ئەگەردیبەیتیشان سازكرد ئەى كێ داوەر بیت؟

Monday, 01/06/2009, 12:00

3118 بینراوە


(هەرچەندە ڕەنگە ژمارەیەكى كەم داهێنەرى سیاسەتیك بن ،بەڵام ئێمە هەموومان دەتوانین داوەرى لەسەر بكەین)پركلیسى ئەسینى
كامەیە هەموو؟!!
مەبەست لە هەموو ئاپۆرا و مێگەلە؟!!
یا قەرەباڵغى و جەنجاڵى كەشى شارە؟!!
وەیان هاوڵاتى و كەش وهەواى شارە بە چەمكە سیاسیەكەى ؟!!
یان ماسە وەیان ڕاى گشتى بایەخدارە؟!!
ئەم پرسیارانە و گەلیكى تریش سەرنجمان ڕادەكیشیت كاتێك باس لە جەماوەر و راى گشتى و سەرەرى ودەسەڵات و دەسەڵاتى گەل دەكرێت؟ وەیان كاتێك باس لە سیاسەت و كارەكەتەرەكانى دەكرێت.
ئەوەى سەرنجى ڕاكیشام بۆ نوسینى ئەم بابەتە نوسینیكى هەناسە بوو لە واشنتۆن كەپێشنیارى سازكردنى دیبەیتكى كردبو لەنێوان بەڕێزان مەلا بەختیارو نەوشیروان مستەفا،
ئەگەر هاتوو ئەودوو بەرێزە وتیان باشە و بڕیارى سازكردنیان دا و سازیان كرد ئەى نابێ بپرسین ئەم دیبەیتە
لەكۆێ؟!!
و لەچى زەمەنێكى دیمكراتى؟!!
و لە چ جوگرافیاییەك؟!!
و لە ناو چ كلتورێك؟!!
و لە نێوان كێ؟!!
ئەگەر هاتوو بەو وەرگێڕانەى هەناسە كە بو دیبەیتى ئینگلیزى كردوە و بەواتاى منافەسە
ڕازى بووین ئەوا ناكرێت سەیریكى كولتوورەكەمان نەكەین و دەستى بۆ نەبەین تابزانین لەكۆێ پەیداى دەكەین و ئێمە لە كۆى ئەم دەستەواژەییە ڕاوەستاوین.
-مادام تۆ هێزت هەیە پیویستت بە قسە نى یە (قسە هەزارەو دوانى بەكارە)یان قسە هەزارە و هیز بەرقەرارە و كە زۆرهات قەواڵە بەتاڵە.

-دزو پیاو كوژ پێوەرى منافسەى خێڵ و عەشیرەتە ،هەرچى خێڵ و عە شیرەتێك ئەگەر دزو پیاو كوژى لێهاتوى نە بوایە ئەوا لە منافەسە كە دۆڕاو بوو ئیتر پێوەرى بردنەوە گفتوگووى روناكبیرى و هزرى و فەرهەنگى پیكەوە ژیان نەبوو.
-یاساى جەنگەڵ بەهێز تێرە و لاواز برسى و خۆراكیشە دەوڵەمەند لەسەر برسى كردنى هەژار دەوڵەمەندتر و دەولەمەندتر..........خۆى دەژى.....
-دەسەڵات و خەڵكى و گیل كردنى زۆرترین خەڵك وسەرگەرم كردنى بە یارییەكانى مناڵى و دەسەڵات وگە ورەكانیش گەمەى گەورەى چارەنوسیان دەكەن.
-پۆزلیدان لەسەر یەكدى وڕەشكردنەوە و ڕەتكردنەوەى یەكتر ى و بچوكردنەوى بەرژەوەندییە گەورەكان لەبەرژەوەندى بنەماڵە ى.
بەشیوەیەكى تربڵێم تواناى دونیا بینى و تێگەیشتنى ئێمە بۆ منافسە لەشەڕە كەڵەشێرو شەڕە كەو تێپەڕ ناكات.
ئەمە لەكاتێكدا لەفەرهەنگێكى وەك ئەمەریكا لەهەمووشۆین وقوشبنێك دا ئامادەى هەیە وبەشێكى زیندووە بەڵام بە دوونیابینى یەكى جیاوازتر لەوەى ئێمە بەجۆریك ناتوانى بەبێ ئەم دەستەواژەییە تاسەرى كۆڵان بچیت،گفتوگۆیەكى جدى لەپیناو قەبوڵكردن و خۆێندنەوى یەكترى و بە هەند وەرگرتنى ڕاى گشتى و خۆداماڵین لەهەموو ئینتیما بچوكەكان و بۆ گەیشتن بە لوتكە و گەڕانەوە بۆگەل و دەرچونیش هەرلەوەوە.لە هەموو ئەمانەش سەرئە نجام داوەر هەیە و خراپ و باش و باشتر و باشترین وەك ڕۆژى روناك دیاردەبێت و هەموو كەسیش توانى پە نجەدرێژكردن و دەست دانان وتۆخ كردنەوەى هەیە،
ئەم داوەرى كردنە بۆ فەرهەنگێكى وەك ئەمەریكا گرفت نى یە چونكە هاوڵاتى ودیمكراسى هەیە.بەڵام گرفت لەویوەدەست پێ دەكات كە پێشنیارەكە بۆ كوردستانە وەك لەپێشەوەش باسم كرد جگە لە گرفتى فەرهەنگى ئەوا گرفتى دیمكراسى و هاوڵاتى بوونمان هەیەو ڕۆژانەش دەست وپەنجەى پێ نەرم دەكەین.
گرفتى دیمكراسى و هاوڵاتى بون چۆن؟
(دیمكراسى ڕیگا چارەیەكى دەزگاییە یۆ ئە نجام دانى ڕیفۆرمى بێ توندو تیژى هەر بۆیە سود وەرگرتن لە عەقڵ لەكاروبارى سیاسى دا دەخاتەوە ڕوو)
دیمكراسیەتى كوردستان:
بەكامە ڕیفۆرم؟!!
ئەوریفومەى كەوەك بەردى زل وایە و نیشانەش نەهاوێشتنى یەتى وەیان ئەوریفورمەى كە گیرفانى حكومەت و حیزب و بەرپرسان فەرقى نى یەو قۆلیشیان لێ هەڵكردوە بۆچاكسازى!
بەكامە گواستنەوى ئاشتیانەى دەسەڵات؟!!
ئەوگواستنەوە ئاشتیانەیەى كەبەرهەمەكەى شەڕى ناوخۆ بوو دواتریش منافەسەى ناشەریفانەى حیزبەكان وداەبەشكرنەوى دەسەڵات بەتوان كردنى چەند جارەى و سەرئەنجام كەوتنەوى گەندەڵى وپرۆژەى شكست خواردوو دامەزراندنى بێبنەماى فەرمانبەران و دروستكردنى فەرهەنگى خەى ئۆخەى هەركە بۆخۆى.
بەكامە دەزگاو دامەزراوەى مەدەنى و دەستور؟!!
ئەوى كەبەرهەمى دابەشكردنى ئەنجامەكانى شەر ناوخۆ و عەقلیەتى تاكڕەوى و پاوان خوازى بوو
بەكامە عەقڵى سیاسى و بەكامە سود؟!!
ئەو عەقڵە سیاسیەى كە جگە لە دڵدارى كردن لەگەڵ ڕوداوەكان هیچ بەرهەم وسودیكى لێ نەكەوتوەتەوە؟
دیمكراسى دەسەڵاتى گەلە و لە كۆمەڵگە ى سیاسى دەستبەردەبێت و كرۆكى دیمكراسیش كلتورى لیبوردەى یە ئەى ئەگەر كۆمەڵگە سیاسى نەبوو؟!!
جان جاك رۆسۆ پێ ى وابوو بۆسیاسەت پێویستە كۆمەڵگە پەروەردەبكرێت.
لەكۆمەڵگەى كوردستان:
كامەیە كلتورى لیبوردەى قبوڵكردنى یەكترى؟جگە لە كلتورى توانەوەو قوت دانى یەكترى.
كامەیە پەروەردەى سیاسى؟جگە لەفەرهەنگى دەسەڵاتى تاك جەمسەرى وتاك حیزبى و پیرۆزكردنى سەركردە تا ئەو ڕادەیەى كە بەرگى پیرۆزى لەبەركراوە.
هاوڵاتى بەچەمكە سیاسیەكەى جیاوازە لە دانیشتوان كاتێك هاوڵاتیە كە كۆمەوڵگەسیاسى بیت وئەویش چالاك وگرنگ بێت لەپرۆسەى سیاسى وڵات و خاوەن قسە ورا بێت وكاریگەرى هەبێت لە ئاراستە كردنى كاروبارى وڵات.
هاوڵاتى لەكوردستان:
كامەیە هاوڵاتى ؟!!
هاوڵاتیە یان داشى دامە؟وە یان تەنهادانیشتوانە؟!!
كامەیە كۆمەڵگەى سیاسى؟!!
ئەو كۆمەڵگەیەى كە هێشتالە قۆناغى خیڵەكى دایەو بارگاوییە پێ ى؟ئەوكۆمەلگە یەى كەهیشتا تیگە یشتنى بۆ سیاسەت كۆرتكردنەوەیەتى لە درۆ ودەلەسە وفیڵ دا.
كامەیە قسەو راى هاوڵاتى؟بازرگانى كردن وفرۆشتەوى پارەى خەڵكى بەخۆى؟یان پێشكەش كردنى پرۆژەى ستراتیژى و ژیانى؟دیل كردنى بە تیۆرى موئامەرە و پیرۆزییەكانى؟یا كەم هۆشى هاوڵاتى و تێنەگەیشتنى لەپرۆسەكە؟وەیا بەبچوك سەیر كردن و كەم بایەخ كردنى خۆى؟!
لەپاڵ ئەمانەشدا نورەى ئەوە هاتووە بپرسین ئەى ئەوانە كین كە دەبێت دیبەیت سازبكەن ئەوانەن كەبەڕاستى قسەى جدى و پرۆژەى جدیان هەیە؟ وەیان جگە لە گوتاریكى سۆزاوى وپارانەو سوك ڕیسواكردنى هەموو پیرۆزییەكان ودەزگاكان لەپێناو بردنەوى منافسەیەك كە هێشتا لەئەلف و بێ ى دیمكراتیش دا بوونى نى یە.
وەیان لەنیوان ئەوكەسانەى كە جگەلە دوكاندریك هیچى تر بەولاوە نین وپیرۆزییەكان وقوربانیەكانى خۆمانمان پێ دەفرۆشنەوە.
وەیان ئەوانەى كە بنیات ناى وڵات بچوك دەكەنەوە لەچەند پرۆژەیەكى ناستراتیژى وبێ بایەخ لە ڕوانگەى ستراتیژییەوە،
وەیان ئەوانەى كەپێیان وایە حوكمى مێژوویان هەیەو هەردەدەبێت ئەوان حاكم بن .
وەیان ئەوانەى كە پێان وایە شۆڕش لە دەستكرد و داهێنانى ئەوانەو بۆكەسى تر نى یە قسە ى لێ بكات و بەدەر لەوانیش خائین وخۆفرۆشن.
بۆیە روى قسەم دەكەمە هەناسە و ئێوەش و ئەوانیش و دەڵیم تو خوالێگەڕێ
(چاكى مەكە باخراپ نەبێت)باسەروەت وسامانى ووڵات هەرلەم شێوازە تقلیدیەى ریكلام كردن دا خەرج بكرێت و بەفیڕۆ بڕوات و با بەندوباویكى ترمان بۆ زیادنەكەن تا پارەیەكى تر خەیاڵیش لەوڕیگەیەدا لەسەر حسا بمان قازانج نەكەن و داهاتى نەوتەكەش نەبیتە خەرجى میزى دیبەیت چونكە ئەوان لێان دەبێتە میزى تر!!!

[email protected]



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە