه و ئه نجامه که ئه و شکستیه یک له دوای یه که ی به به ردا بکه ن . له مڕۆدا هه موو یه کێتیه کان دڵگران و بێ هیوان له سه رکردایه تیه که یان . ئه م شکستیه ی یه کێتی له هه ڵبژاردنه کاندا نه ک به ته نها یه کێتیه کانی ناو ڕیزه کانی ئه وڕۆی یه کێتی ناڕه حه ت کرد بێت به ته نها، بەڵکۆ یه کێتیه کۆنه کانی ناو گۆڕانیشی پێ سه غله تکردوه، ئه و شکستیه ی یه کێتیه ، له دڵه وه پێان ناخۆشه یه کێتیه کۆنه کانی ئه مڕۆی ناو بزوتنه وه ی گۆڕان . به ڵام به هۆی ئه و دژایه تی کردنه ی سه رانی ئه و ڕۆی یه کێتی به بزووتنه وه ی گۆڕان و پاڵپشتی کردنی سه رکردایه تی یه کێتی له سیاسه ته کانی پارتی به گشتی و بنه ماڵه ی به رزانی به تایبه تی ،گۆڕانخوازان ئه و سه غڵه ت بوونه یان پیشان ناده ن به هاو سه نگه ره دێرینه کانیان . له ناومەکتبه ی سیاسی و سه رکردایه تی یه کێتدا ده سته یه ك هه یه له پێناوی به رژه وه ندیاندا ، هه میشه له هه وڵ وکۆشیشی به پارتی کردنی یه کێتیا کایه ده که ن. به م سیاسه تی به پارتی کردنه ی یه کێتی، ئه م به نده مافیایه ی ناو یه کیتی هه رده م پۆست و پایه و پاره یان له لایه ن پارتیه وه به دڵێکی فره وانو سه غاوه ته وه پێشکه ش کراوه له ناو حوکومه ته که ی پارتی و به غدادا ، له پشت ئه م به خشینانه وه ، بنه ماڵه ی به رزانی مرخیان له قوتدانی یه کێتیی خۆش کردوه، هه رده م له خۆ مه ڵاس داندا بوونه ، به دوای کات وهه لی زێڕیندا گه ڕاون . هه میشه ویستویانه له ناکۆکی ودرزه کانی نێوان باڵه کانی یه کێتیدا خۆیان بهاونه ناو هه ناوی یه کێتیه وه له هه ناوی یه کێتیشه وه شاده ماره کانی یه کێتی نیشتیمان توشی ئفالج بوون بکه ن . ئه م به رنامه جه هه نمیه ی پارتی بۆ قوتدان و تێکشکان وله ناوبردنی یه کێتی هه ر له نه وه ته کانی سه ده ی ڕابردوه وه ده ستی پێ کردوه هه ر له پیوه ندیه ژێر به ژێره کانی پارتی و ده زگای پاراستن له گه ڵ کتله سه ر لێشێاوه کانی ناو یه کێتیه وه بگه ره هات ده گاته ، نانه وه ی ئاژاوه گێری و درزدروست کردن له نێوان ئه ندامانی سه رکردایه تی و مه کتبه ی سیاسی و باڵی عه سکری و ئه ندام ولاینگران و دۆستانی یه کێتی. .
پارتی کایه سه ره کیه کانی له م سیاسه ته قیزه ونه یدا ، خۆی کۆکردبووه له یەک خاڵی گرنگدا ئه ویش هه وڵدان بۆ تێکدانی ئه و په یوه ندیه توندو تۆڵه مێژوویه ی نێوان مام جه لال و کاك نه وشێروان ، پارتی ده یزانی درز خستنه نێوان ئه م دوو پایه سه ره کیه ی یه کێتی ده توانێت گۆڵه زێرنه که ی بکات له یه کێتی که نه له کاره ساتی هه کاری ونه له ٣١ی ئابدا ئه و هه له ی بۆ نه لوا گۆڵه ی کۆتا له یه کێتی بکات و له گۆره پانه که دا به دۆڕاوی بیخات ده ره وه ی جه ماوه روه . مه خابن پارتی له ڕیگای مراهقین سیاسی و به رژه وه ندی خۆخوازانی ناو سه رکردایه تیه کتله بازه که ی یه کێتیه وه ، توانی ئه و درزه دروست بکاته وه بیکاته که لێنیکی گه وه ری نێوان دوو کۆڵه که سه رەکیه که ی یه کیتی دوایش ئه و دوو له ت بوونه ی به دوایدا هات و یه کێتی بوو به دووماڵی جیاوازوبه خوێنی یەکتر تینو . .
پارتی ده مێکه هه موو هێزو توانای خۆی له ئه وه دا کۆکردبوه وه که چۆن و وه به هه رچی نرخێك بێت کاك نه وشێروان له ناو ڕیزه کانی یه کێتیدا که م هێزوکه م قودره ت بکات . پارتی له وه دڵنیا بوو یه کێتیه کی بێ نه وشێروان پارویه کی ناو قوڕگێتی هه ر کاتێ ئه یشتها لێهات ده ی جوێ و به ئاسانی قوتی ئه دا، بۆیه هه موو ئه و کۆمه ك و یارمه تیانه ی نه یارانی نه وشێروان له ناو یه کێتیدا له لایه ن پارتی و بنه ماڵه ی به رزانیه وه له به ر چاوی کاڵی مام جه لال و باڵه که یا نه بوو . ته قه لاکانی پارتی هه ر وه کو له سه ره وه ئاماژه م پێ کردوه ، دروست کردنی ناکۆکی نێوان دوو پایه سه ره کیه که ی یه کێتی بوو، به له یک ته ره زاندنی ئه و دوو پایه له یەکتر ماڵه که ی یه کێتی به سه ریه کێتیه کاندا ده ڕووخێو دوایش پارتیه کانی ده که ونه کۆکردنه وه ی پاشماوه ی ماڵه ڕووخاوه که یه کێتی . ئه وه ی یه کیتیه کانی مه ستکردبوو شانازیه کانی شاخ بوو، یه کیتیه کانی هه رده م سه یر دواوه وه ی خۆیانیان کردوه نه ك پێشه وه ئه م شانازی بوونه ی یه کێتیه کان به مێژویانه وه جوڵه وسیاسه ته کانی یه کێتی به ستۆته وه به مێژوه وه نه ك ئاینده بینی وکارکردن وبۆ خۆ ئاماده کردن و خۆسازان له گه ڵ ئاڵۆگۆڕانکاریه کانی ئاینده دا ،به پێچه وانیشه وه پارتیه کان له میژوی خۆیان ده ترسان بۆیه خۆیان له میژو ده شارده وه ده یان زانی مێژویه کی پڕله نسکۆو عه یبداریان هه یه و هیچ سه روه ریه کیان نیه خۆیانی پێ گڤ بکه نه وه چونه یه کێتیه کان . .
لێره دا سه رکرده کانی یه کێتی له سه ر ده ستکه وتنه کانی ڕابردوی حزبه که یان سیاسه ت و نه خشه ی سیاسیان داڕشتوه هه ر بۆیه یه کێتیان له ناو مێژوی یاده وه ری و چالاکیه کانی شاخدا خنکاند. سه رکرده کانی پارتیش له مێژویان هه ڵئه هاتن و ئاینده یان کردۆته سیاسه ت وبه رنامه ی حزبه که یان ، له مڕۆدا پارتی بوو به ئێستا و یه کێتیش مێژو . .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە