گفت و گۆى نێوان دوو مردوو ، پێشكەشە بە كۆمیسیۆنى " سەر بۆ خۆى " هەڵبژاردنەكان

Monday, 29/07/2013, 12:00

1782 بینراوە


 
لەتیف فاتیح فەرەج بە یارمەتى مامە پیرە مێردى نەمر

بیستومە گوایە لەو سەر دنیایە
ئەڵێن كە مردوش دەنگ ئەدا وایە
وەرە من و تۆش بچینە ئەوێ
هاوار كەین بڵێین كێ دەنگى ئەوێ
دەنگى خۆمانى ئەدەینێ بە خێر
با هەڵیبگرن وەك دەنگى سپێر
كاتى خۆى هەمان تاس و حەمام بوو
مردوو وەك زندو دەنگى بە تام بوو
سەردەمى مەلیك مەجلیسى نواب
بۆ چونى نائیب مردویش هاتە جواب
كە مردوى یەكەم ئەمەى گێڕاوە
هى دووەم وتى من بیرم ماوە
ئەوسا پیرەمێرد شیعرێكى نووسى
رازاوەو جوان بە تاس و لوسى
ئەوى بن بەڕەى هێنایە سەرێ
وەخت بوو حەیاى هەموویان بەرێ
ئیتر زەمانەو دەورو خولێكە
بۆم باگردێنەش یەك دوو تلێكە
ئەڵێن كە مێژوو ئەگەڕێتەوە
دواى چەند ساڵ كۆنە نوێ ئەبێتەوە
بابەر لەوەى كەس لە جێمان دەنگ دا
نەیار توڕە كاو بڕیارى جەنگ دا
خۆمان بۆ دەنگدان بچینە ئەوێ
بڵێین دەنگ نادەین پارەمان ئەوێ
ئەڵێن بە پارەو دەمانچەو ماشین
لە تەختە داریش دەنگ دا ئەتاشین
ئیتر بۆ نەچین كە ناومان هەیە
خۆشە بەشدارى لە ئەم گەمەیە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە