لە دەربەندیخان بەزۆر فەرمانبەران دەنێررێن بۆ مەڵبەندى یەكێتى

Tuesday, 02/06/2009, 12:00

4153 بینراوە


بەبۆنەى یادى دامەزراندنى یەكێتیەوە قایمقماى دەربەندیخان بە ریسالەى مۆبایل داوا لە بەڕێوەبەرى فەرمانگەكانى ئەو شارە دەكات كە هەموویان لافیتە بنوسن بۆ ساڵیادى دامەزراندنى یەكێتى جێگەى گوتنە لەوەتەى ئەم بەڕێزە بوەتە قایمقامى دەربەندیخان لە بۆنەكانى یەكێتى دا داوا لە فەرمانگەكان دەكات سەردانى مەڵبەند بكەن و لافیتە بنوسن كە ئەمەى ئێستاشى یەكێكە لەو هەوڵانەى ترى كە هاوشێوەیە لەگەلأ سەردەمى حیزبى بەعس دا چونكە ئەوكاتە لە مونەزەمەوە داوا دەكرا لە قایمقام فەرمانگەكان كۆبكاتەوە بۆ بۆنە حیزبیەكانیان ئێستاش لێپرسراوى مەڵبەند كە خۆى بە دەروێشى جەلال تاڵەبانى دەزانێت خۆى پێشێلى پڕۆژەى سەرۆكەكەى دەكات كە داوا دەكات حیزب دەست وەرنەداتە كاروبارى حكومەت بەڵام ئەو لە ڕێگەى قایمقامەكەیەوە فەرمانبەرى دایرەكان كۆدەكاتەوە بۆ بۆنە حیزبیەكانیان و لافیتە نوسین وە لە دائیرەكاندا مەڵبەند لە ڕێگەى هەوادارانى خۆیەوە كە فەرمانبەرن بەزۆر خەڵك كۆدەكەنەوە و دەیانبەن بۆ پیرۆزباى یادى دامەزراندنى یەكێتى .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە