زانکۆی سلێمانی خرایە حاڵەتی ئامادە باشیەوە

Sunday, 27/10/2013, 12:00

2403 بینراوە


لەوانەیە ئەم ناونیشانە بە لای زۆربەمانەوە کەمێک ناوازە بێت زانکۆ شوێنی خوێندن و فێر بوونە ئامادە باشی بۆ چی و لە پێناوی چیدا ؟
ڕۆژی پێنچ شەمە لە دوای کۆتایی هاتنی کۆبۆنەوەی نا ئاسایی ئەنجومەنی زانکۆ لە دوای ئەو زنچیرە خۆپیشاندانەی کە خوێندکاران کردیان دژی ئەو هەموو ناهەقی و گەندەڵیە و دەرچوونی ئەو هەموو فەرمانە هەرزەکارانەی کە سەرۆکی زانکۆ دەری ئەکات و هەر زوو پەشیمان ئەبێتەوە کردیان .
فەرمانێکیان دەرکرد کە هەموو مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆ دەبیت ڕۆژی شەممە بێننەوە بۆ دەوام و لە ئامادە باشیابن ،لە کاتێکدا کە ڕۆژی شەممە پشووی فەرمی فەرمانبەران و مامۆستایانە ..
بەڕێزان لە مێژووی زانکۆی سلێمانیدا سەرۆکی زانکۆی وا فاشیلی بەخۆیەوە نەدیوە کە هەمیشە ئایا ئەمە یاری کردن نیە بە هەستی سەدان مرۆڤی کورد لە کاتێکدا بێ هیچ هۆکارێک و بێ هیچ ڕون کردنەوەیەک ئەم هەموو مرۆڤە ڕاپێچی دەوام ئەکرێتەوە لە ڕۆژێکی پشووی خۆێدا و هیچ کەس نەیزانی بۆ لە هەمووی سەیرتر و خۆشتر زۆربەی ڕاگری فاکەڵتیەکان پشووی ڕەسمیان وەرگرت بە بیانووی جیا جیا .کە تۆڕە بونێکی یەکجار زۆری لێ کەوتەوە و قسەی ناشرین بە حکومەت و یەکێتی دەدرا بە ئاشکرا لە ناو هەردوو کەمپی نوێ و کۆنی زانکۆ ... هاونیستیمانیانی سەربەرزی ووڵاتم ئایا ئەمە سووکایاتی نیە یەکیتی لەڕێگای ئەندامەکانیەوە بە زانست و سلێمانی و ئەکادیمیانی ئەم ووڵاتەی ئەکات؟ یان بڵێین ئایا یەکێتی ئاگای لێیە ئەم مافیایانەی ناو زانکۆ چی ئەکەن ؟
بەڕێزان کاتێک هیزێکی چەکدار ئەخرێتە ئامادە باشیەوە ئەوە ئەزانرێت بۆچیە ؟ ئەگەر هۆکارەکەی دروست کراویش ئیتر ئۆپەراسیۆنی دیچلە بێت یان سەیارەیەکی بۆم ڕێژ کراو ىێت ؟ ،بەڵام ئەمەی لە زانکۆ ڕۆی دا هۆکاریشی نادیار بو و
لە کۆتاییدا ئەڵێم ئەم حکومەتەی ئێمە تا کەی وا بێ ئا گا ئەبێت لە عەزێت دانی ئەم هاونیشتیمانانە تا کەی ووڵات وا بێ ساحێب ئەبێت ..
تا کەی دەستەڵاتی حوکمڕانی لەم ووڵاتە وا توندو تیژی بەکار دێنیت بەرامبەر هاوڵاتیەکانی خۆی ...
لە کۆتاییدا ئەمەوێت بڵێم جەنابی وەزیری خوێندنی باڵا ئاگادار بە زانکۆی سلێمانی ئەکوڵێت ...تەنها ئاگادار بە هەرچەندە من و دەیان ئەکادیمی ئەم ووڵاتە بێ ئومێدین لەوەی دکتۆر عەلی سەعید بتوانیت مێژوویەکی جوان بۆ خۆت دروست بکات .....
مامۆستایەکی زانکۆ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە