Wednesday, 08/01/2014, 12:00
2432 بینراوە
ئهیوب بارزانی: دهبێت ئاگاداربین که تیڕۆڕکردنی گەنجە روژنامەنوسەکان، هەڕەشە یان هەر جۆره تەنگاوکردنێکیان ، دیاردهیهکی بینراوە لە هەموو سیستەمێکی دیکتاتۆرییدا. نە هەر دژى رۆژنامەنوسان، بەڵکو دژى هەر جۆره بیرۆکەیهک دەسەڵات پێی ناخۆش بێت.
ئهمه دیاردهیهکی بینراوه له ههموو سیستێمێکی دیکتاتۆریییدا |
لە سولەیمانی کولتورێکی ئازادیی فکریی هەیە کە لە بادینان بوونی نییە |
دەستەڵات خەریکە کڕینوفرۆشتن به ئایندهی گەلی کوردهوه دهکات |
پێویستمان بە رێکخستنی تێکۆشانی جەماوەریی شۆڕشگێڕانە هەیە لە سەرانسەری کوردستاندا |
کۆنتراکت: کاریگهریی پیسخۆریی چییه له سهر ئازادیی بیروڕا؟
ئهیوب بارزانی: تاوانباریی ئەم دەستەڵاتە نە بە تەنها کوشتنی سۆرانی مامه حەمە، سەردەشت عوسمان یان کاوە گەرمیانیی یان دزیی سەروەت وسامانی گەلەکەمانه، لە مێژە ئەم دەستەڵاتە گەندەڵە خەریکە کولتوری بتپەرستیی لە ناو کۆمەڵگای خۆماندا بچەسپێنێت بە زەبری کوتەک، بە تهزویر، بە بەرتیل، بە درۆ، بە پوول و بە پڕوپاگەندهی بێ بناغه.
© 2019- Kurdistanpost