دو ڕووی وبێ باری ناوکۆمه ڵگای کوردی !!!

Friday, 17/01/2014, 12:00

1978 بینراوە





یه کێک له هه ر نه خۆشیه کوشنده کانی ئه مڕۆی کۆمه ڵگای کوردی له هه رێمی کوردستاندا، نه خۆشی بێ ئه مه کی و زۆر ڕووی و بێ باریه ، به تایبه تیش مفته خۆره کانی ناو ڕیزه کانی یه کێتی و پارتی .
سه ره ڕای ئه وه ی ئه م دو ڕووانه هیچ سوودێکیان بۆ کۆمه ڵگاکه مان نیه ، به پێچه وانیشه وه ، له ته قه لای بڵاوکردنه وه ی ئه و نه خۆشی زۆر ڕووییه ن له ناو گۆمه ڵگادا . ئه توانم من له وهێنده که سانه وه ، ئه و ده رمه کوشنده یه ی ئه مڕۆی ناو کۆمه لگای کوردی سه رڕاست بکه مه وه ، له کاتی خۆیدا به هۆی ناسین و په یوه ندی کۆمه ڵایه تی وهاوناوچه ی و وخزمایه تی وئاشنایه تیه وه ، یان هاوپۆل بوون له قۆناغه کانی خوێندندا، ئاگاداری بیرو بۆچون وخولیاکانی یکتربووین .
به پێ ئه و په یوه ندیانه ، بنده له نزیکه وه ئاگادار مێژوی گه لێی له و زۆر ڕووانه م . له کاتی ده سه ڵاتی ڕه شی به عسیه کاندا، به شێکی زۆر له م که ڵه پیاوانه ی ئه مڕۆکه ی کوردستان ، ئه وه نده ترسنۆک بون ، کاتێ یه کێک باسی کوردایه تی یان سه رزه نیشتێکی به عسیه کانی بکردابایه له کۆڕو کۆبوونه وه ومجلیسێکدا ، ئه م شۆڕشگێرانه ی ئه مڕۆ که خۆیانیان هاوشتۆته ناوڕیزه کانی یه کێتی وپارتیه وه ، له و سه رده مانه دا، هاواریان لێ هه ڵده ستاو ده یانگوت ماڵمان مه ده به کاولکردندا ، کاکه واز له م قسانه بهێنه ، زۆر جاریش هه ڵده هاتنو ده ڕۆیشتن له ترساندا ، به شێکی باشی ئه م زۆر ڕووانه ، که س وکاره کانیان به عسیبوون ، بۆیه له دڵه وه پێیان ناخۆش بوو دژ به ، به عسیه کان قسه بکه ی .
ئێستا ئه مان و کوڕو کوڕه زاو قه وم و قیله کانیان هێزێکی باوه ڕ پێکراوی سه ره کی پارتی و یه کێتین و پۆست و پله بارانکراون له لایه ن ئه و دوو هێزه له کوردستانا !! به ڕاست وچه پیشدا، ئه م زۆر ڕووانه که وتونه ته پاره کۆکردنه وه وگه نده ڵی و دزی و بڵاوکردنه وه ی بێ ڕه وشتی له کوردستاندا. یه کێتی نیشتیمانی به شێ زۆری له پێشمه رگه و سه رکرده کانی کاتی خۆی مێژویه کی پڕ له سه روه ریان تۆمارکرد بوو له ناو یه کێتیدا، له سه رده مانی خه باتی شاخدا .
بۆیه یه کێتی وه کو حزبێکی خۆشه ویست و پێگه فره وان له کوردستاندا جه ماوه رێکی زۆری هه بوو ، له گه شه کردنێکی چۆنایه تیدا بوو، هات ئه و کاتانه ی ئه م زۆر ڕووانه، پاشێل پیسیان نه خستبووه ناو ڕیزه یه کێتیه وه .
مه خابن له دوای (١٩٩٢)وه په یڕه و پرۆگرامی یه کێتی وه کو پیرۆزیه کی پرنسیپانه هه ڵس وکه وتی پێ نه ده کرا . به کاڵکردنه وه ی په یڕه وی ناوخۆی له ناو ڕیزه کانی یه كیتیدا به تایبه تیش سه رکردایه تی یه کێتی ، یه کێتیان خسته سه ر تووڵه ڕێ خیانه ت ،، که پارتی عه وامێکه پێدا ڕمبازین و پیاسه ی تیادا ده کات. .
دڵنیام (ئارامه کان ومامه ڕیشه کانی یه کێتیه که ی جاران) له ئێستادا زندوو ببنه وه یه کێتی وپارتی یان بۆ له یه ك جیا ناکرێته وه و سه رکرده کانی ئه مڕۆ یه کێتیش ناناسنه وه ! ئه م هاو شێوه بوونه ی یه کێتی له گه ڵ پارتیدا ، له مڕۆدا بوه ته به کاره ساتێ که به ده یان جار قه واره و قورسایه تی له کاره ساتی هه کاری قورسترو به رفره وانتره ، بۆ یه کێتیه دڵسۆزه کانی به ئه مه کی ڕۆژانی سه ختی خه بات و تێکۆشانی و به رخودانی پڕ له گیان فیداکاریه مێژویه که ی یه کێتی . ئه و ئینتیهازیانه ی که له ناو ڕیزه کانی یه کێتیدا ده خۆن و ده له وه ڕێن وه له ژێره وه یشه وه ، په یوه ندی ژێر به ژێریان به پارتیه وه یه ، به شێکیانیش ده نگیان دا به بزووتنه وه ی گۆڕان له هه ردوو دیوه که دا ئه مانه ، به نده به ترسنۆک و ناپاکیان ده ژمێرم ، هه رچه نده ، من له گه ڵ سیاسه ت و به رنامه ی بزووتنه وه ی گۆڕاندام . به ڵام هه رگیز له گه ڵ ئه وه دا نا گونجێم که سانێ له ناو یه کێتیدا بن و پاره و موچه خۆری ئه و حزبه ن وه له ژێریشه وه ده نگه به گۆڕان بده ن . من ئه مان به ترسنۆک و مه نفه عه تچی ده زانم ئه مانه هیچ ئه خلاقێکی سیاسی و کۆمه ڵایه تیان نیه ، بۆیه ، هه موو کاره کانی ڕابردو ئێستایانیش به دزیه وه ئه نجامی ئه ده ن . ئه گینا ئه گه ر باوه ڕیان به یه کێتی نه ماوه بۆ ئیعلانی ناکه ن ؟ بۆ ئه وه نده بوێری و نه جابه تیان تێدا نیه بڵێن ئێمه له مڕۆ به دوادا گۆڕان نین و ئیدی له ناو ڕیزه کانی یه كیتیدا نامێنینه وه ؟. د یاره ئه مانه له ئاینده ی پاره و پله کانیان ده ترسن ، پێموایه زانیویانه یه کێتی ده نگی که م ده هێنیت بیریان له وه کردۆته وه سبه ی له پال گۆڕاندا ده توانن له پۆست و دزیه که نیان به رده وام بن به و نیه ته وه ده نگیان به گۆڕان داوه !. ئه م گه نده ڵانه به باوه ڕه وه ده نگیان به گۆڕان نه داوه به ڵکو له ترسی له ده ستدانی کورسیه کانیان ، ده نگیان به گۆڕان داوه . ئه م ئه پرتونیستانه له هه ر شوێنێ به رژه وه ندیان هه بێت له وێن ،نه ك به رژه وه ندی گشت و نیشتیمانی ده یان جوڵێنیو له پێناوی به رژه وه ندی گشتیه کاندا، به رژه وه ندیه خۆییه کانیان فه رامۆش ده که ن .
ئه گه ر گۆڕان به ده نگی ئه مانه خۆی دڵخۆش بکات و به هێزی خۆی ئه ژماریان بکات ! ئه وه ئه بێت گۆڕان باش بزانێت ئه مانه دڵخۆش که ر نین ، بڵکو ئه م زۆر ڕووانه ، ماڵ کاولکه رو وێران که ری ئاینده ی گۆڕانن . له هه ر کوێییه کدا ئه مانه ژماره بووبن ژماره یه کی ترسناكن، بۆ هێزێکی بنکه فره وانی وه کو گۆڕان ، له دوا ڕۆژدا ئه م ده ڕوانه که هه میشه چونه گوڵه به ڕۆژه له هه ر لایه که وه خۆر هه ڵهاتبێت ئه مانه ڕوویان تێکردوه و وه زه که یان کێشاوه بۆخۆیان . دڵنیام له ئاینده دا ئه م بێ بارانه ، فایرۆسێکی کوشنده ی تێکده ری ڕیزه کان گۆڕان ئه بن ، ئه گه ر بێتو گۆڕان ده رگای بزووتنه وه که ی له به رده م ئه م زۆر رووانه دا ئاواڵه بکات . .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە