داعش کێیە ؟

Tuesday, 12/08/2014, 12:00

3116 بینراوە




ڕێکخراوی تێرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) کاروچالاکی چەکداری خۆیان لە عێراق و شام بەردەوام پێدەدەن ، داعش خاوەنی ئایدیایەکی سەلەفییە ، ئامانجی ئەم گروپە ئەوەیەکە دەیانەوێت لە عێراق و سوریا و فەلەستین و ئوردون دەوڵەتێکی سەر بە شەریعەتی ئیسلام دروست بکەن ، داعش دەیەوێت بەرنامە و بیروباوەڕی پێغەمبەر و ئەسحابەکان نوێبکاتەوە و ئەوان چۆن ژیاون و باوەڕیان بەچی بووە بەهەمان شێواز بژین و لەو سەردەمەدا هیچ مەزارگا و شوێنی پیرۆز نەبووە جگە لە مەککە هەربۆیە هەر مەزارگا و مەرقەد و نزارگاهەیە بە شرک دەزانن و لەلایەن تاوانێکی کوفرییە ، داعش و سەرکردەکەی کە ناوی (ئەبوبەکر بەغدادی) یە لەناو لیستی تێرۆری ئەمەریکا و ئەوروپا و تورکیادایە ، ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ٢٠٠٤ بەناوی (تەوحید و جیهاد) لەلایەن (ئەبو موسا زەرقاوی) یەوە لە عێراق دروستکراوە ، پاشان تێکەڵی قاعیدە بوون ، دوایش ناوی خۆیان بە قاعیدەی میزۆپۆتامیا گۆڕی ، داعش لە ساڵی ٢٠٠٤ ڤیدیۆیەکی زەرقاویان بڵاوکردەوە کە دەیووت قۆنسەی شورای موجاهیدیان پێکهێناوە ، زەرقاوی لەبەرواری ٧ ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٠٦ لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی ئەمەریکا کوژرا ، لەدوای زەرقاوی ئەبو حەمزە ئەلموهاجیر بوو بە سەرکردەی ئەم گروپە ، لەکۆتایی ساڵی ٢٠٠٦ ئەبو عومەر بەغدادی کە بە کەسێکی نزیک لە قاعیدە لە قەڵەم دەدرێت ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شامیان دامەزراندووە ، لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١٠ هێزەکانی ئەمەریکا و سوپای عێراق بەهاوبەش هێرشێکیان بۆ خانوویەک ئەنجامدا لە سیسار لە ئاکامدا هەردوو سەرکردەی ئەم گروپە ئەبوعومەر بەغدادی و ئەبو حەمزە ئەلموهاجیریان تێداکوشت ، بەم شێوەیە ئەبوبەکر بەغدادی بوو بە سەرکردەی داعش ، ئەبوبەکر بەغدادی توانی لە ماوەی ٤ ساڵدا لە دونیادا ببێت بە سەرکردیەکی بەهێزی موجاهیدی ناودار ، چەکدارانی داعش توانیان لەیەک شەودا بەتەواوی شاری موسڵ کۆنتڕۆڵ بکەن ، داعش توانی لە سوریا و عێراق پانتاییەکی زۆر فراوان زیاتر لە نەخشەی بەریتانیا کۆنتڕۆڵ بکات و دەستی خۆشی تاکو لوبنان درێژ بکات ، دوای ئەم بەهێزبونەی داعش سەرکردەکانیان لە خۆیان بایی بوون شانی خۆیان لە شانی سەرکردەکانی قاعیدە دا ، سەرکردەی داعش ئەبو بەکر بەغدادی شێوازێکی نوێی کاروچالاکی تێرۆریستی گەیاندە ئاستێکی بەرز و جیاواز ، هەموو جیهان ماوەی ساڵێکە چاوی بڕیوەتە داعش و ئەبو بەکر بەغدادی چونکە بە نیازە کە ڕۆڵێکی بەرچاو بگێڕێت لە دیاریکردنی پاشەڕۆژی عێراق و سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوین ، لە کۆتایی ساڵی ٢٠١١ قاعیدە وەک قۆڵێکی خۆی لە ژێرچاودێری ئەبو محەمەد جۆڵانی بەرەی النوسرەیان دروست کرد ، لە ٩ ی نیسانی ٢٠١٣ ئەبو بەکر بەغدادی تۆمارێکی دەنگی خۆی بڵاوکردەوە باسی لە هاوپەیمانی خۆیان و بەرەی النوسرەی دەکرد ، لەهەمان کاتدا ئەبو محەمەد جۆڵانی تۆمارێکی دەنگی خۆی بڵاوکردەوە کە هاوپەیمانی بەرەی نوسرەو داعشی پشتڕاست دەکردەوە ، بەڵام ئەبو محەمەد جۆڵانی ڕەدی کردەوە کە هەردوکیان لەژێر چەتری یەک ناودا کارەکانیان ئەنجام بدەن ، لەهەمان تۆماری دەنگییەدا هاتووە کە ئەبو محەمەد گرێدراوی خۆی بۆ سەرۆکی قاعیدە ئەیمەن زەواهیری دووپات دەکردەوە ، لەمانگی شوباتی ساڵی ٢٠١٣ قاعیدە بڵاوکراوەیەکی بڵاوکردەوە باسی لەوەدەکرد کە بە هیچ شێوەیەک دان بە داعش نانێت و دەبێت سوریا چۆڵبکات هەروەها لەبڵاوکراوەکە هاتبوو کە تاکە نوێنەری قاعیدە لە سوریا بەرەی نوسرەیە ، لەئاکامدا شەڕێکی زۆر خوێناوی لە نێوان داعش و بەرەی نوسرە هاتە ئاراوە ، لەئەنجامی ئەم شەڕ و پێکدادانەی نێوانیان داعش توانی سەرکەوتن بەسەر بەرەی نوسرە بهێنێت ، دوای ئەم شەڕ و پێکدادانە داعش توانی چەند شارۆچکەیەکی نێوان سوریا و عێراق کۆنتڕۆڵ بکات کە پێشوتر لەژێر کۆنتڕۆڵی بەرەی نوسرەدا بوو ، لەدوای ئەم گۆرانکاریانە داعش توانی رومادی و فەلوجە بکاتە ژیر دەسەڵاتی خۆیەوە ، لەدوای ئەمانەش وەک دەزانرێت موسڵیان کۆنتڕۆڵ کرد ، رایگشتی پێی وایەکە هێزی چەکداری داعش لە سوریا ٦ بۆ ٧ هەزار چەکدار دەبێت ، زۆربەی چەکدارەکانیان بیانین هەروەها دەنگۆی ئەوەش هەیە کە داعش لە عێراقدا ١٠ هەزار چەکداری هەبێت ، ئۆپۆزسێۆنە چەکدارەکانی دژ بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد دەڵێن کە دەوڵەتی سوریا بۆ تێکدانی یەک ڕیزی ئۆپۆزسێۆنەکانی سوریا هاوکاری داعش دەکات ، ئەوان دەڵێن دەوڵەتی سوریا بەردەوام ئەو شوێنانە بۆردۆمان دەکەن کە لە ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسێۆندایە بەڵام بە پێچەوانەوە هێرشی ئەو شوێنانە ناکەن کە لەژێر دەسەڵاتی داعشدایە هەروەها دەڵێن ئەو بۆڕی نەوتانەی لە ڕەققە داعش کۆنتڕۆڵی کردووە نەوتەکەی دەردەهێنن و دەیفرۆشن بە حکومەتی سوریا ، ووتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا (ژێن پساکی) دەڵێت (بەڕاستی نیگەرانین بەرامبەر بەو پێشوەچونەی کە داعش لە عێراق بەدەستی خستووە) هەروەها لەم بارەیەوە ناوبراو ووتی (داعش تەنها بۆ عێراق و سوریا هەڕەشە نییە بەڵکو بۆ هەموو ناوچەکە هەڕەشەیە ، دوا گۆڕانکاریەکانی عێراق ئەوەی نیشاندا کە دەبێت هەموو پێکهاتەکان لە عێراقدا هاوبەش دژ بەم دوژمنە بجەنگێن ، هەربۆیە پێویستە ئەم گروپە تێرۆریستە لەناو خەڵکدا دوور بخرێتەوە) ، شاری موسڵ خاوەن نزیکەی ٢ ملیۆن سەرژمێرە و زۆربەی دانیشتوانەکەی شارەکەیان چۆڵکرد ، لە ئاکامی هێرشەکانی داعش بە هەزارەها کەس ئاوارەی پێدەشتەکان بوون ، خەڵکی ئەوێ زیاد لە داعش لە وپۆلیس و لەو سەربازانە توڕە و نیگەرانن کە بەرگی فەرمی خۆیان داکەند و بەبێ ئەوەی شەڕی داعش بکەن هەڵاتن .
داعش چی دەوێت ؟ : وەڵاتێکی ئیسلامی بە پێگەیەکی شەریعەت کە قورعان و حەدیسی پێغەمبەر و شەرعی ئیسلام بە ئەساس دەگرێت ، گەڕانەوە بۆ سەرەتای دروست بوونی ئیسلام ، ئەوەی لەسەردەمی پێغەمبەر و ئەسحابەکاندا نەکراون و نەژیاوە لەژیانی ئەمڕۆماندا بە کفر و لەڕێگالادان لەڕێی حەق لەقەڵەم دەدەن .
سەرچاوە (ئەژانسەکان) .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە