ئەو هەڵوێستەی نابێت لە یاد بكرێت بۆ مامۆستا حوسێن

Tuesday, 16/03/2010, 12:00

1339 بینراوە


هەڵوێستە گەورەكان كەمن و هەموو كەس ناتوانن ببن بە خاوەندی, بە گەورەیی خاوەنەكانیان باڵایان بەرزە,ئەو هەڵوێستە گەورانە هەمیشە لەو مرۆڤانەوە دەردەچن خۆ نەویستانە كاریان كردووەو چاوەڕوانی هیچ پاداشتێكی مادی و مەعنەویان لە كەس نەكردووە,لە سێبەردا سوتاون,نەیان هێشتووە كەس بە هەڵوێستەكانیان بزانێت,وەك ئەركێكی مرۆڤانە كارەكانیان ئەنجام داوە ,مامۆستا حوسێن یەكێكە لەو مرۆڤە گەورەو سەنگینانە.
ساڵی2009,ڕێك ڕۆژی 16-3-2009,كاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆ ,مامۆستا حسێن كەریم ساڵەح دانیشتووی شاری دەنهاخ لە هۆڵەندا و لە دایك بووی گەڕەكی كانی عاشقانی شاری هەڵەبجە, پێش دەست پێكردنی مەراسیمی هەڵەبجە لە بەردەم باڵاخانەی ڕێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیاوی لە جیهان ئامادە بوو,یەكەم كەس گەیشت و تا دوا گروپیش مایەوە,پاش تەواو بوونی مەراسیمەكە وتی :دەڕۆم نەشتەرگەری شێر پەنجەم هەیە.
بەڵێ ئەو ڕۆژە و پاش چەند كاتژمێرێك لە ئامادە بوونی لە یادی هەڵەبجە مامۆستا حوسێن نەشتەرگەرییەك سەنگینی بۆ كرا و خۆشبەختانە سركەوتوو بوو تیایدا .
مرۆڤێكی ئاوا گەورە,لە چركە ساتەكانی پێش ئەگەری مان و نەماندا, دەیەوێت دوا ژوانی لەگەڵ یاداوەرییە تاڵەكانی شار و نەتەوەكەی بێت ,هەر ئەو شارە هەزاران كوردی دی تێدایە,بەشێكی تەنانەت باشترین موچەشیان بۆ بڕاوەتەوە لەسەر حیسابی برسیەكانی كوردستان, بەڵام ئامادە نین یەك كاتژمێری خۆیان بۆ ئەو یاد و بۆنانە تەرخان بكەن .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە