لەشاری كەركوكیش چالاكی شەرمەزاركردن پێكدێت

Tuesday, 23/08/2011, 12:00

1240 بینراوە


لەدرێژەی چالاكی شەرمەزاركردنی دەوڵەتی فاشیستی توركیا و ئێران و شەهید كردنی رۆڵەكانی گەلەكەمان و هێرشەكانیان بۆ سەر هەرێمی كوردستان و پەلامارودەستدرێژییەكانیان بەیانی"24/8/2011"، كاتژمێر چوارونیوی"4:30" پاش نیوەڕۆ لەشاری كەركوك لەبازاری شوریجە ولەبەردەم پەیكەری مامەڕیشە لێدوانێكی راگەیاندنی دەدرێت و كردەوەكانی هەردوو دەوڵەتی داگیركەری سەركوردستان شەرمەزار دەكرێت.
رێكخەرانی چالاكی شەرمەزاركردنی كردەوەكانی دەوڵاتانی توركیا وئێران بانگ لەجەماوەری بەشەرەفی شاری كەركوك دەكەن كە بەهەڵوێستی نیشتمانی و نەتەوەییانەی خۆیان هەستن و بێدەنگی حكومەتی ناوەند ئێراق و رای گشتی نێودەوڵەتی و هێزە دەسەڵاتدارەكانی جیهانی شەرمەزار بكەن. 
هاوڵاتییه‌ک له‌ که‌رکوک

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە